# Rojnam ## Posts - [لە دواى دوانزە ساڵ بکەرانى شەهید بڕیار , کەى دەستگیر دەکرێن!](https://rojnam.xyz/987654345678-2/): یەشار ستار ئەحمەد دوازدە ساڵ تێپەڕی، بەڵام دادپەروەری هێشتا نەهاتووە دی. لە دووەمی کانونی دووەمی ٢٠١٤ەوە، خوێنی شەهید بڕیار حەسەن لەسەر شەقامەکانی سەیدسادق ماوەتەوە، بێ ئەوەی کەسێک لێپرسینەوەی لێبکرێتەوە. ئەم بێدادییە تەنها تاوانێکی تاک نییە، بەڵکو نیشانەیەکی ئاشکرایە لەسەر شکستی سیستەمێکی دادوەری کە دەبێ پارێزەری هاوڵاتییان بێت، نەک پاراستنی تاوانباران. کاتێک بڕیار حەسەن لەگەڵ هاوڵاتیانی شارەکەی هاتنە سەر شەقام، داوای مافی سەرەتاییان دەکرد – خزمەتگوزاری و ژیانێکی شایستە. گردبوونەوەکە ئاشتیخوازانە بوو، دەنگێکی دیموکراتیک بوو لە دەرەبارەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان. بەڵام وەڵامی دەسەڵاتداران گوللە بوو، نەک گفتوگۆ. چۆن دەتوانین باوەڕ بەوە بکەین کە دەسەڵاتێک کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازانە گوللە بەکاردێنێت، دەسەڵاتێکی […] - [دەستورى نهێنی تورکیا](https://rojnam.xyz/%d8%af%db%95%d8%b3%d8%aa%d9%88%d8%b1%d9%89-%d9%86%d9%87%db%8e%d9%86%db%8c-%d8%aa%d9%88%d8%b1%da%a9%db%8c%d8%a7/): راپۆرتی شیکاریی – بەختیار ئەحمەد یەکەم: پێناسەکردنی دەستووری نهێنی تورکیا دەستنیشانکردنی فەرمی و تێڕوانینی باو بەڵگەنامەکە بە فەرمی بە (بەڵگەنامەی سیاسەتی ئاسایشی نیشتمانی/Milli Güvenlik Siyaset Belgesi ) ناسراوە، ئەم ناوە فەرمییە جەخت لەسەر گرنگی ستراتیژییەکەی دەکاتەوە لەناو دەوڵەتدا، بەڵام سەرەڕای ناوە فەرمییەکەی، لە سەر ئاستى جەماوەر بە (کتێبی سوور Kırmızı Kitap) ناسراوە و بە شێوەیەکی بەرفراوان بە (دەستووری نهێنی) تورکیا ناودەبرێت. ئەم زاراوەیە ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی سەرەکى ئەو دەستورەیە لە ئاڕاستەکردنى کاروباری دەوڵەتدا هاوشێوەی بەڵگەنامەیەکی دەستووری، لە هەمانکاتدا تیشک دەخاتە سەر سروشتە نهێنییەکەی كە زۆرجار بە نهێنیترین بەڵگەنامەی تورکیا ناودەبرێت (1). ئامانج و گرنگیییەکەی لە ڕووی کاراییەوە، کتێبی سوور وەک چەمکێکی […] - [بازاڕی ئێران دوای شا لەدەسەڵاتی ئیسلامی تووڕەیە](https://rojnam.xyz/%d8%a8%d8%a7%d8%b2%d8%a7%da%95%db%8c-%d8%a6%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%86-%d8%af%d9%88%d8%a7%db%8c-%d8%b4%d8%a7-%d9%84%db%95%d8%af%db%95%d8%b3%db%95%da%b5%d8%a7%d8%aa%db%8c-%d8%a6%db%8c%d8%b3%d9%84%d8%a7/): بازرگان و کاسبکارانی ناوەندە گەورەکانی بازاڕ لە تاران دوابەدوای دابەزینی خێرای بەهای تومەن، دوکانەکانیان داخست و ڕژانە سەر شەقامەکان. داخستنی هاوشێوە لە بازاڕەکانی دیکەی شارەکانی دیکە ڕوویدا، ئەوە گۆڕا بۆ خۆپیشاندانی فراوان و گۆڕینی داواکاری و دروشمەکان لەئابورییەوە بۆ سیاسی. بازاڕ، هەمیشە لە ژیانی سیاسی ئێراندا ڕۆڵێکی کارای هەبووە، دەسەڵاتی تاڕادەیەک سەربەخۆی خۆی پاراستووە، کە دەسەڵاتداران بە درێژایی مێژووی ئێران نەیانتوانیوە بە تەواوی کۆنترۆڵی بکەن. بە گوێرەی فەهمی هویدی لە کتێبی “ئێران لە ناوەوە”، سیستەمی بازاڕ تا ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە ٢٥٠ هەزار خاوەن دوکان پێکهاتبوو و نزیکەی دوو لەسەر سێی بازرگانی تاکەکەسی کۆنترۆڵکردبوو. بازاڕی تاران ١٠ هەزار دوکان […] - [بافڵ تاڵەبانی وەک یەکەم سەرکردەی سیاسی پیرۆزبایی لەفەرهاد ئەتروشی کرد](https://rojnam.xyz/%d8%a8%d8%a7%d9%81%da%b5-%d8%aa%d8%a7%da%b5%db%95%d8%a8%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%88%db%95%da%a9-%db%8c%db%95%da%a9%db%95%d9%85-%d8%b3%db%95%d8%b1%da%a9%d8%b1%d8%af%db%95%db%8c-%d8%b3%db%8c%d8%a7%d8%b3/): بافڵ تاڵەبانی وەك یەكەم سەركردەی سیاسی پیرۆزبایی لەفەرهاد ئەتروشی كرد بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و دەڵێت، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و بەدەستهێنانی متمانەی زۆربەی پەرلەمانتارەكان پیرۆزبایتان لێدەكەم”. بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی لەپۆستێكیدا دەڵێت،” بەڕێز فەرهاد ئەتروشی، جێگری دوەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و بەدەستهێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، پیرۆزبایتان لێدەکەم و هیوادارم لەم ئەرکە گرنگەتاندا سەرکەوتوبن”. ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای ڕێكەوتنی یەكێتی و پارتی، بافڵ تاڵەبانی لەڕێگەی پەیامێكەوە پشتگیری خۆیانی بۆ كاندیدەكەی پارتی ڕاگەیاند. دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده، بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه، ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی، گهیاندنی […] - [دەرگای كاندیدبون بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كرایەوە](https://rojnam.xyz/%d8%af%db%95%d8%b1%da%af%d8%a7%db%8c-%d9%83%d8%a7%d9%86%d8%af%db%8c%d8%af%d8%a8%d9%88%d9%86-%d8%a8%db%86-%d9%be%db%86%d8%b3%d8%aa%db%8c-%d8%b3%db%95%d8%b1%db%86%d9%83-%d9%83%db%86%d9%85%d8%a7%d8%b1/): سەرۆكایەتی نوێی پەرلەمان دەرگای كاندیدبونی بۆ پۆستی سەرۆكی كۆمار كردەوە، كەبەگوێرەی یاسا دەبێت لەماوەی سێ ڕۆژدا كاندیدەكان دیاریبكرێن. سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەدوای یەكلاكردنەوەی پۆستی جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمان، دەرگای خۆکاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆک كۆمار بۆ ماوەی (3) ڕۆژ كردەوە. بەپێی مادەی 70ـی دەستوری عێراق پێویستە سەرۆک کۆمار بەزۆرینەی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان هەڵبژێردرێت کە ئەمەش نزیکەی 220 دەنگی پەرلەمان دەکات. دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده، بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه، ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی، گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو. - [یەکەم پەیامی فەرهاد ئەتروشی دوای هەڵبژاردنی وەک جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمان](https://rojnam.xyz/%db%8c%db%95%da%a9%db%95%d9%85-%d9%be%db%95%db%8c%d8%a7%d9%85%db%8c-%d9%81%db%95%d8%b1%d9%87%d8%a7%d8%af-%d8%a6%db%95%d8%aa%d8%b1%d9%88%d8%b4%db%8c-%d8%af%d9%88%d8%a7%db%8c-%d9%87%db%95%da%b5%d8%a8/): فەرهاد ئەتروشی دوای هەڵبژاردنی وەک جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لەم خولەی پەرلەماندا هەوڵی جێبەجێکردنی ئەو مافە دەستورییانەی گەلی کوردستان دەکەن، کە تاکو ئێستا جێبەجێ نەکراون. فەرهاد ئەتروشی، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکدا دەڵێت، عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە و دەبێت دامودەزگای فیدراڵی پێکبهێنێت و ئێمە دەستورێکمان هەیە و زۆر بەندی دەستوری هەن دەبێت جێبەجێ بکرێن. ئەوەشیخستەڕوو،” ئێمە هەوڵدەدەین لەم خولەی پەرلەماندا ئەو بەندە دەستورییانە جێبەجێ بکەین، کە تاکو ئێستا جێبەجێ نەکراون “. دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده، بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه، ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی، گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی […] - [هەسەدە گورزێکی بەهێزی لە گروپه چەکدارەکانی سوریا وەشاند](https://rojnam.xyz/%d9%87%db%95%d8%b3%db%95%d8%af%db%95-%da%af%d9%88%d8%b1%d8%b2%db%8e%da%a9%db%8c-%d8%a8%db%95%d9%87%db%8e%d8%b2%db%8c-%d9%84%db%95-%da%af%d8%b1%d9%88%d9%be%d9%87-%da%86%db%95%da%a9%d8%af%d8%a7%d8%b1/): هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە ڕایگەیاند، هێزەکانمان بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە نزیک بەنداوی تشرین دایەوە. هەسەدە لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەپەرەسەندنێکی مەترسیدار و درێژەدان بە سیاسەتی ناسەقامگیرکردنی ئاسایش، گروپەکانی سوڵتان موراد، سوڵتان سلێمان شا، و حەمزات کە سەر بە وەزارەتی بەرگری حکومەتی دیمەشقن، ئەمڕۆ سێشەممە بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ، ناوچەی نیشتەجێبوونی دەوروبەری بەنداوی تشرینیان کردە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی لە نێو هێزەکانماندا نەبووە. دەشڵێت، کاتژمێر ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، هەمان گروپ هێرشەکانیان نوێکردەوە و بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی دیکە گردی سیریاتێلیان لە نزیک بەنداوی تشرین کردە ئامانج، دیسانەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە. […] - [به‌رپرسێكى پارتى داواى كشانه‌وه‌ له‌پرۆسه‌ى سیاسیى ده‌كات‌و ده‌ڵێت: عێراقى بۆگه‌ن پێشكه‌ش به‌جاش‌و چڵكاوخۆره‌كان بێت](https://rojnam.xyz/%d8%a8%d9%87%d8%b1%d9%be%d8%b1%d8%b3%db%8e%d9%83%d9%89-%d9%be%d8%a7%d8%b1%d8%aa%d9%89-%d8%af%d8%a7%d9%88%d8%a7%d9%89-%d9%83%d8%b4%d8%a7%d9%86%d9%87%d9%88%d9%87-%d9%84%d9%87/): بهرپرسێكى پارتى دیموكراتى كوردستان پێشنیازێك ئاراستهى سهركردایهتى باڵاى حزبهكهى دهكاتو ڕایدهگهیهنێت، “من تێناگەم پارتیمان بۆ لەپرۆسهى سیاسیی عێراق ناکشێتەوە”، دهشڵێت، “عێراقی بۆگەن، پێشکەش بەجاشو چڵکاوخۆرەکان بێت”. جەلال نەریمان بيستانی کارگێڕی لقی 12 پارتی لەھەڵەبجە لهفهیسبوكى خۆى نوسیویهتى، “من تێناگەم، پارتیمان بۆ لەپرۆسهى سیاسیی عێراق ناکشێتەوە، لەکاتێکدا هەمولایەک دەزانن هەڵوێستی نەتهوایەتی ماڵی بارزانیو پارتی، تیرێکی کاریگەرو پۆڵاینی لەجەرگی هەموو عەرەب داوە”. بهبڕواى ئهو بهرپرسهى پارتى، “ئهو دوژمنایهتیهى ئێستا لهعێراقهوه بهرامبهر پارتى دهكرێت، هۆكارهكهى بۆ ئهو تیره دهگهڕێتهوه، ئەوە جگە لەبەکارهێنانی جاشو کلکەنیشیان لەکوردستان”. لهو ڕوهشهوه بهرپرسهكهى پارتى پێشنیازێكى بڵاوكردوهتهوهو دهڵێت، “لێرەوە وەک کادرێکی دڵسۆزی پارتیو بارزانی، چاڵێنجی کشانەوەی پارتی لەپرۆسەی سیاسیی […] - [بارزانی پەیامێکی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بڵاوکردەوە](https://rojnam.xyz/%d8%a8%d8%a7%d8%b1%d8%b2%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%be%db%95%db%8c%d8%a7%d9%85%db%8e%da%a9%db%8c-%d9%84%db%95%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95%db%8c-%d9%87%db%95%da%b5%d8%a8%da%98%d8%a7%d8%b1%d8%af%d9%86%db%8c/): لە پەیامێکدا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند، پیرۆزبایی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق هەیبەت حەلبووسی سەرۆک و عەدنان فەیحان جێگری یەکەم و فەرهاد ئەتروشی جێگری دووەم دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. بارزانی لەپەیامەکەیدا دەڵێت، هیوادارم هەڵبژاردنی دەستەی تازەی سەرۆکایەتی هەنگاوێک بێت لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیهاتنی برایەتیی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق. ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ و ئەمڕۆ دوای مشتومڕێکی زۆر دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا. دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده، بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه، ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی، گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو. - [سێ کەسایەتی سیاسی لەدژی بەرپرسێکی پارتی هاتنەدەنگ](https://rojnam.xyz/%d8%b3%db%8e-%da%a9%db%95%d8%b3%d8%a7%db%8c%db%95%d8%aa%db%8c-%d8%b3%db%8c%d8%a7%d8%b3%db%8c-%d9%84%db%95%d8%af%da%98%db%8c-%d8%a8%db%95%d8%b1%d9%be%d8%b1%d8%b3%db%8e%da%a9%db%8c-%d9%be%d8%a7%d8%b1/): هەریەک لە مەلا فەرمان محەمەد، لەتیف فاتیح فەرەج و ئەحمەد عەزیز ڕونکردنەوەیەکیان لەدژی بەرپرسێکی پارتی بڵاوکردوەتەوەو دەڵێن” دڵنیاین بەهۆی چونە تەمەنەوە بێت یان گوێ لەمشتی بێت، ئەم کادرە نەک کەس و روداوەکان تێکەڵ دەکات و لنگەوقوچیان دەکاتەوە، بەڵکو بۆ هەندێ مەرامی تایبەت لە خەیاڵدا داتاشین دەکات “. ئەو سێ نوسەر و کەسایەتییە سیاسییە لەڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەیان بەوەکردوە، لەم رۆژانەدا لەگوڵەخانە کۆگردێکی سیاسی رێکخراوە، چەند سیاسەیەکی ئەم زەمانە قسەیان تێداکردوە، یەکێک لەقسەکەرەکان کادرێکی پارتی بوەو روبەڕوی ئەم پرسیارەی شاعیر و رۆژنامەنوس لەتیف فاتح فەرەج بۆتەوە:” پارتی و یەکێتی باسی یەکڕیزی و تەبایی دەکەن کەچی لەکەرکوک لەئەنجومەنی پارێزگا پێکەوە کارناکەن، تا ئەو رادەیەی […] - [به‌بڕیارى حكومه‌تى هه‌رێم پڕۆژه‌یه‌كى گرنگ له‌سنورى هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاگیرا](https://rojnam.xyz/%d8%a8%d9%87%d8%a8%da%95%db%8c%d8%a7%d8%b1%d9%89-%d8%ad%d9%83%d9%88%d9%85%d9%87%d8%aa%d9%89-%d9%87%d9%87%d8%b1%db%8e%d9%85-%d9%be%da%95%db%86%da%98%d9%87%db%8c/): پڕۆژهى پردى (توهقوت) لهسنورى پارێزگاى ههڵهبجه، زیاتر لە22 مانگه مەسرور بارزانیو قوباد تاڵەبانی دوای دانانی بەردی بناغەکەی، بەڵێنیاندا کە هەموو کارئاسانییەک بکەن بۆ تەواوکردنی، بەڵام ههر بهبڕیارى حكومهتى ههرێم خۆى، کارەکانی ڕاگیراو جێبهجێنهكرا. ڕۆژی 22ی شوباتی ساڵی 2024، سەرۆکو جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم چونه پارێزگای هەڵەبجەو لەئاپۆرایەکی جەماوەری گەورەدا، بەردی بناغەی پرۆژەى پردى (توهقوت)یان دانا. بڕیاربوو لەماوەیەکی کەمی دیاریکراودا، پرۆژەکە جێبەجێبکرێتو حکومەتیش هەموو کارئاسانییەک بکات بۆ زوو تەواوبونی کارەکانی، چونکە بەڕێگەیەکی ستراتیژی نێوان پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان دادەنرێت، بەڵام نەک کاری تێدا نەکرا، بەڵکو بەفەرمانێکی وەزاریی کارەکانی کۆمپانیاکە لەپڕۆژەکەدا وەستاون. هاوڵاتیانی سنورەکە باس لەوەدەکەن، ئەو پڕۆژەیە یەکێک لەپێویستییە سەرەکیەکانی سنورەکەیەو […] - [كه‌شناسى هه‌رێم زانیاریى نوێ له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واوه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.. گۆڕانكاریى ڕویداوه‌](https://rojnam.xyz/%d9%83%d9%87%d8%b4%d9%86%d8%a7%d8%b3%d9%89-%d9%87%d9%87%d8%b1%db%8e%d9%85-%d8%b2%d8%a7%d9%86%db%8c%d8%a7%d8%b1%db%8c%d9%89-%d9%86%d9%88%db%8e-%d9%84%d9%87%d8%a8%d8%a7%d8%b1/): بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیو بومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بەهاتنی شەپۆلێکی بەفربارینو نزمبونەوەی پلەکانی گەرما دەکات. لهڕاگهیهنراوێكدا، بەڕێوهبەرایەتیی کەشناسیو بومەلەرزەزانیی ڕایگەیاندوه، ئاسمان لەنێوان ساردو نیمچە هەور دەبێت، پاشان لەدوای نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. ئهوهش ڕونكراوهتهوه، پێشبینیدەکرێت شەپۆلێکی بەفربارین ڕوو لەم ناوچانە بکات (سنووری پارێزگای دهۆکو ئیدارەی زاخۆ، ناوچەکانی مێرگەسورو ئامێدى، سنوری ئیدارەی سۆرانو بەشێک لەئیدارەی ڕاپەڕین، چیای سەفین لەپارێزگای هەولێر)، ئەگەری بارینی نمەبارانی تێکەڵاو لەسەر ناوچە جیاجیاکانی دیكهى هەرێم هەیە. سهبارهت بهسبهینێ پێنجشەممە كه یهكهم ڕۆژى ساڵى نوێیه، ڕاگهیهنراوهكه دهڵێت، “ئاسمانی هەرێم بەهەوری تەواو دەمێنێتەوەو کاریگەریی شەپۆلی بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک، […] - [یه‌كه‌م كارى به‌ڕێوه‌به‌ره‌ توركمانه‌كه‌ى كه‌ركوك.. ده‌ركردنى به‌رپرسێكى كورد له‌پۆسته‌كه‌ى](https://rojnam.xyz/%db%8c%d9%87%d9%83%d9%87%d9%85-%d9%83%d8%a7%d8%b1%d9%89-%d8%a8%d9%87%da%95%db%8e%d9%88%d9%87%d8%a8%d9%87%d8%b1%d9%87-%d8%aa%d9%88%d8%b1%d9%83/): بەڕێوەبەرە نوێیەکەی کشتوکاڵی کەرکوک كه بهڕهچهڵهك توركمانه، دەستکاری پۆستەکان دەکاتو بەرپرسێکی کورد لەڕاگەیاندن لادراو تورکمانێک خرایە شوێنی. لەیەکەم هەنگاوی کارگێڕیدا دوای دەستبەکاربونی، بەڕێوەبەری نوێی کشتوکاڵی کەرکوک دەستکاریی پۆستە هەستیارەکانی ناو فەرمانگەکەی کردو گۆڕانکاریی لەبەرپرسیارێتیی هۆبەی ڕاگەیاندنی فەرمانگەکەدا ئەنجامدا. بهگوێرهى فەرمانێکی کارگێڕیی کە واژۆی عصام سهلمان ئیدریس بەڕێوەبەری نوێی کشتوکاڵی کەرکوکی لەسەرەو 21ى ئهم مانگه دهرچوه، بڕیاردراوە بەگواستنەوەی ڕەغدە عەبدولواحید عەبدولحەمید کە ئەندازیارێکی کشتوکاڵیی پێشکەوتوی کوردە لەهۆبەی ڕاگەیاندنەوە بۆ بەشی ڕێنماییو ڕاهێنانی کشتوکاڵی. لەهەمان فەرماندا هاتوە، عەبدوڵڵا حەسەن عەباس کە ئەندازیارێکی تەکنیکیی تورکمانە، لەیەکەی ئەرشیفەوە گوازراوەتەوە بۆ هۆبەی ڕاگەیاندنو وەک بەرپرسی هۆبەی ڕاگەیاندن لەشوێنی بەرپرسە کوردەکە دەستبەکاربوە. ئەو گۆڕانکارییە خێرایە لەکاتێکدایە، […] - [پارتی هەڕەشەیەکی توندی بۆ یەکێتیی ناردو سەرکردایەتی یەکێتیش لەخولەکەکانی کۆتاییدا فریای خۆی کەوت](https://rojnam.xyz/%d9%be%d8%a7%d8%b1%d8%aa%db%8c-%d9%87%db%95%da%95%db%95%d8%b4%db%95%db%8c%db%95%da%a9%db%8c-%d8%aa%d9%88%d9%86%d8%af%db%8c-%d8%a8%db%86-%db%8c%db%95%da%a9%db%8e%d8%aa%db%8c%db%8c-%d9%86%d8%a7%d8%b1/): دوای ئەوەی لەدوو خولی هەڵبژاردنی جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێرقدا کاندیدی پارتی شکستیهێناو نەیتوانیی پۆستەکە بباتەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیکرد بەجوڵەی سیاسیی گەورە بۆ وەرگرتنی پۆستەکەو پەیامێکی توندیشی لەڕێگەی یەکێک لەسەرکردە دیارەکانی شیعەوە، بۆ یەکێتیی نارد. بهگوێرهى ئەو زانیاریانەی دەست کەوتون، پارتی دوای ئەوەی کە بۆی ڕونبوەوە یەکێتیی لەڕێگەی فراکسیۆنو میدیاو سەرکردەکانییەوە، پشتیوانیی لەد.ڕێبوار کەریم دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستى جێگرى دوهمى سهرۆكى پهرلهمان، زۆر نیگەران بوەو لەدوای خولی یەکەمو دوەمی هەڵبژاردنەکە پەیامێکی توندی لەڕێگەی یەکێک لەسەرکردە دیارهكانى شیعەوە بۆ سەرکردایەتی یەکێتیی ناردوە. زانیویهتى، لهو پهیامهدا پارتى بۆ یهكێتیى وتویهتى، “ئەگەر بۆ خولی سێیەمی هەڵبژاردنەکە پشتیوانیی کاندیدی پارتی نەکەن، ئەوا بە […] - [شەقامێكی سەرەكی شاری سلێمانی دادەخرێت](https://rojnam.xyz/%d8%b4%db%95%d9%82%d8%a7%d9%85%db%8e%d9%83%db%8c-%d8%b3%db%95%d8%b1%db%95%d9%83%db%8c-%d8%b4%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d8%b3%d9%84%db%8e%d9%85%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%af%d8%a7%d8%af%db%95%d8%ae%d8%b1%db%8e/): هاتوچۆی ناو شاری سلێمانی ئامادەکاری دەکات بۆ داخستنی بەشێکی شەقامی سالم، ئەویش بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵ و دەیانەوێت لەشەقامەکە لەجیاتی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل، هاوڵاتیان بەپێ هاتۆچۆی پێدابکەن. بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار لەسلێمانی رایگەیاند، لەئێستاوە دەستیان بەداخستنی کۆڵانە لاوەکییەکانی شەقامی ساكم کردوە، بۆ ئەوەی لەکاتژمێر چواری ئێوارە ڕێگاکە بەیەکجاری دابخەن. جەختیش دەكاتەوە، لەگەڵ ئەوەی هیچ بۆنەیەكی تایبەت لەسلێمانی ئەنجامنادرێت، بەڵام خەڵك هەر كۆدەبنەوە و هاتوچۆ دەكەن بۆیە پێویستە سەلامەتی هاوڵاتیان بپارێزرێت. ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتریش هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو لافاوەی ڕوبەڕوی چەمچەماڵ و دەوروبەری بوەوە، وەک هاوخەمییەک بۆ هاوڵاتیانی ناوچەکە، بۆ سەری ساڵ هیچ ئاهەنگێکی فەرمی لەسلێمانی ساز ناکرێت. […] - [بارزانى له‌باره‌ى ڕێگرییه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ته‌وه‌ هاته‌ده‌نگ](https://rojnam.xyz/%d8%a8%d8%a7%d8%b1%d8%b2%d8%a7%d9%86%d9%89-%d9%84%d9%87%d8%a8%d8%a7%d8%b1%d9%87%d9%89-%da%95%db%8e%da%af%d8%b1%db%8c%db%8c%d9%87%d9%83%d8%a7%d9%86%d9%89-%d9%be%db%8e%d9%83/): مهسرور بارزانى ڕێگریی لهپێكهێنانى كابینهى نوێى حكومهتى ههرێم ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، “پێویستە چیتر بەرژەوەندیی باڵای کوردستان نەکرێتە قوربانی بەرژەوەندیی هیچ لایەنێک”. مهسرور بارزانى سهرۆك وهزیرانى ههرێم دهڵێت، “هیوادارو خوازیارین لەماوەیەکی نزیکدا، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت، کە بەداخەوە، بەمەبەست ڕێگریی لەپێکهێنانی کراوە”. جهختیشدهكاتهوهو ڕایدهگهیهنێت، “پێویستە چیتر بەرژەوەندی باڵای کوردستان، نەکرێتە قوربانی بەرژەوەندیی هیچ لایەنێک”. سهبارهت بهكابینهى نوێى حكومهتى عێراقیش مهسرور بارزانى ڕایگهیاندوه، “ئومێدەوارین کابینەی نوێی فیدراڵیش، لەئاییندەیەکی نزیکدا، لەسەر بنەماو لەبەرچاوگرتنی پرهنسیپەکانی هاوبەشییو هاوسەنگییو سازان پێکبهێنرێت”. ئهم پهیامانهى مهسرور بارزانى سهرۆك وهزیرانى ههرێم، لهمیانى پیرۆزباییهكى ساڵى نوێى 2026دا هاتوه. دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده، بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته […] - [هەولێر بەكارهێنانی یارییە ئاگریینەكان لەچەند شوێنێك قەدەغەدەكات](https://rojnam.xyz/%d9%87%db%95%d9%88%d9%84%db%8e%d8%b1-%d8%a8%db%95%d9%83%d8%a7%d8%b1%d9%87%db%8e%d9%86%d8%a7%d9%86%db%8c-%db%8c%d8%a7%d8%b1%db%8c%db%8c%db%95-%d8%a6%d8%a7%da%af%d8%b1%db%8c%db%8c%d9%86%db%95%d9%83/): بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و دورکەوتنەوە لەهەر ڕوداوێکی نەخوازراو، بەكارهێنانی یارییە ئاگرینییەكان قەدەغە دەكات. لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە، بەکارهێنانی هەر جۆرە یارییەکی ئاگرین یان سەرچاوەیەکی ئاگر کە ببێتە هۆی مەترسیی ئاگرکەوتنەوە، لەناو هۆڵ و شوێنە داخراوەکاندا بەتەواوی قەدەغەیە. هاوکارت پێویستە پێش دەستپێکردنی هەر ئاهەنگ یان کۆبونەوەیەک، لەڕێگەی بڵندگۆ یان نیشانەی ڕونەوە، ئاماژە بەڕێنماییەکانی سەلامەتی و شوێنی ڕێڕەوەکانی دەرچونی فریاگوزاری (Emergency Exits) لەناو هۆڵ و باڵاخانەکاندا بکرێت. هەروەها پێویستە خاوەن شوێنەکان دڵنیا ببنەوە لەوەی کەسەرجەم ئامێرو سیستمەکانی ڕوبەڕوبونەوەی ئاگر (وەک بومەلەرزەو ئاگرکوژێنەوەکان) بەتەواوی کاردەکەن. لەڕاگەیەندراوەكەدا جەخت لەوەشكراوەتەوە، هەر شوێنێک پابەندی ئەم ڕێنماییانە نەبێت، لەکاتی ڕودانی هەر جۆرە کارەساتێک، خاوەنەکەی […] - [حیزبی دیموکرات داوای یەکگرتوویی خەڵک دژی دەسەڵات دەکات](https://rojnam.xyz/%d8%ad%db%8c%d8%b2%d8%a8%db%8c-%d8%af%db%8c%d9%85%d9%88%da%a9%d8%b1%d8%a7%d8%aa-%d8%af%d8%a7%d9%88%d8%a7%db%8c-%db%8c%db%95%da%a9%da%af%d8%b1%d8%aa%d9%88%d9%88%db%8c%db%8c-%d8%ae%db%95%da%b5%da%a9/): حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “هەڵاوسانی لەڕادەبەدەر و گرانیی تاقەتپڕووکێن و خراپیی ژیان بڕستیان لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران بڕیوە و ئەمە یەکەمجار نییە کە خەڵک بێنە سەرشەقامەکان و ناڕەزایەتیی خۆیان بە شێوەیەکی مەدەنییانە دەرببڕن، بەڵام حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لە جیاتی چارەسەرکردنی ئەو بابەتانە هەرجارە و بە دڕندەترین شێوە وڵامی داواکانی خەڵکیان داوەتەوە و بە توندترین شێواز سەرکوتیان کردوون”. حیزبی دیموکرات لەڕاگەیەندراوەکەیدا ڕونیکردەوە “ناشارەزایی، نابەرپرسایەتی و بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی وڵات و خەرجکردنی بۆ مەرامە دژەمرۆییەکانی دەسەڵاتدارانی ڕێژیم لە لایەک و دزی و ئیختلاسی لەڕاددەبەدەری مافیاکان و دەسەڵاتبەدەستانی کۆماری ئیسلامی لەو هۆکارانەن کە ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئێرانیان بە جێگایەک […] - [كۆبوونەوەی سوننەكان بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستى سەرۆكی پەرلەمانى عێراق دواخرا](https://rojnam.xyz/%d9%83%db%86%d8%a8%d9%88%d9%88%d9%86%db%95%d9%88%db%95%db%8c-%d8%b3%d9%88%d9%86%d9%86%db%95%d9%83%d8%a7%d9%86-%d8%a8%db%86-%db%8c%db%95%d9%83%d9%84%d8%a7%d9%83%d8%b1%d8%af%d9%86%db%95%d9%88%db%95/): كۆبوونەوەی یەكلاییكەرەوەی سوننەكان بۆ یەكلاكردنەوەی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا. هاوپەیمانی عەزم ڕایگەیاند؛ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی سوننەكان كە بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ لە ماڵی سابت عەباسی ئەنجام بدرێت، بەهۆی پابەندیی هونەرییەوە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو دواخرا. سەلاح مەڕعاوی، ئەندامی هاوپەیمانێتییەكە ئاشكرایكرد ئامانج لە كۆبوونەوەكە یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانە، كە ئێستا ململانێكە لەنێوان محەمەد حەلبوسی و موسەننا سامەڕاییدا چڕبووەتەوە و ئەستەمە بە یەك ناو بەشداری بكەن، بۆیە ئەگەر هەیە بە دوو پاڵێوراو بچنە پەرلەمان. هاوكات ئەوراس مەشهەدانی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم ڕایگەیاند، سامەڕایی خۆی یەكلایی كردووەتەوە، بەڵام بەهۆی ڤیتۆی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، پێدەچێت حەلبوسی ناوی محەمەد تەمیم یان كەسێكی تر وەك […] - [عێراق: بۆ قەرەبووی زیانلێكەوتووانی لافاوەکەى چەمچەماڵ چاوەڕێی لیستی زیانەكانین](https://rojnam.xyz/%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82-%d8%a8%db%86-%d9%82%db%95%d8%b1%db%95%d8%a8%d9%88%d9%88%db%8c-%d8%b2%db%8c%d8%a7%d9%86%d9%84%db%8e%d9%83%db%95%d9%88%d8%aa%d9%88%d9%88%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%84%d8%a7/): وەزارەتی كۆچ چاوەڕێی لیستی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی قەزای چەمچەماڵ دەكات بۆ قەرەبووكردنەوەیان. وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی 9ی كانوونی دووەم لە چەمچەماڵ و هەرێم، چاوەڕێی لیستی كۆتایی زیانەكانن. عەلی جەهانگیر، وتەبێژی وەزارەت ئاماژەی بەوە كرد، بەشێك لە قەرەبووەكان لەلایەن ئەوان و بەشەكەی تری لەلایەن لیژنەی باڵای فیدراڵییەوە دەبێت. لافاوەكە 3 قوربانی و یەك بێسەروشوێنی لێكەوتەوە، هاوكات كۆمیسیۆنی چەمچەماڵ لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنێكەوە خەریكی تۆماركردنی زیانلێكەوتووانە تاوەكو زیاتر لە 7 ملیار دیناری هاوكارییەكان بەپێی سێ ئاست (ماڵ، دووكان، ئۆتۆمبێل) دابەش بكات. - [بەمەبەستى دیاریكردنی كاندید بۆ سەرۆکى پەرلەمان، سوننەكان جارێكی دیكە كۆدەبنەوە](https://rojnam.xyz/%d8%a8%db%95%d9%85%db%95%d8%a8%db%95%d8%b3%d8%aa%d9%89-%d8%af%db%8c%d8%a7%d8%b1%db%8c%d9%83%d8%b1%d8%af%d9%86%db%8c-%d9%83%d8%a7%d9%86%d8%af%db%8c%d8%af-%d8%a8%db%86-%d8%b3%db%95%d8%b1%db%86%da%a9/): ئەنجومەنی سیاسی نیشتیمانی كە هێز و هاوپەیمانییە سوننییەكان لە خۆ دەگرێت، دوای نەگەیشتنیان بە دیارییكردنی كاندیدێك بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق، دەڵێن: بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ و سبەی جارێكی دیكە كۆ دەبینەوە. كۆبوونەوەكەی شەوی ڕابردووی هێز و هاوپەیمانییە سوننییەكان لە بارەگای سابیت عەباسی، سەرۆكی هاوپەیمانی “حەسم” لە بەغداد و بە ئامادەبوونی سەركردەی لایەنە پێكهێنەرەكانی ئەنجومەنی سیاسی نیشتیمانی بەڕێوە چوو. لە دوای كۆبوونەوەكە ڕاگەیەنراوێكیان بڵاو كردەوە كە تێیدا جەخت لە “گرنگیی یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و جێگرەكانی كرایەوە پێش ئەو وادەیەی سەرۆككۆمار بۆ دانیشتنی ئەنجوومەن دیاریكردووە كە 29ی ئەم مانگەیە”. كۆبوونەوەكە ڕایگەیاند: بۆ گەیشتن بە ئەنجامی كۆتایی لە وتوێژەكان بەردەوام […] - [ئامادەكارییەكان بۆ دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی عێراق تەواو كران](https://rojnam.xyz/%d8%a6%d8%a7%d9%85%d8%a7%d8%af%db%95%d9%83%d8%a7%d8%b1%db%8c%db%8c%db%95%d9%83%d8%a7%d9%86-%d8%a8%db%86-%d8%af%d8%a7%d9%86%db%8c%d8%b4%d8%aa%d9%86%db%8c-%db%8c%db%95%d9%83%db%95%d9%85%db%8c-%d9%be/): ئامادەكارییەكان بۆ دانیشتنی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەواو كران و پەرلەمان ئامادەیە. ڕۆژنامەی سەباح كە رۆژنامەی فەرمیی حكومەتی عێراقە بڵاوی كردووەتەوە، فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەتایبەت فەرمانگەكانی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكان ئامادەكاریی تەواویان كردووە بۆ گرێدانی كۆبوونەوەی یەكەمی پەرلەمان كە بڕیارە دووشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت. رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش داوە، خشتەی كاری دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان بریتی دەبێت لە سوێندخواردنی كاندیدانی دەرچوو، هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و دوو جێگرەكەی، ئەمەش بە مەبەستی هەنگاونان و تەواوكردنی شایستە وپۆستەكانی دیكە لەناو حكومەتی عێراق. ئەمە لە كاتێكدایە لایەنەكانی سوننە كە “ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتیمانی”یان پێك هێناوە ڕایانگەیاندووە: پابەند دەبن بە وادە دەستوورییەكانەوە و پێش كۆبوونەوەكە كاندیدی […] - [بەغدا.. جارێکى دیکە شیعەكان بۆ تاوتوێکردنى پۆستى سەرۆكوەزیران كۆدەبنەوە](https://rojnam.xyz/%d8%a8%db%95%d8%ba%d8%af%d8%a7-%d8%ac%d8%a7%d8%b1%db%8e%da%a9%d9%89-%d8%af%db%8c%da%a9%db%95-%d8%b4%db%8c%d8%b9%db%95%d9%83%d8%a7%d9%86-%d8%a8%db%86-%d8%aa%d8%a7%d9%88%d8%aa%d9%88%db%8e%da%a9%d8%b1/): دوای چەندین كۆبوونەوە هێشتا لایەنە شیعییەكانی عێراق لەسەر دیاریكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕێنەكەوتوون و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بۆ هەمان پرس كۆببنەوە. میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە سەركردە شیعییەكان لە ماڵی مالیكی كۆ دەبنەوە و پرسی سەرەكیش قسە كردنە لەسەر پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق و دیاریكردنی كاندیدێك بۆ ئەو پۆستە. بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان سەركردە شیعییەكانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی دەیانەوێت پێش وادەی دانیشتنی پەرلەمان، لەسەر دیاریكردنی ناوێك وەك كاندیدی سەرۆكوەزیران ڕێبكەون و، ئەمڕۆش لە ماڵی مالیكی بە وردی لەسەر ئەو خاڵە گفتوگۆ دەكرێت. بەپێی ئەوەی بڵاو كراوەتەوە، هێشتا لە نێو لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناكۆكی قووڵ […] - [نێردەی ترەمپ لە عێراق: چەكداماڵین دەبێت هەمەلایەن و پابەندكەربێت](https://rojnam.xyz/%d9%86%db%8e%d8%b1%d8%af%db%95%db%8c-%d8%aa%d8%b1%db%95%d9%85%d9%be-%d9%84%db%95-%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82-%da%86%db%95%d9%83%d8%af%d8%a7%d9%85%d8%a7%da%b5%db%8c%d9%86-%d8%af%db%95%d8%a8%db%8e/): نێردەی سەرۆكی ئەمریكا لە عێراق پێشوازی لە ئامادەیی گرووپە چەكداران دەكات بۆ چەكدانان و دەڵێت: دەبێت پرۆسەی چەكدانان هەمەلایەن بێت. مارك ساڤایان لە ێكدا ڕایگەیاندووە، عێراق لەبەردەم دوو بژاردەدایە، یان هەڵبژاردنی سەروەریی یاسا و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری یان مانەوە لە بازنەی نەبوونی ئاسایش و پارچەپاچەیی. ساڤایا پێشوازیی كردووە لە هەڵوێستی گرووپە چەكدارەكانی عێراق لەبارەی چەكدانانەوە، ڕاشیگەیاندووە:ڕاگەیەنراو بە تەنیا بەس نییە بەڵكو پێویستە پرۆسەی چەكداماڵین هەمەلایەن و پابەندكەر بێت، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی گرووپەكان بە تەواوی جێبەجێ بكرێت و ئەندامانیشیان ڕابهێنرێن بۆ ژیانی مەدەنی. نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق ڕاشیگەیاندووە: چەكداماڵین بەبێ جیاوازی و بە یەكسانی دەبێ لە سەرانسەری عێراق جێبەجێ بكرێت و […] - [ئەمریكا هەوڵەكانی بۆ چەكداماڵینی گروپە چەكدارەكانی عێراق چڕکردووەتەوە](https://rojnam.xyz/%d8%a6%db%95%d9%85%d8%b1%db%8c%d9%83%d8%a7-%d9%87%db%95%d9%88%da%b5%db%95%d9%83%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%a8%db%86-%da%86%db%95%d9%83%d8%af%d8%a7%d9%85%d8%a7%da%b5%db%8c%d9%86%db%8c-%da%af%d8%b1%d9%88/): ئەمریكا هەوڵەكانی چڕكردوەتەوە بۆ چەكداماڵینی گروپە چەكدارەكانی عێراق و ئەو هەنگاوەی كردووەتە مەرج بۆ پاڵپشتیكردنی حكومەتی نوێی ئەو وڵاتە، گرووپە چەكدارەكانی عێراقیش دابەشبوون بەسەر دوو بەرەدا لەنێوان ڕەتكردنەوەی چەكدانان و ئامادەیی بۆ چەكداماڵین لەترسی بە ئامانج گرتن و هێرشكردنە سەریان. چاودێران لەو بڕوایەدان دەستبەرداربوونی گروپە چەكدارەكانی عێراق لە چەكەكانیان دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی توندوتیژی و كردنەوەی دەرگا بۆ ڕێكخستنی پەیوەندی نێوان دەوڵەت و هێزە چەكدارەكان، هەندێكیش هۆشداری دەدەن لەوەی بەردەوامبوونی چەك بە دەستی گروپە چەكدارەكان دەبێتە هۆی لەناوبردنی هەر هەوڵێكی چاكسازیی ڕاستەقینە. زانیاریی زیاتر لەم ڕاپۆرتەدایە - [به‌رپرسێك له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێویستی به‌ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌مریكایه‌](https://rojnam.xyz/%d8%a8%d9%87%d8%b1%d9%be%d8%b1%d8%b3%db%8e%d9%83-%d9%84%d9%87-%da%86%d9%88%d8%a7%d8%b1%da%86%db%8e%d9%88%d9%87%db%8c-%d9%87%d9%87%d9%85%d8%a7%d9%87%d9%87/): بهرپرسێك له چوارچێوهی ههماههنگی ئاشكرای كرد كه هێزه شیعهكان ناسنامهی سهرۆكوهزیرانی داهاتووی عێراقیان لا ڕوونه، بهڵام دهستبهكاربوونی پێویستی به ڕهزامهندیی ئهمریكایه. عهبدوڕهحمان جهزائیری سهركرده له چوارچێوهی ههماههنگی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی شهفهق نیوز ئاشكرایكردووه كه هیچ یهكێك له كاندیده پێشنیاركراوهكانی چوارچێوهی بۆ سهرۆكوهزیران كۆدهنگییان لهسهر نییه، ڕوونیشیكردهوه كه ههر ههوڵێك بۆ نوێكردنهوهی ویلایهتی محهمهد شیاع سودانی ڕووبهڕووی بهربهستی گهوره دهبێتهوه، بهتایبهتی لهلایهن هاوپهیمانیی دهوڵهتی یاسا و ئهنجومهنی باڵا كه به توندی دژی وهرگرتنهوهی پۆستهكهن لهلایهن سودانییهوه. ئهو سهركردهیهی چوارچێوهی ههماههنگی جهختی كردهوه كه تهنانهت بژاردهی پێكهێنانی “حكومهتی ڕزگاری”یش چارهسهر نییه و سهركهوتوو نابێت، ئاماژهی بهوهش كرد كه یهكلاكردنهوهی پۆستی سهرۆكوهزیران […] - [ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراقی: پێویسته‌ له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا سه‌رۆكه‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرێت](https://rojnam.xyz/%d8%af%d9%87%d8%b3%d9%87%da%b5%d8%a7%d8%aa%db%8c-%d8%af%d8%a7%d8%af%d9%88%d9%87%d8%b1%db%8c%db%8c-%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82%db%8c-%d9%be%db%8e%d9%88%db%8c%d8%b3%d8%aa/): سهرۆكی دهسهڵاتی دادوهریی له عێراق دهڵێت، پێویسته له یهكهم دانیشتنی پهرلهمانی عێراقدا سهرۆكایهتیی پهرلهمان ههڵببژێردرێن. ئهنجوومهنی باڵای دادوهریی عێراق بڵاوی كردووهتهوه، دادوهر فایهق زێدان، سهرۆكی ئهنجوومهنهكه پیپَشوازیی له عامر فایز، ئهندامی ههڵبژێدراو بۆ پهلهمانی عێراقی كردووه كه هاوكات بهتهمهنترین كاندیدی ههڵبژێردراوه و سهرۆكایهتیی یهكهم دانیشتنی ئهنجوومهنی نوێنهران دهكات كه بڕیاره 29 ی ئهم مانگه بهڕێوه بچێت. بهپێی ڕاگهیهنراوهكه، فایهق زێدان جهختی لهوه كردووهتهوه، ڕێز له دهقه دهستوورییهكان بگیرێت و وهك خۆیان جێبهجێیان بكرێت، ههر لێكدانهوهیهكی دیكهش بۆ دهقهكانی دهستوور بێ بنهمایه. سهرۆكی ئهنجوومهنی باڵای دادوهریی عێرقا ڕاشیگهیاندووه: ماددهكانی 54 و 55 له دهستووری عێراق به ڕوونی جهختی لهوه كردووهتهوه پێویسته […] - [به‌شێك له‌ گرووپه‌ میلیشیاكانی عێراق هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌](https://rojnam.xyz/%d8%a8%d9%87%d8%b4%db%8e%d9%83-%d9%84%d9%87-%da%af%d8%b1%d9%88%d9%88%d9%be%d9%87-%d9%85%db%8c%d9%84%db%8c%d8%b4%db%8c%d8%a7%d9%83%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7/): هادی عامری ڕایدهگهیهنێت، حهشدی شهعبی ههڵناوهشێتهوه، بهڵام پێویسته چهك تهنیا له دهستی دهوڵهتدا بێت. دوای كۆبوونهوه لهگهڵ شاندی پارتی كه بۆ پێكهێنانی حكومهتی عێراق و دابهشكردنی پۆستهكان سهردانیان كردبوو، هادی عامری، سهرۆكی هاوپهیمانیی فهتح، ڕایگهیاند: دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستی سهرۆكوهزیران بابهتێكی تایبهته به چوارچێوهی ههماههنگی و كار دهكهن بۆ ئهوهی به زوویی بگهنه ڕێگهچارهیهك. عامری دهڵێت: پێویسته سیمای حكومهتی داهاتووی عێراق بهجۆرێك بێت ههمووان تێیدا بهشداربن و بهرپرسیارێتی ههڵبگرن. ڕاشیگهیاند: پێویسته پهرلهمان و حكومهت له وادهی دهستووریی خۆیاندا پێك بهێنرێن و هیچ بژاردهیهكی دیكهمان نییه جگه لهوهی فشار له خۆمان بكهین و ڕێز له واده دهستوورییهكان بگرین و پێیانهوه پابهند […] - [شه‌ش ڕۆژ كات ماوه‌ و هێشتا سوننه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدێك ڕێكنه‌كه‌وتوون](https://rojnam.xyz/%d8%b4%d9%87%d8%b4-%da%95%db%86%da%98-%d9%83%d8%a7%d8%aa-%d9%85%d8%a7%d9%88%d9%87-%d9%88-%d9%87%db%8e%d8%b4%d8%aa%d8%a7-%d8%b3%d9%88%d9%86%d9%86%d9%87%d9%83%d8%a7%d9%86/): دانیشتنی پهرلهمانی عێراق تهنیا شهش ڕۆژی ماوه و تا ئێستا سوننهكان لهسهر كاندیدی سهرۆكی پهرلهمان ڕێك نهكهوتوون. دوێنێ شهو ئهنجوومهنی سیاسیی نیشتیمانی كه له لایهنه سوننهكانی عێراق پێكهاتووه كۆبوونهوه، سهرهڕای ئهوهی ههواڵهكان باسیان لهوه دهكرد كۆبوونهوهكه یهكلاكهرهوه دهبێت و تیایدا كاندیدیی هاوبهشی سهرۆكی پهرلهمان ههڵدهبژێردرێت، بهڵام ئهمجارهش كۆبوونهوهكه بهبێ ئهنجام كۆتایی هات و لایهنهكان نهگهیشتنه ڕێككهوتن. بهپێی ڕاگهیهنراوی ئهنجوومهنی سیاسیی نیشتیمانی، لایهنهكان لهسهر كۆمهڵێك میكانیزمی گونجاو ڕێككهوتوون كه كارئاسانی بۆ یهكلاكردنهوهی پۆستهكه دهكات و بڕیاره له چهند ڕۆژی داهاتوودا جارێكی دیكه كۆ ببنهوه و به فهرمی بڕیار لهسهر دیاریكردنی كاندیدی هاوبهش بدهن. ڕێكنهكهوتنی لایهنه سوننهكان له كاتێكدایه تهنیا شهش ڕۆژی […] - [به‌هۆی ته‌واوبوونی ساڵی داراییه‌وه‌؛ كاركردن له‌ به‌شێك له‌ فه‌رمانگه‌كان ڕاده‌گیرێت](https://rojnam.xyz/%d8%a8%d9%87%d9%87%db%86%db%8c-%d8%aa%d9%87%d9%88%d8%a7%d9%88%d8%a8%d9%88%d9%88%d9%86%db%8c-%d8%b3%d8%a7%da%b5%db%8c-%d8%af%d8%a7%d8%b1%d8%a7%db%8c%db%8c%d9%87%d9%88%d9%87/): وهزارهتی ناوخۆی عێراق كاركردن له تهواوی فهرمانگهكانی باری شارستانی و پاسپۆرت و مانهوه له عێراق و ههرێمی كوردستان ڕادهگرێت. بهپێی ڕاگهیهنراوێكی وهزارهتی ناوخۆ، وهزیری ناوخۆ فهرمانی كردووه بهڕێوهبهرایهتییهكانی باری شارستانی و پاسپۆرت و ماوهی مانهوه، له بهغداد و تهواوی پارێزگاكانی دیكه، سهرجهم كارهكانیان ڕابگرن. ئهمهش بههۆی كۆتاییهاتنی ساڵی داراییهوه. بهپێی بڕیارهكه، ڕاگرتنی كاری ئهو فهرمانگانهی سهر به وهزارهتی ناوخۆ له رۆژی یهكشهممه 28 ی 12ی2025 دهست پێ دهكات و تا رۆژی یهكشهممه 4 ی 1ی 2026 بهردهوام دهبێت. بهڕێوهبهری گشتیی یاسایی له وهزارهتهكه ڕایگهیاندووه: ئهم ڕێكاره به ئامانجی پێداچوونهوهی ساڵانهیه بۆ تهواوی كاری فهرمانگهكان، ههروهها تهرازووی درایی بهڕێوهبهرایهتییهكانه. هاوكات سیستمی […] - [شاندێكی حـ.ەمـ.مـ.اس لە بەغداد دۆخی غــ.ەززەیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێكرد](https://rojnam.xyz/%d8%b4%d8%a7%d9%86%d8%af%db%8e%d9%83%db%8c-%d8%ad%d9%80-%db%95%d9%85%d9%80-%d9%85%d9%80-%d8%a7%d8%b3-%d9%84%db%95-%d8%a8%db%95%d8%ba%d8%af%d8%a7%d8%af-%d8%af%db%86%d8%ae%db%8c-%d8%ba%d9%80%d9%80/): بزوتنەوەی حەماس ئاشكرایكرد، شاندێكیان سەردانی بەغدای كردووە و لەگەڵ ژمارەیەك لە كەسایەتی و بەرپرسانی ئەم وڵاتە كۆمەڵێك دۆسیەیان تاوتوێ كردووە. بزووتنەوەی حەماس لەڕاگەیەندراوێكدا ڕاشیگەیاندووە، شاندەكەیان بە سەرۆكایەتی ئوسامە حەمدان و ئەندامێتی تاهیر نوونو، زنجیرەیەك دیداریان لەگەڵ قەوارە و كەسایەتییە سیاسییەكانی عێراق لە بەغداد ئەنجامداوە، لەو كۆبوونەوانەدا بە وردی باس لە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەست و دوایین پێشهاتە سیاسی و مەیدانییەكان لە ئاستی ناوچەكە و جیهاندا كراوە. شاندەكە ئاماژەیان بە قووڵیی پەیوەندییە مێژووییەكانیان لەگەڵ هەموو پێكهاتە سیاسی و حزبییەكانی عێراق كرد و ستایشی هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقیان كرد بەرامبەر بە دۆزی فەڵەستین. ئەوەشخراوەتەڕوو كە شاندەكە وێنەیەكی ڕوونیان لەسەر دۆخی سەختی مرۆیی لە […] - [تائێستا گرێكوێرەی هەڵبژاردنی كاندیدانی سێ سەرۆكایەتەكەی عێراق نەكراوەتەوە](https://rojnam.xyz/%d8%aa%d8%a7%d8%a6%db%8e%d8%b3%d8%aa%d8%a7-%da%af%d8%b1%db%8e%d9%83%d9%88%db%8e%d8%b1%db%95%db%8c-%d9%87%db%95%da%b5%d8%a8%da%98%d8%a7%d8%b1%d8%af%d9%86%db%8c-%d9%83%d8%a7%d9%86%d8%af%db%8c%d8%af/): دوای تێپەڕبوونی مانگ و نیوێك بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تائێستا گرێكوێرەی هەڵبژاردنی كاندید بۆ سێ سەرۆكایەتەكەی حكومەت و پەرلەمان و سەرۆكایەتی كۆمار نەكراوەتەوە و لایەنەكان نەیان توانیوە بگەنە ڕێككەوتن لەسەر دیاریكردنی كاندید بۆ سێ سەرۆكایەتیەكە، چاودێرانیش دەڵێن ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسیەكان قووڵتر بووەتەوە و قورسە هێزە سووننەكان بەخێرایی ڕێكبكەون بەهۆی فرەلایەنی و بەرژەوەندییەكانیانەوە. پێكهاتەكانی عێراق و هێز و لایەنە سیاسیەكان نەیانتوانیوە تائێستا بگەنە ڕێكەوتن لەسەر هەڵبژاردنی كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان، لەكاتێكدا بڕیارە چەند ڕۆژی داهاتوو یەكەم كۆبونەوەی پەرلەمانی نوێی عێراق بەڕێوەبچێت و دەبێت لەو كۆبونەوەیەدا سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكانی هەڵبژێردرێن، سوننەكان لە دواین كۆبۆونەوەیاندا ڕێكنەكەوتن لەسەر دیاریكردنی كاندیدێك بۆ سەرۆكی پەرلەمان […] - [چوارچێوەی هەماهەنگی: هێشتا زووە بۆ قسەكردن لەبارەی كاندیدی سەرۆكوەزیران](https://rojnam.xyz/%da%86%d9%88%d8%a7%d8%b1%da%86%db%8e%d9%88%db%95%db%8c-%d9%87%db%95%d9%85%d8%a7%d9%87%db%95%d9%86%da%af%db%8c-%d9%87%db%8e%d8%b4%d8%aa%d8%a7-%d8%b2%d9%88%d9%88%db%95-%d8%a8%db%86-%d9%82%d8%b3%db%95/): چوارچێوەی هەماهەنگی بۆچوونی خۆی لەبارەی كاتی هەڵبژاردنی پاڵێوراوەكەی بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ئاشكرا كرد، جەختیش دەكاتەوە هێشتا قسە كردن لەبارەی ئەو دۆسیەیەوە زووە. مەحمود حەیانی سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: قسەكردن لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكوەزیرانی نوێ زووە، ماوەی دەستورییش بۆ ئەو بابەتە بەردەستە و هێشتا دوورە پێویست ناكات لە خستنە ڕووی ناوەكان یان یەكلاكردنەوەی ئەو مافە لە كاتی ئێستادا پەلە بكرێت. حەیانی ڕوونیشیكردەوە، پڕۆسەی سیاسی بەپێی هەنگاوە دەستورییەكان دەڕوات بەڕێوە، پێش دەستكردنیش بە دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆكوەزیران قەوارە سیاسیەكان كاتێكی بەرفراوانیان لەبەردەستدایە، كاری لەپێشینەی قۆناغی ئێستاش خۆی لە تەواوكردنی مافە دەستورییە سەرەتاییەكاندا دەبینێتەوە. حەیانی ڕایشیگەیاند: لەبەرئەوەی دوو وێستگەی بنەڕەتین و بە پێی […] - [گەرمیان.. شەڕ لەسەر زەویوزار لەنێوان دوو بنەماڵەدا 11 كوژراو و برینداری لێ كەوتەوە](https://rojnam.xyz/%da%af%db%95%d8%b1%d9%85%db%8c%d8%a7%d9%86-%d8%b4%db%95%da%95-%d9%84%db%95%d8%b3%db%95%d8%b1-%d8%b2%db%95%d9%88%db%8c%d9%88%d8%b2%d8%a7%d8%b1-%d9%84%db%95%d9%86%db%8e%d9%88%d8%a7%d9%86-%d8%af%d9%88/): لەسەر كێشەی زەویوزار شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەی گەرمیان ڕوویدا و، بەهۆیەوە 11 كەس بوون بە قوربانی. ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لەسەر ڕێگای گوندی خاڵە بەگ لە سنووری قەزای ڕزگاری ئیدارەی گەرمیان، كێشەیەكی كۆنی زەوی و زار لەنێوان دوو لایەندا كە خزمی یەكترن، پەرەی سەند و بووەتە هۆی دروستبوونی شەڕ و تەقەكردنێكی خوێناوی. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا چوار كەس لە یەك لایەن گیانیان لەدەستداوە، كە سێیان بران و ئەوی تریان ئامۆزایانە، هەروەها، لە هەمان تەرەف برایەكی دیكەی سێ كوژراوەكە بریندار بووە. لە لایەنی بەرانبەری شەڕەكەشدا، شەش كەسی دیكە برینداربوون، بەوەش كۆی گشتی بریندارەكان گەیشتووەتە حەوت كەس، پۆلیس […] - [بەهۆی نەبوونی كارەباوە لە سنووری بادینان خۆپیشاندان بەڕێوە چوو](https://rojnam.xyz/%d8%a8%db%95%d9%87%db%86%db%8c-%d9%86%db%95%d8%a8%d9%88%d9%88%d9%86%db%8c-%d9%83%d8%a7%d8%b1%db%95%d8%a8%d8%a7%d9%88%db%95-%d9%84%db%95-%d8%b3%d9%86%d9%88%d9%88%d8%b1%db%8c-%d8%a8%d8%a7%d8%af%db%8c/): بەهۆی كێشەی كارەباوە، لە ناوچەیەكی سنووری بادینان خۆپیشاندان بەڕێوە چوو و ڕێگایەكی سەرەكی داخرا. شەوی ڕابردوو لە کۆمەڵگەی قەدش-ی سنووری ئامێدی لە پارێزگای دهۆك، هاووڵاتیان دژی كەمیی كاتەكانی پێدانی كارەبا ڕژانە سەر شەقام و ناڕەزاییان دەربڕی. لە خۆپیشاندانەكەدا هاووڵاتیان بە سووتاندنی تایە ناڕەزاییان نیشاندا و ڕیگەی سەرەكی نێوان ئامێدی دهۆكیان بە ڕووی ئۆتۆمبێلەكاندا داخست و هاتوچۆیان پەكخست. خۆپیشاندەران دەڵێن بڕی پێویستی كارەبایان بۆ دابین نەكراوە، داوای چارەسەركردنی كێشەكانیان دەكەن و هۆشداری لە بەردەوامی فشارەكانیان گەیشتنیان بە ئەنجام دەدەن. قەدش كۆمەڵگەیەكە لە نێوان قەزای ئامێدی و پارێزگای دهۆك هەڵكەوتووە، كەوتووەتە سەر ڕێگەی سەرەكی نێوان دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەشێك […] - [لەسەر ڕووداوی تەقەكردنەكەی گەرمیان پێنج كەس دەستگیركراون، بەڵام تۆمەتباری سەرەكی نیین](https://rojnam.xyz/%d9%84%db%95%d8%b3%db%95%d8%b1-%da%95%d9%88%d9%88%d8%af%d8%a7%d9%88%db%8c-%d8%aa%db%95%d9%82%db%95%d9%83%d8%b1%d8%af%d9%86%db%95%d9%83%db%95%db%8c-%da%af%db%95%d8%b1%d9%85%db%8c%d8%a7%d9%86-%d9%be/): پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: چەند كەسێك لە ڕووداوەكەی دوێنێدا دەستگیر كراون، بەڵام تۆمەتباری سەرەكیی نین. دوای نیوەڕۆی دوێنێ لە ڕووداوێكی تەقەكردن لەسەر كێشەی زەوی و زار لە گوندی خاڵەبەگ لە سنوری ئیدارەی گەرمیان چوار كەس كوژران و حەوتی دیكەش برینداربوون. لەوبارەوە پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند شەڕ لە نێوان دوو لایەن روویداوە كە خزمی یەكترن و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە. - [دواى بوون بە ئەندام، بەخشین لەمەودوا لە پاڵ سەدان ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كار دەكات](https://rojnam.xyz/%d8%af%d9%88%d8%a7%d9%89-%d8%a8%d9%88%d9%88%d9%86-%d8%a8%db%95-%d8%a6%db%95%d9%86%d8%af%d8%a7%d9%85%d8%8c-%d8%a8%db%95%d8%ae%d8%b4%db%8c%d9%86-%d9%84%db%95%d9%85%db%95%d9%88%d8%af%d9%88%d8%a7-%d9%84/): لە هەنگاوێكی نوێدا بۆ فراوانكردنی كارە مرۆییەكانی، دەزگای خێرخوازیی بەخشین بە فەرمی بوو بە ئەندام لە یەكێتیی ڕێكخراوە مەدەنییەكانی جیهانی ئیسلامی. ئەم دەزگایە كە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق چالاكە، لەمەودوا لە پاڵ گرنگترین ڕێكخراوە خێرخوازییەكانی توركیا و زیاتر لە 500 ڕێكخراوی نێودەوڵەتی دیكەدا لەژێر چەتری ئەم یەكێتییە كار دەكات. د. محەممەد لەتیف كارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بەخشین ڕایگەیاند: ئەم هەنگاوە دەستكەوتێكی گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان، چونكە جگە لەوەی ئاستی كارە ڕێكخراوەییەكانیان فراوانتر دەكات، هاوكات دەبێتە هۆی ئەوەی لە كاتی ڕوودانی هەر كارەسات و لێقەومانێكدا بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندە جیهانییەكان زووتر و خێراتر هاوكارییەكان بگەیەننە ناوچەكە. - [چەمچەماڵ.. بڕیاری دروستكردنی بۆردێك بۆ دانانی پلانی خەرجكرنی هاوكارییەكان درا](https://rojnam.xyz/%da%86%db%95%d9%85%da%86%db%95%d9%85%d8%a7%da%b5-%d8%a8%da%95%db%8c%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d8%af%d8%b1%d9%88%d8%b3%d8%aa%d9%83%d8%b1%d8%af%d9%86%db%8c-%d8%a8%db%86%d8%b1%d8%af%db%8e%d9%83-%d8%a8%db%86/): ئەمڕۆ لە قەزای چەمچەماڵ بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كەسایەتی و چالاكی مەدەنی و مامۆستایانی ئاینی و نوێنەری بەشێك لە چین و توێژەكان لە سەرۆكایەتی زانكۆی چەرموو كۆبوونەوەیەك لەگەڵ كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ ئەنجام درا. دواى ئاشكراكردنی ئەو بڕە هاوكاریییەی بۆ قەزاكە كۆكراوەتەوە بڕیار درا بۆردێك دروست بكرێت بۆ چاودێری و داڕشتنی پلانی چۆنێتی پێدانی ئەو بڕە هاوكارییە بە زیان لێكەوتوانی ڕوداوی لافاوەكە و ئەمەش بە چەند قۆناغێك ئەنجام دەدرێت. - [بڕێك هاوكاریی ماددیی لە قەزای شارەزوورەوە گەیەنرایە چەمچەماڵ](https://rojnam.xyz/%d8%a8%da%95%db%8e%d9%83-%d9%87%d8%a7%d9%88%d9%83%d8%a7%d8%b1%db%8c%db%8c-%d9%85%d8%a7%d8%af%d8%af%db%8c%db%8c-%d9%84%db%95-%d9%82%db%95%d8%b2%d8%a7%db%8c-%d8%b4%d8%a7%d8%b1%db%95%d8%b2%d9%88%d9%88/): لە درێژەی كەمپین و هەڵمەت و گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی قەزای چەمچەماڵ، ئەمڕۆ بڕێك هاوكاری ماددیی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور و بەشێك لە ڕێكخراوە مەدەنییەكانی قەزاكە گەیەنرایە قەزای چەمچەماڵ و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداری قەزای چەمچەماڵ ئەو بڕە پارەیەشی كۆ كرابووەوە ڕادەستی بانكی چەرموو كرا. - [پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم](https://rojnam.xyz/%d9%be%db%8e%d8%b4%d8%a8%db%8c%d9%86%db%8c-%d9%83%db%95%d8%b4%d9%86%d8%a7%d8%b3%db%8c-%d8%a8%db%86-%d9%83%db%95%d8%b4%d9%88%d9%87%db%95%d9%88%d8%a7%db%8c-48-%da%a9%d8%a7%d8%aa%da%98%d9%85%db%8e-6/): کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکەى سێ پلە نزمدەبێتەوە، سبەینێش لە کاتەکانى درەنگى شەودا ئەگەرى نمەباران هەیە، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:- کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ دووشەممە 22-12-2025 کەش /ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت. خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک. ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا. پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە (1- 3) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە. مەوداى بینین / (7-9) کم . سبەى سێ شەممە […] - [توركیا.. شاندی دەمپارتی و سەرۆكی جەهەپە جەختیان لە پڕۆسەی ئاشتی كردەوە](https://rojnam.xyz/%d8%aa%d9%88%d8%b1%d9%83%db%8c%d8%a7-%d8%b4%d8%a7%d9%86%d8%af%db%8c-%d8%af%db%95%d9%85%d9%be%d8%a7%d8%b1%d8%aa%db%8c-%d9%88-%d8%b3%db%95%d8%b1%db%86%d9%83%db%8c-%d8%ac%db%95%d9%87%db%95%d9%be%db%95/): شاندی ئیمڕاڵی و دەمپارتی لەگەڵ سەرۆكی گشتیی جەهەپە كۆبونەوە و جەختیان لە بەردەوامی و سەركەوتنی پرۆسەی ئاشتیی نوێ لە توركیا كردەوە. ئۆزگور ئۆزەل لە ناوەندی گشتیی جەهەپە لە ئەنقەرە پێشوازیی كرد لە شاندی دەم پارتی كە پێكهاتبوون لە هەریەك لە پەروین بوڵدان، بریكاری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی، و میتهات سانجار، پەرلەمانتاری دەم پارتی، وفایك ئۆزگور ئێرۆڵ، پارێزەری دەمپارتی. و بۆ ماوەی كاتژمێر و نیوێك كۆبوونەوە. دوای كۆبوونەوەكە ئۆزگور ئۆزەل سەركۆنەی ئەو دروشمە دژبەرانەی كرد كە لە یارییەكی تۆپی پێدا دژی پەرلەمانتاری پێشووی توركیا، لەیلا زانا بەرزكرابوونەوە و ڕایگەیاند: ئەو كردەوانە قبوڵ ناكرێن. هەروەها ئۆزەل جەختی لەسەر پرۆسەی […] - [ئەنجوومەنی داكۆكیكار لە مافی مامۆستایان داوای دابەشكردنی مووچەکانى (10و 11و 12) دەکەن](https://rojnam.xyz/%d8%a6%db%95%d9%86%d8%ac%d9%88%d9%88%d9%85%db%95%d9%86%db%8c-%d8%af%d8%a7%d9%83%db%86%d9%83%db%8c%d9%83%d8%a7%d8%b1-%d9%84%db%95-%d9%85%d8%a7%d9%81%db%8c-%d9%85%d8%a7%d9%85%db%86%d8%b3%d8%aa%d8%a7/): مامۆستایانی سەربەخۆ و لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات، ئەنجوومەنێكیان لەژێر ناوی (ئەنجوومەنی داكۆكیكار لە مافی مامۆستایان) ڕاگەیاند. داوای دابەشكردنی سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ و دەستپێكردنەوەی سەرەمووچە و پلەبەرزكردنەوە لە ساڵی نوێدا دەدەن. ئەمڕۆ دووشەممە 22-12-2025، مامۆستایانی ڕەوتی هەڵوێست، مامۆستایانی كۆمەڵی دادگەری، ڕێكخراوی پیشەیی مامۆستایان، دەستەی مامۆستایانی یەكگرتوو و مامۆستایانی سەربەخۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر پاش ڕاگەیاندنی ئەوجوومەنەكە، وتیان “دەرگامان كراوەیە بە ڕووی هەموو ڕێكخراو و لایەنێك بۆ هاودەنگی و هاوهەڵوێستی لەپێناو مافەكانی مامۆستایان و مووچەخۆران”. لە یەكەم ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنەكەدا ژمارەیەك داواكاری خرانەڕوو، لە یەكەم خاڵدا هاتووە “دەسەڵاتداران و پەرلەمانتارانی عێراق هەوڵی جیددی بدەن، تا مووچەی مانگەكانی 11 و 12 بۆ تەواوی […] - [حەلەب.. سوپای سووریا و هەسەدە یەكتر بە دەستپێشخەریی شەڕ تۆمەتبار دەكەن](https://rojnam.xyz/%d8%ad%db%95%d9%84%db%95%d8%a8-%d8%b3%d9%88%d9%be%d8%a7%db%8c-%d8%b3%d9%88%d9%88%d8%b1%db%8c%d8%a7-%d9%88-%d9%87%db%95%d8%b3%db%95%d8%af%db%95-%db%8c%db%95%d9%83%d8%aa%d8%b1-%d8%a8%db%95-%d8%af/): شەڕ و پێكدادان لەنێوان ئاسایشی سەر بە هەسەدە و هێزەكانی حكومەتی سووریا لە حەلەب دەستی پێ كردووە و هەردوولاش یەكتر بە شكاندنی ئاگربەست و دەستپێشخەری تۆمەتبار دەكەن. ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكەكانی شەرەفییە و شێخ مەسقوود كە ناوچە كوردنشینەكانی شاری حەلەبن، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە هێزەكانی سووریای دیموكرات “هەسەدە” هەروەها هێزە ئەمنییەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق دەستی پێ كرد، بەپێی زانیارییەكان تا ئێستا چوار كەس بریندار بوون. ناوەندی ڕأگەیاندنی هەسەدە جەختی لەوە كردووەتەوە، گرووپەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق بەربەستەكانیان شكاندووە و بە چەكی قورس و مامناوەند هێرشیان كردووەتە سەر گەڕەكەكانی شێخ مەسقود و ئەشرەفییە، هەروەها هێزەكانی […] - [پێنجشه‌ممه‌ پشووه‌](https://rojnam.xyz/%d9%be%db%8e%d9%86%d8%ac%d8%b4%d9%87%d9%85%d9%85%d9%87-%d9%be%d8%b4%d9%88%d9%88%d9%87/): فەرمانگەی میدیا و زانیاری: ڕۆژی پێنجشەممە بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ)، پشووی فەرمییە.. - [له‌مساڵدا نزیكه‌ی 300 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌ كراون](https://rojnam.xyz/%d9%84%d9%87%d9%85%d8%b3%d8%a7%da%b5%d8%af%d8%a7-%d9%86%d8%b2%db%8c%d9%83%d9%87%db%8c-300-%d9%87%d9%87%d8%b2%d8%a7%d8%b1-%d8%a6%db%86%d8%aa%db%86%d9%85%d8%a8%db%8e%d9%84/): پهیام وهزارهتی بازرگانی ههرێم ئاماری هاوردهكردنی ئۆتۆمبێل و مۆڵهته بازرگانییهكانی ساڵی 2025ی ڕاگهیاند و ئاشكرایكرد كه نزیكهی 300 ههزار ئۆتۆمبێل هاورده كراون و ئاسانكاری نوێ بۆ بازرگانان له مهرزهكان كراوه. نهوزاد شێخ كامیل، بهڕێوهبهری گشتیی بازرگانی له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوامیدا ئاماژهی بهوهش كرد كه 955 مۆڵهتی هاوردهكردن و 115 مۆڵهتی ههناردهكردن دهركراون. - [سلێمانی.. خواست لەسەر كارەبا بەرێژەی 42% كەمیكردووە](https://rojnam.xyz/%d8%b3%d9%84%db%8e%d9%85%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%ae%d9%88%d8%a7%d8%b3%d8%aa-%d9%84%db%95%d8%b3%db%95%d8%b1-%d9%83%d8%a7%d8%b1%db%95%d8%a8%d8%a7-%d8%a8%db%95%d8%b1%db%8e%da%98%db%95%db%8c-42-%d9%83/): پهیام بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سڵیمانی، لەماوەی ساڵێكدا لە دوای جێبەجێكردنی (پرۆژەی رووناكی) خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بە ڕێژەی (42%) كەمیكردوه. ئەندازیار غالب محمد بەڕێوەبەری كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی رایگەیاندووه” لە مانگی 12ی ساڵی 2024، خواست لهسهر بەكارهێنانی كارەبا بەتێكڕایی (1912) مێگاوات بووە و لە مانگەكەدا بەتێكڕایی (8:31) كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتیان دراوە. راشیگەیاند” ئەمساڵ دوای جێبەجێكردنی (پرۆژەی رووناكی) لە مانگی 12 خواست لەسەر بەكارهێنانی كارهبا بەبەراورد بە ساڵی رابردوو دابەزیوە بۆ (1107 مێگاوات )، بەوەش خواست لەسەر كارەبا بەرێژەی (42%) كەمیكردوە، جگە لەو شوێنانەی لەچوارچێوەی پرۆژەی رووناكی بوون بە بەردهوام لەم مانگەدا بەتێكڕایی (14) كاتژمێر […] - ["رۆژنامه‌نووسێك له‌سه‌ر سكاڵای مه‌لا یاسین ده‌ستگیركرا"](https://rojnam.xyz/%d8%b1%db%86%da%98%d9%86%d8%a7%d9%85%d9%87%d9%86%d9%88%d9%88%d8%b3%db%8e%d9%83-%d9%84%d9%87%d8%b3%d9%87%d8%b1-%d8%b3%d9%83%d8%a7%da%b5%d8%a7%db%8c-%d9%85%d9%87/): پهیام ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس (وریا عبدالخالق) له شاری سلێمانی دەستگیر کرا، بهشێك له هاوڕێكانی و ههروهها گرووپی ڕا له چهمچهماڵ دهڵێن، لهسهر سكاڵایهكی مهلا یاسین خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز دهستگیركراوه. گرووپی ڕا له چهمچهماڵ راگهیهنراوێكیان لهسهر دهستگیركردنی رۆژنامهنووسهكه بهناونیشانی “تا خاوەن ماڵ دزی گرت بۆ خۆی دز خاوەن ماڵی گرت” بڵاو كردوهتهوه و رایانگهیاندووه، لەسەر سکاڵای خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز دەست بەسەر کراوه و، لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئەمە کارێکی ناڕەوا و قبوڵ نەکراوە، لەکاتێکدا ئێمە چاوەڕوانی ئەوە بووین ئەوانەی هۆکاری سەرەکی لافاوەکەی چەمچەماڵ بون، و بونە هۆکاری کەوتنەوەی قوربانی لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێ و زیندانی بکرێن، بەڵام بە پێچەوانەوە بەڕێز ئەندازیار و ڕۆژنامەوانی […] - [هه‌رێمی كوردستان: له‌ شه‌ش مانگی ڕابردوودا ده‌یان بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستگیركراون](https://rojnam.xyz/%d9%87%d9%87%d8%b1%db%8e%d9%85%db%8c-%d9%83%d9%88%d8%b1%d8%af%d8%b3%d8%aa%d8%a7%d9%86-%d9%84%d9%87-%d8%b4%d9%87%d8%b4-%d9%85%d8%a7%d9%86%da%af%db%8c-%da%95%d8%a7%d8%a8/): له ماوهی شهش مانگدا دهیان بازرگانی نێودهوڵهتی له كوردستان دهستگیر كران و دهست بهسهر بڕێكی زۆر ماددهی هۆشبهریشدا گیرا. ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان، له ڕاگهیهندراوێكی فهرمیدا ئاماری چالاكییهكانی بۆ بهرهنگاربوونهوهی مادده هۆشبهرهكان بڵاو كردهوه. بهپێی ڕاگهیهندراوهكه، له ماوهی نزیكهی شهش مانگدا له 1ـی حوزهیران تا 23ـی كانوونی یهكهمی 2025، لهلایهن بهڕێوهبهرایهتیی نههێشتنی مادده هۆشبهرهكانهوه، دهیان تۆمهتبار دهستگیر كراون كه ژمارهیهكیان بازرگانی بیانی و نێودهوڵهتین، لهگهڵ دهستگیركردنی دهیان كهسی دیكه به تۆمهتی بهكارهێنان. بهپێی ڕاگهیهنراوهكهی ئهنجوومهنی ئاسایش لهو ماوهیهدا، دهست بهسهر 672 كیلۆگرام ماددهی هۆشبهری جۆراوجۆردا گیراوه له جۆری كریستاڵ، تلیاك، كۆكاین، ماریجوانا، هیرۆین، حهشیش و حهبی كاپتاگۆن. هاوكات جگه لهوانه، […] - [نزیكه‌ی 16 هه‌زار زیانلێكه‌وتووی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌ هاوكارییه‌كانی ئه‌ورووپا سوودمه‌ند ده‌بن](https://rojnam.xyz/%d9%86%d8%b2%db%8c%d9%83%d9%87%db%8c-16-%d9%87%d9%87%d8%b2%d8%a7%d8%b1-%d8%b2%db%8c%d8%a7%d9%86%d9%84%db%8e%d9%83%d9%87%d9%88%d8%aa%d9%88%d9%88%db%8c-%d9%84%d8%a7%d9%81/): یهكیـَتیی ئهورووپا بڕی 100 ههزار یۆرۆی بۆ قهرهبووكردنهوهی زیانلێكهوتووانی لافاوهكهی چهمچهماڵ و باكووری عێراق تهرخان كرد. بهپێی ڕاگهیهنراوێك، یهكێتیی ئهورووپا له چوارچێوهی پشتیوانیی كۆمهڵهی مانگی سووری عێراقیدا، بڕیاری داوه هاوكایی مرۆیی به بڕی 100 ههزار یۆرۆ بنێرێت بۆ پێشكهشكردنی یارمهتیی فریاگوزاریی پێویست بۆ زیانێكهوتووانی لافاوهكه. یارمهتییهكانیش خۆیان دهبیننهوه له دابهشكردنی پاره به كاش، پێداویستییهكانی ناوماڵ، خۆراك، پێویستییهكانی زستان و ماددهی پاككهرهوه. ههروهها دابینكردنی خزمهتگوزاریی تهندروستیی بنهڕهتی بۆ زیانلێكهوتووان. بهپێی ڕاگهیهنراوهكه زیاتر له 16 ههزار كهس كه بههۆی لافاوهكهوه زیان بهر ماڵ و بژێوییان كهوتووه، له یارمهتییهكانی یهكێتیی ئهورووپا سوودمهند دهبن. جێی باسه ئهم پارهداركردنهی یهكێتیی ئهورووپا له چوارچێوهی سندووقی فریاكهوتن […] - [بەهۆی گرفتێكەوە لە بەرهەمهێنان كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا كەم بووەتەوە](https://rojnam.xyz/%d8%a8%db%95%d9%87%db%86%db%8c-%da%af%d8%b1%d9%81%d8%aa%db%8e%d9%83%db%95%d9%88%db%95-%d9%84%db%95-%d8%a8%db%95%d8%b1%d9%87%db%95%d9%85%d9%87%db%8e%d9%86%d8%a7%d9%86-%d9%83%d8%a7%d8%aa%da%98%d9%85/): وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بەرهەمهێنانی كارەبا 1000 مێگاوات كەمی كردووە و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بە هاوبەشان كەم بووەتەوە. وەزارەت لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە: “بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە لە كێڵگەی كۆڕمۆڕ بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز كەمی كردووە و بووەتە هۆی كەمبوونەوەی بڕی هەزار مێگاوات كارەبا.” بەپێی زانیارییەكانی ، كێشەكە لە كۆمپرێسەرەكانی ناردنی غاز بۆ وێستگەكان دروست بووە، ئەمەش وای كردووە لە ڕۆژی چوارشەممەوە لە هەندێك گەڕەكی هەولێر پێدانی كارەبا 3 بۆ 12 كاتژمێر كەم ببێتەوە. بەپێی زانیارییەكان، بە گشتی ڕۆژانە شەش كاتژمێر كارەبا لەسەر ئاستی هەرێم كەم دەبێتەوە، بەڵام كاریگەرییەكەی لە […] - [بە تۆمەتی گواستنەوەی نەوتی ئێران، ئەمریكا ژمارەیەك كەشتیی بازرگانی سزا دا](https://rojnam.xyz/%d8%a8%db%95-%d8%aa%db%86%d9%85%db%95%d8%aa%db%8c-%da%af%d9%88%d8%a7%d8%b3%d8%aa%d9%86%db%95%d9%88%db%95%db%8c-%d9%86%db%95%d9%88%d8%aa%db%8c-%d8%a6%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%86%d8%8c-%d8%a6%db%95%d9%85/): ئەمریكا زنجیرەیەك سزای نوێ دەخاتە سەر ژمارەیەك كەشتیی نزیك لە ئێران بە كەشتیگەلی سێبەر ناویان دەهێنێت. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە 29 كەشتیی نەوتهەڵگر و بارهەڵگرى ئەو كۆمپانیایانەی كە بەڕێوەیان بردوون خراونەتە ڕیزی سزاكانی ئەمریكاوە، بەهۆی ئەوەی كە تێوەگلاون لە گواستنەوەی سەدان ملیۆن دۆلار لە هەناردەی نەوتی ئێرانی بۆ بازاڕەكانی ئاسیا لە ڕێگەی فێڵكردن و شاردنەوەی ناسنامەی بەرهەمەكانەوە. هاوكات بریكاری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا بۆ كاروباری تیرۆر و هەواڵگریی دارایی ڕایگەیاندووە، واشنتۆن بەردەوامە لە سیاسەتی ئەوپەڕی فشار بۆ سەر ئێران بۆ ئەوەی تاران نەتوانێت سەرچاوەی دارایی دەستبكەوێت تا بەرنامەی سەربازیی و مووشەكیی خۆی بەرەو پێش ببات. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەو كەشتیانەی كە […] - [ترەمپ سزاكانی یاسای قەیسەری لەسەر سووریا هەڵگرت](https://rojnam.xyz/%d8%aa%d8%b1%db%95%d9%85%d9%be-%d8%b3%d8%b2%d8%a7%d9%83%d8%a7%d9%86%db%8c-%db%8c%d8%a7%d8%b3%d8%a7%db%8c-%d9%82%db%95%db%8c%d8%b3%db%95%d8%b1%db%8c-%d9%84%db%95%d8%b3%db%95%d8%b1-%d8%b3%d9%88%d9%88/): سەرۆكی ئەمریكا سزاكانی یاسای قەیسەری لەسەر سووریا هەڵگرت. دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا لە كۆشكی سپی، یاسای ڕێپێدانی بەرگریی نیشتمانی بۆ ساڵی 2026ی واژۆ كرد. یاساكە كە بودجەیەكی زەبەلاحی 901 ملیار دۆلارییە، بڕگەیەكی فەرمی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاكانی “یاسای قەیسەر” لەسەر سووریا لەخۆدەگرێت. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات كە پێنجشەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەران و ڕۆژی چوارشەممەش ئەنجومەنی پیران دەنگیان بە یاساكە دابوو. پێشتر لە 10ی تشرینی دووەم، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزاكانی بۆ 180 ڕۆژ هەڵپەساردبوو. یاسای قەیسەر لە 11ی كانوونی یەكەمی 2019 بۆ سزادانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد بەهۆی “تاوانەكانی جەنگ” دژی هاوڵاتی سڤیل دەركرا. هەرچەندە ترەمپ لە خولی یەكەمیدا […] - [لە ماوەی 11 ساڵدا نزیكەی 80 هەزار كەس لە ڕێگەی كۆچدا گیانیانلەدەستداوە](https://rojnam.xyz/%d9%84%db%95-%d9%85%d8%a7%d9%88%db%95%db%8c-11-%d8%b3%d8%a7%da%b5%d8%af%d8%a7-%d9%86%d8%b2%db%8c%d9%83%db%95%db%8c-80-%d9%87%db%95%d8%b2%d8%a7%d8%b1-%d9%83%db%95%d8%b3-%d9%84%db%95-%da%95%db%8e%da%af/): لە ماوەی 11 ساڵدا نزیكەی 80 هەزار كەس لە سەرتاسەری جیهان لە ڕێگەی كۆچدا گیانیانلەدەستداوە. بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، كە ڕۆژی پێنجشەممە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی كۆچبەرانەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس بڵاوی كردەوە، لە ساڵی 2014ـەوە و لە شەپۆلەكانی كۆچبەریدا نزیكەی 80 هەزار كەس گیانیانلەدەستداوە، كە زۆرینەیان نەتوانراوە ناسنامەیان دیاری بكرێت. تەندروستیی جیهانی داوای گرەنتیكردنی كۆچی سەلامەت و ڕێكوپێك و شكۆمەندانە دەكات، هەروەها داوای پاراستنی مافە تەندروستییەكان و ڕێگری لە مردنی زیاتر دەكات. هەر بەپێی داتاكاتی ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی، لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، زیاتر لە 350 حاڵەتی گیانلەدەستدانی كۆچبەران تۆمار كراوە، كە لە ڕێگە جیاوازەكانی وشكانی و دەریایییەوە […] - [وڵاتانی نێوەندگیر لەبارەی قۆناغی دووەمی ئاگربەستى غـ.ەززەوە لە ئەمریكا كۆدەبنەوە](https://rojnam.xyz/%d9%88%da%b5%d8%a7%d8%aa%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%86%db%8e%d9%88%db%95%d9%86%d8%af%da%af%db%8c%d8%b1-%d9%84%db%95%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95%db%8c-%d9%82%db%86%d9%86%d8%a7%d8%ba%db%8c-%d8%af%d9%88%d9%88/): ئەمڕۆ كۆبوونەوەی وڵاتانی نێوەندگیر لەبارەی قۆناغی داهاتاوی ئاگربەستی غەززەوە، لە ئەمریكا بەڕێوە دەچێت. پێگەی ئەكسیۆس لە زاری بەرپرسانی كۆشكی سپییەوە بڵاوی كردووەتەوە، كە ئەمڕۆ هەینی ستیڤ ویتكۆف نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە میامی چاوی بە هەریەك لە محەمەد بن عەبدوڕەحمان ئالسانی سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر و هاكان فیدان و بەدر عەبدولعاسی وەزیرانی دەرەوەی توركیا و میسڕ دەكەوێت و تاوتوێی قۆناغی دووەمی ڕێككەوتننامەی ئاگربەستی جەنگی سەر كەرتی غەززە دەكەن. ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوە كردووە، كە ئەگەری دەستبەردابوونی دۆناڵد ترەمپ لە دۆسیەی كەرتی غەززە لاوازە و دەیەوێـ ئارامی بۆ كەرتەكە بگەڕێتەوە، بەڵام ئەگەر دەستی لێ بكێشێتەوە ئەگەری هەیە […] - [ترەمپ ڕەتیكردەوە بژاردەی جەنگ دژی ڤەنزوێلا بەلاوە بنێت](https://rojnam.xyz/%d8%aa%d8%b1%db%95%d9%85%d9%be-%da%95%db%95%d8%aa%db%8c%d9%83%d8%b1%d8%af%db%95%d9%88%db%95-%d8%a8%da%98%d8%a7%d8%b1%d8%af%db%95%db%8c-%d8%ac%db%95%d9%86%da%af-%d8%af%da%98%db%8c-%da%a4%db%95%d9%86/): ترەمپ ڕەتی كردەوە بژرادەی جەنگ دژی ڤەنزوێلا بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێكان بەلاوە بنێت. لە میانی بەشداری لە دیدارێكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ كەناڵی ئێن بی سی نیوز، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕاگەیاندووە، كە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ ڤەنزوێلا بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێكانیان لەسەر مێز دەهێڵێتەوە و ڕەتی ناكاتەوە. ترەمپ لە وتەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە، كە ئۆپراسیۆنی دەستبەسەرداگرتنەكانیان بۆ كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە كەناراوەكانی ڤەنزوێلا زیاتر دەكەن و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستیان لەسەر كەشتییەكی گەمارۆدراوی نەوتهەڵگردا گرتووە، كە سزای بەسەردا سەپێنرابوو. ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ فەرمانی كرد، كە گەمارۆ بخرێتە سەر تەواوی ئەو كەشتییە نەوتهەڵگرانەی كە هاتوچۆی ڤەنزوێلا دەكەن و سزاكان دەیانگرێتەوە، ئەوەیش وەك […] - [پووتین: تەنیا بەپێی مەرجەكانی خۆم ئامادەی كۆتاییهێنانم بە جەنگی ئۆكرانیا](https://rojnam.xyz/%d9%be%d9%88%d9%88%d8%aa%db%8c%d9%86-%d8%aa%db%95%d9%86%db%8c%d8%a7-%d8%a8%db%95%d9%be%db%8e%db%8c-%d9%85%db%95%d8%b1%d8%ac%db%95%d9%83%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%ae%db%86%d9%85-%d8%a6%d8%a7%d9%85%d8%a7/): ڤلادیمێر پووتین ڕایدەگەیەنێت، تەنیا بەپێی مەرجەكانی خۆی ئامادەی كۆتاییهێنانە بە جەنگی ئۆكرانیا. ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی ڕووسیا، لە بەرنامەی تەلەفزیۆنیی پرسیار و وەڵامی ساڵانەی خۆی ڕایگەیاند، بەرپرسیارێتیی پێشنیازێكی گونجاو بۆ ئاگربەست، لە ئەستۆی و وڵاتانی خۆراوا و ئۆكرانیادایە. پووتین ڕەتی كردەوە، كە بەرپرسیارێتیی بەردەوامیی كوشتاری شەڕی ئۆكرانیا لە ئەستۆی ئەودا بێت و دەڵێت “ئێمە ئەم شەڕەمان دەست پێ نەكردووە”. سەبارەت بە پێشنیازەكەی ترەمپ بۆ ڕێككەوتن، كە تا ئێستا ئۆكرانیا قبووڵی نەكردووە، پووتین ستایشی ترەمپی كرد و وتیشی “هەندێك نیشانە هەن كە دەریدەخەن كیێڤ ئامادەی گفتوگۆیە”. سەرۆكی ڕووسیا جەختی لە مەرجەكانی خۆی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكرانیا كردەوە، كە پێشتر ئۆكرانیا ئەو […] - [بەبێ سوود وەرگرتن لە سامانی ڕووسیا، 105 ملیار دۆلار قەرز بە ئۆكرانیا دەدرێت](https://rojnam.xyz/%d8%a8%db%95%d8%a8%db%8e-%d8%b3%d9%88%d9%88%d8%af-%d9%88%db%95%d8%b1%da%af%d8%b1%d8%aa%d9%86-%d9%84%db%95-%d8%b3%d8%a7%d9%85%d8%a7%d9%86%db%8c-%da%95%d9%88%d9%88%d8%b3%db%8c%d8%a7%d8%8c-105-%d9%85/): یەكێتی ئەورووپا لەسەر پێدانی قەرزێكی 90 ملیار یۆرۆی بە ئۆكرانیا بە بێ سووردوەرگرتن لە سامانی بلۆككراوی ڕووسای ڕێك كەوتن. سەركردەكانی یەكێتیی ئەورووپا ڕێككەوتن بە پێدانی قەرزێكی 90 ملیار یۆرۆیی كە دەكاتە 105 ملیار دۆلاری ئەمریكی بە ئۆكرانیا تا لە جەنگەكەیدا دژی ڕووسیا بەكاری بهێنێت، ئەوەیش دوای ئەوەی نەیانتوانی لەبارەی شێوازی مامەڵە لەگەڵ سامانە بلۆككراوەكانی مۆسكۆ ڕێك بكەون. سەركردەكانی یەكێتی ئەورووپا ئاماژەیان بەوە كردووە، كە قەرزەكە پێویستییەكانی كیێڤ بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو لە جەنگەكەدا پڕ دەكاتەوە، ئۆكرانیایش تەنیا لە حاڵەتی وەرگرتنەوەی قەرەبوو لە ڕووسیا قەرزەكە بە یەكێتییەكە دەداتەوە. لای خۆیەوە ئەنتۆنیۆ كۆستا سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەورووپا ڕایگەیاندووە، كە بڕیارەكە ێكی ڕوون […] - [دوای ڕووداوەكەی زانكۆی براون، ئەمریكا بەرنامەی لۆتەریی ڕاگرت](https://rojnam.xyz/%d8%af%d9%88%d8%a7%db%8c-%da%95%d9%88%d9%88%d8%af%d8%a7%d9%88%db%95%d9%83%db%95%db%8c-%d8%b2%d8%a7%d9%86%d9%83%db%86%db%8c-%d8%a8%d8%b1%d8%a7%d9%88%d9%86%d8%8c-%d8%a6%db%95%d9%85%d8%b1%db%8c%d9%83/): دوای ڕووداوەكەی زانكۆی براون، ئەمریكا بەرنامەی لۆتەریی ڕاگرت كە نزیكەی 20 ملیۆن كەس لەسەرتاسەری جیهانەوە ئەمساڵ پڕیارن كردووەتەوە و چاوەڕێی وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانن. كریستی نوێم وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا بڕیاری دا بە ڕاگرتنی بەرنامەی تیروپشكی لۆتەری كە ساڵانە لە ڕێگەیەوە 50 هەزار بیانی مافی مانەوە لە وڵاتەكە بەدەست دەهێنن، ئەوەیش لەسەر ڕێنمایی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا. هەنگاوەك لە كاردانەوەی ڕووداوی تەقەكردنی زانكۆی براون و پەیمانگای ماساچوستس بۆ تەكنەلۆجیا دێت كە كۆچبەرێك ئەنجامی دا بە هەمان ڕێگە گەیشتبووە وڵاتەكە و تێیدا دوو كەس كوژرا و نۆی دیكەیش بریندار بوو. كریستی نوێم ئاماژەی بەوە كردووە كە بڕیارەكە دڵناییدانە بە ئەمریكییەكان لەوەی كە هیچ […] - [ئەمریكا: سوورین لەسەر گۆڕینی دۆخی ڤەنزوێلا و سیستمی دەسەڵاتەکەی](https://rojnam.xyz/%d8%a6%db%95%d9%85%d8%b1%db%8c%d9%83%d8%a7-%d8%b3%d9%88%d9%88%d8%b1%db%8c%d9%86-%d9%84%db%95%d8%b3%db%95%d8%b1-%da%af%db%86%da%95%db%8c%d9%86%db%8c-%d8%af%db%86%d8%ae%db%8c-%da%a4%db%95%d9%86%d8%b2/): وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت: سوورین لەسەر گۆڕینی دۆخی ڤەنزوێلا و ئەو سیستمی دەسەڵاتەی لەئێستادا لەو وڵاتە هەیە لای واشنتۆن قبوڵكراو نییە. ماركۆ ڕوبیۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانییدا لە واشنتۆن ڕایگەیاند: ڕەفتارەكانی ڤەنزوێلا وەك هەڕەشەیەكی ڕوونن بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریكا. ڕۆبیۆ جەختیشی كردەوە لەوەی هەنگاوی بەهێز دەنێن بۆ ڕێگرتن لەو هەڕەشەیە و ئەمریكا سوورە لەسەر گۆڕینی دۆخەكە لە ڤەنزوێلا. وەزیری دەرەوەی ئەمریكا حكومەتی ڤەنزوێلاشی تۆمەتبار كرد بە هاریكاری لەگەڵ ڕێكخراوە تیرۆریستیەكان كە ئەوەش دژی بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریكایە و ڕایگەیاند: ڤەنزوێلا بەشداری لەو چالاكییانە دەكات هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەكەن. ئەو وتیشی: ئەمریكا حكومەتەكەی ئێستای نیكۆلاس مادورو بە […] - [ئەمریكا.. ئاگرێک كارەباى لە سان فرانسیسكۆ بڕى و ئۆتۆمبێلە بێشۆفێرەكان و كارەباییەكانی پەكخست](https://rojnam.xyz/%d8%a6%db%95%d9%85%d8%b1%db%8c%d9%83%d8%a7-%d8%a6%d8%a7%da%af%d8%b1%db%8e%da%a9-%d9%83%d8%a7%d8%b1%db%95%d8%a8%d8%a7%d9%89-%d9%84%db%95-%d8%b3%d8%a7%d9%86-%d9%81%d8%b1%d8%a7%d9%86%d8%b3%db%8c%d8%b3/): پچڕانی تەزووی كارەبا بەهۆى ئاگرێکەوە لە بەشێكی زۆری شاری سان فڕانسیسكۆی ئەمریكا بووە هۆی پەككەوتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێ شۆفێرن و ئەو ئۆتۆمبێلانەش كارەبایین، ئەوەش گرفتێكی گەورەی لە شارەكەدا دروستكرد. كۆمپانیای “وایمۆ” كە پێشەنگی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێرە، بەهۆی پچڕانی كارەبا و تێكچوونی سیستەمی ترافیك لایتەكان لە شاری سان فڕانسیسكۆی ویلایەتی كالیفۆڕنیا، سەرجەم كارەكانی لە شارەكەدا بە شێوەیەكی كاتی ڕاگرت. هاوكات، شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانیش تووشی گەورەترین ئاستەنگ بوون، بەو پێیەی وێستگەكانی شەحنكردنەوە بە تەواوی لە كاركەوتن، لە كاتێكدا وێستگەكانی بەنزین لە بەرانبەریاندا بە ئاسایی كاریان دەكرد، ئەمەش وای كرد ڕاوەستانی گەشتكردن بە ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە ناو شاردا ئاستەنگی گەورە دروست […] - [یابان دەیەوێت گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی بخاتەوە كار](https://rojnam.xyz/%db%8c%d8%a7%d8%a8%d8%a7%d9%86-%d8%af%db%95%db%8c%db%95%d9%88%db%8e%d8%aa-%da%af%db%95%d9%88%d8%b1%db%95%d8%aa%d8%b1%db%8c%d9%86-%d9%88%db%8e%d8%b3%d8%aa%da%af%db%95%db%8c-%d8%a6%db%95%d8%aa%db%86/): یابان دەیەوێت گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی لە جیهاندا بخاتەوە كار كە لە ساڵی 2011ـەوە لە كاركردن وەستاوە. ئاژانسی هەواڵیی فەرمی یابان بڵاوی كردوەتەوە، كۆمپانیای تۆكیۆ بۆ وزەی كارەبا لە هەوڵدایە وێستگەی ئەتۆمی فۆكۆ شیما بخاتەوە كار كە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمییە لە جیهاندا و لە ساڵی 2011ـەوە لە كاركردن وەستاوە. بەپێی ئاژانسە فەرمییەكەی یابان، وێستگە ئەتۆمییەكە 220 كیلۆمەتر لە تۆكیۆوە دوورە و 33 ریاكتۆری ئەتۆمی لەخۆ دەگرێت، بەڵام كۆمپانیای تۆكیۆ بۆ وزەی كارەبا دەیەوێت 14 دانەیان بخاتەوە كار، بەڵام هێشتا حكوومەت پەسەندی نەكردووە. هەروەها دەستەی رادیۆ و تەلەفزیۆنی یابانی ئەوەی بڵاو كردوەتەوە، یابان دەیەوێت لە سەرەتادا و تا 20ـی مانگی داهاتوو حەوت […] - [فەنزوێلا: دەستبەسەرداگرتنى کەشتییەکمان لەلایەن ئەمریکاوە دزییەكی ئاشكرایە](https://rojnam.xyz/%d9%81%db%95%d9%86%d8%b2%d9%88%db%8e%d9%84%d8%a7-%d8%af%db%95%d8%b3%d8%aa%d8%a8%db%95%d8%b3%db%95%d8%b1%d8%af%d8%a7%da%af%d8%b1%d8%aa%d9%86%d9%89-%da%a9%db%95%d8%b4%d8%aa%db%8c%db%8c%db%95%da%a9/): هێزی دەریایی ئەمریكا لە كەناراوەكانی فەنزوێلا دەستی بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری ئەو وڵاتە گرت و فەنزوێلاش بە دزییەكی ئاشكرا ناوی دەبات. كریستی نۆیم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكــا، ڕایگەیاند، هێزەكانی پاسەوانی دەریایی ئەمریكا لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا كە لە كەناراوەكانی ڤێنزوێلا ئەنجامیانداوە، دەستیان بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگر داگرتووە. وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكــا راشیگەیاندووە، ئەو كەشتییە نەوتهەڵگرەی كە دەستی بەسەردا گیراوە، سزاكانی ئەمریكا دەیگرێتەوە و هەروەها ئەو بڕەی نەوتەی كە دەستی بەسەرداگیراوە، بۆ پارەداركردنی “تیرۆریستانی ماددە هۆشبەر” بەكاردەهێنراوە. هەر لەوبارەیەوە وەزیری جەنگی ئەمریكا، پیت هێگسیت لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “ئێكس” نووسیوویەتی: “گەمارۆدانی كەشتییە نەوتهەڵگرەكانی سزادراو كە بەرەو ڤێنزوێلا دەڕۆن، بەردەوام دەبێت تا ئەو […] - [جێگری ترەمپ: یارمەتیدانی بەساڵاچووانی ئەمریكا لەپێشترن لەوەی پارە بۆ ئۆكرانیا بنێرین](https://rojnam.xyz/%d8%ac%db%8e%da%af%d8%b1%db%8c-%d8%aa%d8%b1%db%95%d9%85%d9%be-%db%8c%d8%a7%d8%b1%d9%85%db%95%d8%aa%db%8c%d8%af%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%a8%db%95%d8%b3%d8%a7%da%b5%d8%a7%da%86%d9%88%d9%88%d8%a7%d9%86/): ئەمریكا و ئۆكرانیا ئەنجامی دانوستانەكانیان بە بەرهەمدار و بونیادنەر ناو دەبەن، جێگرەكەی ترەمپیش دەڵێت: بەساڵاچووانی ئەمریكا لەپێشترن لەوەی پارە بۆ ئۆكرانیا بنێرین. لە ڕاگەیەنراوێكدا كە ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریكا و رۆستەم عومەرۆڤ، گەورەی دانوستانكارانی ئۆكرانیا بڵاویان كردووەتەوە، دانوستانی واشنتۆن و كیێڤ بە بەشداریی هاوپەیمانە ئەورووپییەاكنیان كە لە ویلایەتی فلۆریدا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوە چوو، بەرهەمدار و بونیادنەر بوو. لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە ئۆكرانیا پابەندە بە بەدیهێنانی ئاشتییەكی دادگەرانە و بەردەوامە. لە بەرانبەردا كۆشكی سەرۆكایەتیی ڕووسیا “كرملن” ڕایگەیاند، هیوای زۆریان بە دانوستانەكان نییە، ڕاشیگەیاند: هەر جۆرە دەستكارییەك لەسەر پلانی پێشنیازكراوی ئەمریكا بۆ ئاشتی، قبوڵكراو نییە. […] - [ڕووسیا.. بەرپرسێكی باڵای سەربازی لە تەقینەوەیەكدا كوژرا](https://rojnam.xyz/%da%95%d9%88%d9%88%d8%b3%db%8c%d8%a7-%d8%a8%db%95%d8%b1%d9%be%d8%b1%d8%b3%db%8e%d9%83%db%8c-%d8%a8%d8%a7%da%b5%d8%a7%db%8c-%d8%b3%db%95%d8%b1%d8%a8%d8%a7%d8%b2%db%8c-%d9%84%db%95-%d8%aa%db%95%d9%82/): دەسەڵاتدارانی ڕووسیا بڵاویان كردەوە، لە ئاكامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێدا لە ناوەڕاستی مۆسكۆ بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی بەرگری كوژراوە. دەستەی لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی ڕووسیا بڵاوی كردوەتەوە، ئۆتۆمبێلێك لە ناوەڕاستی مۆسكۆ تەقیوەتەوە و لە ئاكامدا جەنەڕاڵ فانیل سارفارۆڤ، فەرماندەی بەڕێوەبەرایەتی راهێنانەكان لە فەرماندەیی باڵای هێزەكانی ڕووسیا كوژراوە. بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان بۆمبێكی چێنراو لكێنراوە بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسە باڵاكەی ڕووسیا و بەیانی ئەمڕۆ لە نزیك ماڵی خۆیدا تەقیوەتەوە و لە ئاكامدا بەرپرسە ڕووسییەكە كوژراوە. میدیاكانی ڕووسیا ئەوەیان بڵاو كردوەتەوە، هەواڵگری ئۆكرانیا لە كردەكەدا تۆمەتبار كراون و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەش لەسەر ڕووداوەكە پێكهێنراوە. جەنەڕاڵ فانیل سارفاروف، لە ساڵی 2016ـەوە بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی راهێنانی كردە سەربازییەكان بووە لە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا […] - [یەكێتیی ئەورووپا شەش مانگی دیكە سزا سەپێنراوەكانی سەر ڕووسیای درێژكردەوە](https://rojnam.xyz/%db%8c%db%95%d9%83%db%8e%d8%aa%db%8c%db%8c-%d8%a6%db%95%d9%88%d8%b1%d9%88%d9%88%d9%be%d8%a7-%d8%b4%db%95%d8%b4-%d9%85%d8%a7%d9%86%da%af%db%8c-%d8%af%db%8c%d9%83%db%95-%d8%b3%d8%b2%d8%a7-%d8%b3%db%95/): یەكێتیی ئەورووپا بڕیاریدا ماوەی ئەو سزا ئابوورییانەی بەسەر ڕووسیادا سەپێندراون، بۆ ماوەی شەش مانگی دیكە درێژ بكاتەوە. ئەنجوومەنی یەكێتیی ئەورووپا بڵاویكردەوە، ئەو ڕێوشوێنە ئابوورییانەی بەسەر ڕووسیادا سەپێندراون بەهۆی هێرش و جەنگ كە ناسەقامگیریی لە ئۆكراینا دروستكردووە، تا 31ی تەمووزی 2026 درێژكراونەتەوە. لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە سزاكانی یەكێتیی ئەورووپا دوای دەستپێكی جەنگی ڕووسیا و ئۆكراینا لە شوباتی 2022دا، بە شێوەیەكی بەرچاو فراوان كراون. لە چوارچێوەی سزاكانی ئەورووپادا، ڕێگریی بەربڵاو بەسەر ڕووسیادا سەپێندراوە كە بوارەكانی بازرگانیی، دارایی، وزە، پیشەسازی، تەكنەلۆجیا، گواستنەوە و و كاڵا بەنرخەكان و زێڕ و ئەڵماس دەگرێتەوە. هاوكات سزاكان قەدەغەكردنی هاوردەی نەوتی خاو و هەندێك بەرهەمی نەوتی ڕووسیا […] - [دوای دوو هه‌فته‌ له‌ گیرانی، سوپای ئۆكرانیا كشانه‌وه‌ی له‌ شارێك ڕاگه‌یاند](https://rojnam.xyz/%d8%af%d9%88%d8%a7%db%8c-%d8%af%d9%88%d9%88-%d9%87%d9%87%d9%81%d8%aa%d9%87-%d9%84%d9%87-%da%af%db%8c%d8%b1%d8%a7%d9%86%db%8c%d8%8c-%d8%b3%d9%88%d9%be%d8%a7%db%8c-%d8%a6/): دوای نزیكهی دوو ههفته له ڕاگهیاندنی كۆنترۆڵكردنی لهلایهن سووپای ڕووسیاوه، ئهمڕۆ له ڕاگهیهنراوێكدا دهستهی ئهركانی گشتیی هێزهكانی ئۆكرانیا به فهرمی كشانهوهی له شاری سیفیرسك له ناوچهی دونتسك ڕاگهیاند. له ڕاگهیهنراوهكهدا كه دهستهی ئهركانی سوپای ئۆكرانیا له تۆڕی كۆمهڵایهتیی تهلهگرام بڵاوی كردووهتهوه ، به كورتی ئاماژهی بهوه كردووه كه له ناوچهی نیشتهجێبوونهكانی شارهكه كشاونهتهوه كه مهبهستی شاری سیفیرسك بوو، ئهم ڕاگهیهنراوهیش وهك دانپێدانانێكی ڕوون و درهنگ ههژمار دهكرێت به لهدهستدانی ئهو ناوچهیه، كه بۆ جهنگهكهیان به ستراتیژی ههژمار دهكرا. پێشتر و بهر له دوو ههفته سوپای ڕووسیا دهستبهسهرداگنی تهواوهتی بهسهر شارهكهدا ڕاگهیاند و ڤالێری گیراسیمۆف سهرۆكی دهستهی ئهركانی سووپای وڵاتهكه به […] - [زۆرینەی هاوڵاتیانی ئەمریكا ناڕازین كردەوەی سەربازیی بەرامبەر ڤەنزوێلا بەكاربهێنرێت](https://rojnam.xyz/%d8%b2%db%86%d8%b1%db%8c%d9%86%db%95%db%8c-%d9%87%d8%a7%d9%88%da%b5%d8%a7%d8%aa%db%8c%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%a6%db%95%d9%85%d8%b1%db%8c%d9%83%d8%a7-%d9%86%d8%a7%da%95%d8%a7%d8%b2%db%8c%d9%86-%d9%83/): بەپێی ڕاپرسییەك زۆرینەی هاوڵاتیانی ئەمریكا دژی ئەوەن وڵاتەكەیان كردەوەی سەربازیی دژی ڤەنزوێلا بەكاربهێنێت. بەپێی نوێترین ڕاپرسی كەلەلایەن تۆڕی سی بی ئێس نیوز و كۆمپانیای یوجوف بۆ توێژینەوە ئەنجام دراوە ، دەركەوتوە زۆرینەی هاوڵاتیانی ئەمریكا دژی ئەنجامدانی هەر جۆرە كردەوەیەکى سەربازیین دژی ڤەنزوێلا بەكاربهێنرێت. بەپێی ڕاپرسیەكە 70%ی هاوڵاتیانی ئەمریكی بەشدار دژی ئەوەن كردەوەی سەربازیی بەرامبەر ڤەنزوێلا بەكار بهێنرێت و 30%ی بەشداربووان پشتیوانی بەكارهێنانی كردەوەی سەربازیی دەكەن، لە 39%ی بەشداربووان جەختدەكەنەوە ڤەنزوێلا هیچ هەڕەشەیەك دروست ناكات و 13%ی بەشداربووان لەو بڕوایەدان ئەو وڵاتە بە هەڕەشەیەكی مەترسیدار بۆ سەر ئەمریكا دادەنرێت. ماوەی چەند هەفتەیەكە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی بەكارهێنانی هێزی سەربازی دەكات […] - [توركیا بۆدەیەوێت دانوستانی نێوان كوردو سوریا تێكبدات](https://rojnam.xyz/%d8%aa%d9%88%d8%b1%d9%83%db%8c%d8%a7-%d8%a8%db%86%d8%af%db%95%db%8c%db%95%d9%88%db%8e%d8%aa-%d8%af%d8%a7%d9%86%d9%88%d8%b3%d8%aa%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%86%db%8e%d9%88%d8%a7%d9%86-%d9%83%d9%88%d8%b1/): سەرتیپ جەوهەر لەگەڵ هەر سەردانێكی لێپرسراوانی توركیا بۆ دیمەشق، پێكدادانی سەربازیی یان گرژی لەنێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و دەسەڵاتدارانی دیمەشق دروستدەبێت. دوێنێ لەگەڵ هاتنی هاكان فیدان و وەزیرو بەرپرسانی دیكەی توركیا بۆ دیمەشق، دوای چەند كاتژمێرێك راستەوخۆ هێزەكانی نزیك ئەحمەد شەرع لەبازگە هاوبەشەكانی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب كشانەوەو شەڕو پێكدادان دروستبوو. بەپێی هەموو لێكدانەوەكان ئەو گرژیەی لەحەلەب دروستبوو، لەژێر كاریگەری توركیاو بۆ دروستكردنی فشاربووە لەسەر هێزەكانی سوریای دیموكرات. چونكە چەند رۆژێك ماوە بۆ سەری ساڵ و رێككەوتنی 10ی ئادار لەنێوان مەزلوم عەبدێ و ئەحمەد شەرع جێبەجێنەكراوە. ماوەیەكیشە نزیكبوونەوەو گفتوگۆ دوور لەچاوی كامێرا لەنێوان دیمەشق و كورد هەبووە، تاوەكو بەر لەكۆتایی ئەمساڵ […] - [كارێكى مه‌ترسیدارى ئه‌حمه‌د شه‌رع دژى هه‌سه‌ده‌ ئاشكراده‌كرێت](https://rojnam.xyz/%d9%83%d8%a7%d8%b1%db%8e%d9%83%d9%89-%d9%85%d9%87%d8%aa%d8%b1%d8%b3%db%8c%d8%af%d8%a7%d8%b1%d9%89-%d8%a6%d9%87%d8%ad%d9%85%d9%87%d8%af-%d8%b4%d9%87%d8%b1%d8%b9/): چهند سهرچاوهیهكى ئاگادار زانیاریى ئاشكرادهكهن سهبارهت بهههوڵێكى مهترسیدارى ئهحمهد شهرعو گروپهكهى (دهستهى تهحریر شام) دژى هێزهكانى سوریاى دیموكرات (ههسهده). سهرچاوهكان دهڵێن، “لەشارى ئیدلبو دهوروبهرى، گروپى چهكداریى دهستهى تەحریر شام بەسەرۆکایەتی ئهحمهد شهرع، لەسەرەتای ئهم مانگهوه (مانگى 12)، دەستیکردوە بەجێبەجێکردنی پلانێکی ئەمنی زۆر مەترسیدار”. بهوتهى ئهو سهرچاوانهى زانیارییان بۆ فۆكس پرێس ئاشكراكردوه، “ئەم پلانە بریتییە لەدروستکردنی فایلى ئەمنیو دەستگیرکردنی چهند گروپێكى چهكدار گوایە پەیوەندییان بەهێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده)وه هەیە، ئەمەش لەهەوڵێکی سیستماتیکیدا بۆ بەستنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەپاشماوەکانی ڕژێمی پێشووی سوریاو ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییانەی کە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوریادا چالاكنو كاردهكهن”. ئهوهش ڕونكراوهتهوه، “ئەو پلانەى شهرعو گروپهكهى، زۆر بەبێدەنگیو سیستماتیک ئامادە […] - [لەپارێزگای هەڵەبجەش ئاهەنگەكانی سەری ساڵ ڕاگیران](https://rojnam.xyz/%d9%84%db%95%d9%be%d8%a7%d8%b1%db%8e%d8%b2%da%af%d8%a7%db%8c-%d9%87%db%95%da%b5%db%95%d8%a8%d8%ac%db%95%d8%b4-%d8%a6%d8%a7%d9%87%db%95%d9%86%da%af%db%95%d9%83%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%b3%db%95%d8%b1/): وەک هاوخەمییەک بۆ قوربانیانی چەمچەماڵ، لەهەڵەبجە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ ڕاگیران. بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی پارێزگای هەڵەبجە لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، وەک هاوخەمییەک بۆ قوربانیانی چەمچەماڵ، نوخشە ناصح، پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئاهەنگ و بۆنەکانی سەری ساڵی نوێی لەسنوری پارێزگاکەدا دەرکرد. دەشڵێت، ئەم بڕیارە وەک ڕێزێک بۆ گیانی قوربانیانی کارەساتی لافاوەکەی ئەم دواییەی قەزای چەمچەماڵ و دەربڕینی هاوخەمییە لەگەڵ خانەوادە و کەسوکارە بەڕێزەکانیان. لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، پارێزگای هەڵەبجە بەم هەنگاوە، هاوبەشیی خۆی لەخەمی خوشک و براکانیان لەچەمچەماڵ دوپات دەکاتەوەو جەخت لەسەر ڕۆحی یەکگرتویی و هاوپشتیی گەلی کوردستان لەکاتە سەختەکاندا دەکاتەوە. ئەمە لەكاتێكدایە، لەپارێزگای سلێمانیش وەك هاوخەمی بۆ زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی چەمچەماڵ سەرجەم ئاهەنگ […] - [دانیشتوانی قەزایەك لەدەنگی تەقە ئاگادار دەكرێنەوە](https://rojnam.xyz/%d8%af%d8%a7%d9%86%db%8c%d8%b4%d8%aa%d9%88%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%82%db%95%d8%b2%d8%a7%db%8c%db%95%d9%83-%d9%84%db%95%d8%af%db%95%d9%86%da%af%db%8c-%d8%aa%db%95%d9%82%db%95-%d8%a6%d8%a7%da%af%d8%a7/): ئاگاداری دانیشتوانی قەزای قەرەداغ دەکرێتەوە كەسبەی بەهۆی كاری ڕاهێنان و تاقیكردنەوەی چەكەوە ئەگەری هەیە دەنگی تەقینەوەو تەقەكردن ببیستن. قایمقامیەتی قەزاكە دەڵێت،” وەك حاڵەتێكی ئاساییی وەریبگرن”. ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەرەداغ، لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٤/١٢/٢٠٢٥)لیوای سکرتاریەتی هەڤاڵ مام جەلال لەنزیک بارەگای هێزەکانیان نزیك قەزاكەیە کاری ڕاهێنان و تاقی کردنەوەی چەکەکانیان هەیە بەم هۆیەوە ئەگەری بیستنی دەنگی تەقینەوەو تەقەکردن دەبێت لەناو مەركەزی قەزای قەرەداغ”. لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە، ئەو دەنگانە وەک حاڵەتێکی ئاسایی وەربگیرێت و پێویست بەترس و دوو دڵی ناکات”. دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده، بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه، ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی، گهیاندنی […] - [پەیامێک لە یەکێتییەوە](https://rojnam.xyz/%d9%be%db%95%db%8c%d8%a7%d9%85%db%8e%da%a9-%d9%84%db%95-%db%8c%db%95%da%a9%db%8e%d8%aa%db%8c%db%8c%db%95%d9%88%db%95/): مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی لەبارەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت،” تەئیكد لەسەر پێویستی پێكهێنانی حكومەتێكی كارا و خزمەتگوزار و پەرۆش بۆ بەرژوەندییەكانی گەلەکەمان دەكەینەوە “. ئەمڕۆ سێشەممە، مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی حزبەکە لەدەباشان كۆبوەوە، بەپێی راگەیەنراوی فەرمی کۆبونەوەکەش، بە وردی پرسەكانی پێكهێنانی هەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوكران. ‎مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت، كۆوونەوەكە، پەیوەست بەپێكهێنانی حكومەتی هەرێم، سوربونی یەكێتی لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی دادپەروەری خزمەتگوزاری نیشتمانیی نیشاندا؛ لەسەر ئەوبنەمایەش، یەکێتی دەرگای گفتوگۆی بنیاتنەرانەی کراوەیە. ‎ئەوەشخراوەتەڕوو، هەروەك، لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی فیدراڵیش، لەکۆبونەوەکەی مەکتەبی سیاسیدا، تەئکید کرایەوە لەوەی یەكێتی مەبەستییەتی لەبەغدادیش حكومەتێكی خزمەتگوزاریی نیشتمانیی […] - [كەشناسی هۆشداری لەكەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو دەدات](https://rojnam.xyz/%d9%83%db%95%d8%b4%d9%86%d8%a7%d8%b3%db%8c-%d9%87%db%86%d8%b4%d8%af%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d9%84%db%95%d9%83%db%95%d8%b4%d9%88%d9%87%db%95%d9%88%d8%a7%db%8c-%da%86%db%95%d9%86%d8%af-%da%95%db%86%da%98/): كەشناسی هەرێم هۆشداری بەهاوڵاتیان دەدات و دەڵێت، لەڕۆژی شەممەوە تا سێ شەممە شەپۆلێكی باران و بەفر ناوچە جیاوازەكان دەگرێتەوە. بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لەڕۆژی شەممە 27ـی کانونی یەکەمی 2025 تاوەکو ڕۆژی سێشەممە 30ـی کانونی یەکەمی 2025، شەپۆڵێکی باران بارین و بەفر بارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”. كەشناسی لەخشتەیەكیشدا ئاماژەی بەبڕی دابارین بۆ پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان کردوە. دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده، بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه، ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی، گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو. - [لەبارەی قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی چەمچەماڵەوە ڕونكردنەوە دەدرێت](https://rojnam.xyz/%d9%84%db%95%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95%db%8c-%d9%82%db%95%d8%b1%db%95%d8%a8%d9%88%d9%83%d8%b1%d8%af%d9%86%db%95%d9%88%db%95%db%8c-%d8%b2%db%8c%d8%a7%d9%86%d9%84%db%8e%d9%83%db%95%d9%88%d8%aa%d9%88%d8%a7/): کۆمسیۆنی فریاگوزاری بوژاندنەوەی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، قۆناغی یەكەمی قەرەبوكردنی زیانی كەرەستەكانی ناو ماڵی چەمچەماڵ دەرەوروبەری كۆتایهات و دەڵێت،” لەكۆی هەزارو 302 ماڵی زیانلێكەوتوو هەزار و 268 كەس چەكی بانكیان وەرگرتوە”. عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری بوژاندنەوەی چەمچەماڵ لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قەرەبوكردنەوەی ماڵان كۆتاییهاتوەو لەیەكشەمەوە بڕیار لەبارەی قەرەبوی ئۆتۆمبێل و شوێنە بازرگانییەكان دەدرێت. وتیشی،” كاتی دابەشكردنی هاوكاری بۆ ئەوان دیاری دەكرێت، تاكو ئێستا هیچ قەرەبویەكی ئەوان دابەشنەكراوە”. ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆی هەزار و 302 ماڵی زیانلێكەوتو، هەزار و 268 كەس چەكی بانكیان وەرگرتوەو 38 كەس نەهاتون و چوار كەسیش قەرەبوەكەیان ڕەتكردوەتەوەو ئەو پارەیان بەكۆمسیۆنەكە بەخشیوەتەوە بۆ خزمەتگوزاری. ئەوەشی ئاشكراكرد، هەندێكی دیكەش بەهۆكاری جیاجیا […] - [گۆڕانکاری لە موچەی فەرمانبەران دەکرێت](https://rojnam.xyz/%da%af%db%86%da%95%d8%a7%d9%86%da%a9%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d9%84%db%95-%d9%85%d9%88%da%86%db%95%db%8c-%d9%81%db%95%d8%b1%d9%85%d8%a7%d9%86%d8%a8%db%95%d8%b1%d8%a7%d9%86-%d8%af%db%95%da%a9%d8%b1%db%8e/): وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایکرد، ئامادەکارییەکانیان بۆ گۆڕانکاری لە موچە و شایستەکانی فەرمانبەران دەستپێکردوە، بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە ماف و شایستەکانی فەرمانبەران دروستبکرێت، دەشڵێت، لەئێستادا نوێکردنەوەی داتای فەرمانبەران تاوتوێدەکرێت، بۆ ئەوەی لەقۆناغی داهاتود لیژنەی تایبەتمەند پێشنیاری خۆی لەوبارەیەوە پێشکەش بکات. وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی دروستکردنی هاوسەنگی لەنێوان موچە و شایستەی فەرمانبەرانی حکومەتی عێراق، بەئامادەبونی نوێنەری هەریەک لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی وەزاری ئابوری کۆبونەوەیەکیان سازکرد، تێیدا نوێکردنەوەی داتاکانی موچە و شایستەکانی فەرمانبەران تاوتوێکران. هاوکات، هەنا ئیسماعیل، بریکاری وەزارەتی پلاندانان بۆ کاروباری ئیداری رایگەیاندوە، نوێکردنەوەی داتای فەرمانبەران هاوکاری لیژنەی تایبەتمەند دەکات بۆ ئەوەی لەقۆناغی داهاتودا پێشنیارەکانی لەبارەی گۆڕانکاری […] - [شه‌رع هێزى زیاتر به‌ره‌و گه‌ڕه‌كه‌ كوردنشینه‌كانى حه‌له‌ب جوڵه‌ پێده‌كات](https://rojnam.xyz/%d8%b4%d9%87%d8%b1%d8%b9-%d9%87%db%8e%d8%b2%d9%89-%d8%b2%db%8c%d8%a7%d8%aa%d8%b1-%d8%a8%d9%87%d8%b1%d9%87%d9%88-%da%af%d9%87%da%95%d9%87%d9%83%d9%87/): ـ كهنداڵ جودى: بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى لهسهرچاوهى تایبهت لهحهلهبهوه به دراوه، سهربارى ڕاگهیاندنى ئاگربهست لهنێوان ئاسایشى كوردو هێزه چهكدارهكانى سهر بهئهحمهد شهرع، لهبهیانى ئهمڕۆوه لهناوچهكانى دهوروبهرى حهلهبهوه هێزى چهكدارى زیاتر بهئاراستهى ههردوو گهڕهكى شێخ مهقسودو ئهشرهفیه جوڵهى پێكراوه. سهرچاوهیهكى ئهمنیى لهشارى حهلهب بهى وت، “سهربارى ئهوهى لهدواى كاتژمێر 12ى شهوى ڕابردوهوه ئاگربهست لهنێوان هێزهكانى ئاسایشى كورد لهئهشرهفیهو شێخ مهقسود لهگهڵ چهكدارهكانى شهرع ڕاگهیهنراوهو جۆرێك لهئارامى لهناوچهكهدا بهقهرار بوه، بهڵام لهدواى كاتژمێرى 4ى ئێوارى ئهمڕۆوه جۆرێك لهنائارامیى ڕوى لهناوچهكه كردوهتهوه”. سهرچاوهكه وتى، “ئهگهرچى تائێستا هیچ پێكدادانێك ڕوینهداوهتهوه، بهڵام كۆكردنهوهى ئهو هێزه زۆره لهدهوروبهرى ئهشرهفیهو شێخ مهقسود جۆرێك لهئارامى دروستكردوهو مهترسیى پێكدادانێكى […] - [وەزیری پێشمەرگە: هیوادارین هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە فراوانتر بکرێت](https://rojnam.xyz/%d9%88%db%95%d8%b2%db%8c%d8%b1%db%8c-%d9%be%db%8e%d8%b4%d9%85%db%95%d8%b1%da%af%db%95-%d9%87%db%8c%d9%88%d8%a7%d8%af%d8%a7%d8%b1%db%8c%d9%86-%d9%87%d8%a7%d9%88%da%a9%d8%a7%d8%b1%db%8c%db%8c%db%95/): وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دیک پایلویک، بەرپرسی گروپی سەربازی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد. لەڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا هاتووە، لەو کۆبوونەوەیەدا، کە عەبدولخالق باپیری، بریکاری وەزارەت تێیدا ئامادەبوو وەزیری پێشمەرگە پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی لە بەرپرسی ئۆفیسی هاریکاری کرد هیوای خواست ساڵی نوێ ساڵی خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی و ئارامی بێت بۆ گەلی کوردستان و گەلانی جیهان و دەربارەی بەرنامەی کاری پێکەوەیی نێوانیان بۆ ساڵی ٢٠٢٦ گفتوگۆیان کرد، دۆخی ئەمنی عێراق و هەرێمی کوردستانیان پێکەوە تاوتوێ کرد. هەروەها وەزیری پێشمەرگە وتی ‘’هیوادارین لە […] - [بەهۆی جنێودان بە لەیلا زانا یانەی بورسەسپۆر سزادرا](https://rojnam.xyz/%d8%a8%db%95%d9%87%db%86%db%8c-%d8%ac%d9%86%db%8e%d9%88%d8%af%d8%a7%d9%86-%d8%a8%db%95-%d9%84%db%95%db%8c%d9%84%d8%a7-%d8%b2%d8%a7%d9%86%d8%a7-%db%8c%d8%a7%d9%86%db%95%db%8c-%d8%a8%d9%88%d8%b1%d8%b3/): لیژنەی پابەندبونی یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا بە دوو هۆکار بڕیاریدا 227 هەزار لیرە وەک سزای دارایی بەسەر یانەی بورسەسپۆر بسەپێنێت، کە یەکێكیان بەهۆی جێنودانی هاندەرانی یانەکەیە بە لەیلا زانا، خانمە سیاسەتمەداری باکوری کوردستانە. لیژنەی پابەندبونی یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا لەراگەیەنراوێکدا دەڵێت، لەمیانەی یارییەکانی خولی پلە دوی تورکیا کە هەفتەی رابردوو یانەی بورسەسپۆر بوە میوانی یانەی سۆماسپۆر، بەشێک لە هاندەرانی یانەی بورسەسپۆر لەسەر پلیکانەی یاریگا دانیشتن و بەشێکی دیکەشیان جنێو و قسەی نەشیاویان بە لەیلا زانا وت . ئەوەشیخستەڕوو، یانەی بورسەسپۆر بە بڕی 211 هەزار لیرە بەهۆی دانیشتنی هاندەرانی یانەکە لەسەر پلیکانەی یاریگا سزادرا، هەروەها بەهۆی جنێودانی بەکۆمەڵی هاندەرانی یانەکە بە […] - [ئەمریکا سیستمی دژەئاسمانی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات](https://rojnam.xyz/%d8%a6%db%95%d9%85%d8%b1%db%8c%da%a9%d8%a7-%d8%b3%db%8c%d8%b3%d8%aa%d9%85%db%8c-%d8%af%da%98%db%95%d8%a6%d8%a7%d8%b3%d9%85%d8%a7%d9%86%db%8c-%da%95%db%95%d9%88%d8%a7%d9%86%db%95%db%8c-%da%95%db%86/): دوو فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازی ئەمریکا لە بنکەی خەراب ئەلجیر لە لەسنوری ڕمێلان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە نیشتنەوە. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەو دوو فڕۆکەیە چەک و تەقەمەنی قورسیان پێبووە، جگە لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی و مووشەکهاوێژ. ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە دوو فڕۆکەکە لە بنکەکە بەرەو بنکەی قەسرەک بەرەو باکووری خۆرئاوای حەسەکە هەڵفڕیوە، ئەمەش لە چوارچێوەی جموجۆڵە سەربازییە بەردەوامەکاندایە. ئەوە لەکاتێکدایە تادێت مەترسی دەستپێکردنەوەی شەڕی نێوان هەسەدە و چەکدارانی سەر بە تورکیا و سوریا زیاتر دەبێت و چالاکییەکانی داعشیش ڕوو لەفراوانبوونن. دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده، بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه، ئهركو ئامانجی وهك ههر […] - [ئه‌مریكا به‌توندى دژى توركیا وه‌ستایه‌وه‌.. مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ له‌سه‌ر هه‌سه‌ده‌و ئوردن‌و عێراق ئاشكراده‌كرێت](https://rojnam.xyz/%d8%a6%d9%87%d9%85%d8%b1%db%8c%d9%83%d8%a7-%d8%a8%d9%87%d8%aa%d9%88%d9%86%d8%af%d9%89-%d8%af%da%98%d9%89-%d8%aa%d9%88%d8%b1%d9%83%db%8c%d8%a7-%d9%88%d9%87%d8%b3%d8%aa%d8%a7/): چهند ڕۆژێك لهمهوبهر، دیمهشقى پایتهختى سوریاو بهدیاریكراوى مێزى كۆبونهوه لهباڵهخانهى دوهمى وهزارهتى بهرگریى سوریا كۆبونهوهیهكى گهرموگوڕى بهخۆیهوه بینى، بهڵام ئهمریكا زۆر بهتوندى وهڵامى توركیاى داوهتهوهو ههرچى پێشنیازێكى كردوه، ڕاستهوخۆ ڕهتكراوهتهوه، سهرچاوهیهكیش دهڵێت، “توركیا لهڕێگهى دوو گروپى زۆر توندڕهوهوه لهههوڵدایه مهترسیى بۆسهر ههسهدهو عێراقو ئوردن دروستبكات”. بهگوێرهى زانیاریى چهند سهرچاوهیهكى ئاگادار، چهند ڕۆژێک لهمهوبهر لهدیمهشقى پایتهختی سوریا كۆبونهوهیهكى ئهمنیى باڵا بهڕێوهچوه، كۆبونهوهكه لهباڵهخانهى دوهمى وهزارهتى بهرگریى سوریا بهبهشداریى لایهنى خانهخوێ (واته سوریا)و وهفدێكى ههواڵگریی تورکیاو وهفدێكى سهربازیى ئهمریکا بهڕێوهچوه. زانیارییەکان ئاماژه بهوهدهكهن، وهفدى هەواڵگریی تورکیا لەمیانی کۆبونەوەکەدا کۆمەڵێک داواکارییو پێشنیازیان خستوهتهڕوو، دیارترینیان جێگیرکردنی هێزی تایبەتی تورکیا بوه لهچەند شوێنێکی ستراتیژیی لەبیابانی […] - [شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى هۆشداریده‌دات‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌](https://rojnam.xyz/%d8%b4%d8%a7%d8%b1%d9%87%d8%b2%d8%a7%db%8c%d9%87%d9%83%d9%89-%d9%83%d9%87%d8%b4%d9%86%d8%a7%d8%b3%d9%89-%d9%87%db%86%d8%b4%d8%af%d8%a7%d8%b1%db%8c%d8%af%d9%87%d8%af/): شارهزایهكى كهشناسى هۆشداریدهداتو لایهنه پهیوهندیدارهكان ئاگاداردهكاتهوه، دهشڵێت، “پێچهوانهى پێشبینیهكانى پێشوو، گۆڕانکاری بەرچاو لەپێشبینییەكانى کەشوهەوا ڕویداوە”، ڕاشیدهگهیهنێت، “داوا لەلایەنە پەیوەندارەکان دەکەم، ئامادەکاریی بکەن بۆ هەر ڕوداوێکی نەخوازراو”. هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارهزاى بوارى كهشناسیى بهى وت، “سوپاس بۆ خودا لهشهوى ڕابردوهوه گۆڕانکاری بەرچاو لەپێشبینییە سەرەتاییەکانی کەشوهەوا ڕویداوە، بهتایبهتیش بۆ ئهو شەپۆلەبارانەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەڕۆژانی 27و 28ى ئهم مانگه ڕوو لهههرێم دهكات”. دهشڵێت، “لەقۆناغی یەکەمدا شەپۆلەکە لەشەپۆلێکی بەفروبارانی مامناوەند گۆڕاوە بۆ شەپۆلێکی بەفرو بارانبارینی بەهێز، ئێستاش لەتەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان جێگیربوە”. ئهوهش ڕادهگهیهنێت، “پێچەوانەی ئەو بۆچونەی کە دەڵێت ئەم شەپۆلە مەترسی دروستبونی لافاوى نییە، نەخێر داوا لەلایەنە پەیوەندارەکان دەکەم ئامادەکاریی بکەن […] - [ورده‌كاریى دانوستان‌و داواكارییه‌كانى پارتى له‌به‌غدا ئاشكراده‌كرێت](https://rojnam.xyz/%d9%88%d8%b1%d8%af%d9%87%d9%83%d8%a7%d8%b1%db%8c%d9%89-%d8%af%d8%a7%d9%86%d9%88%d8%b3%d8%aa%d8%a7%d9%86%d9%88-%d8%af%d8%a7%d9%88%d8%a7%d9%83%d8%a7%d8%b1%db%8c%db%8c%d9%87/): كادیرێكى پێشكهوتوى پارتی دیموكراتی كوردستان وردهكاریى كۆبونهوهو دانوستانى حزبهكهى لهگهڵ سهرجهم لایهنه عێراقیهكان ئاشكراكردوهو ڕایدهگهیهنێت، “لیستی دانوستانی وهفدى پارتی بۆ بەغدا، پێنج داواكاریی لەخۆگرتوە”. ڕۆژنامهى سهباح-ى نیمچه فهرمیى عێراق لێدوانێكى وەفا محەمەد كادیرى پێشكهوتوى پارتى بڵاوكردوهتهوه، وتویهتى، “ئەو پێنج خاڵەی پارتی دانوستانی لەسەردەكات لەبەغدا پێكهاتوە لە، (دەركردنی یاسای نەوتو غازو جێبەجێكردنی مادەی 140”. دهشڵێت، “سێ خاڵەكەی دیكه پێكهاتون لەگەرەنتیكردنی بەشی هەرێمی كوردستان لەبودجەی گشتییو هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكانو چارەسەركردنی دۆسیەی دابەشكردنی كورسییەكانو شایستە دەستورییەكان”. ئهمهش لهكاتێكدایه، دوێنێ سێشەممە وهفدێكى باڵاى پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی فازڵ میرانی، سەردانی بەغدای كردو یەكەم كۆبونهوهیان لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق ئهنجامدا لەچوارچێوەی جموجۆڵی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی […] - [بارانبارین كۆتایی دێت](https://rojnam.xyz/%d8%a8%d8%a7%d8%b1%d8%a7%d9%86%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%8c%d9%86-%d9%83%db%86%d8%aa%d8%a7%db%8c%db%8c-%d8%af%db%8e%d8%aa/): بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسییو بومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی خۆی بۆ دۆخی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە. بەرێوبەرایەتی کەشناسییو بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتبوەوە، لەسەر پارێزگاکانی هەولێرو دهۆک کۆتاییهاتوەو ئاسمانی ئەو ناوچانە بەنیمچە هەورو پەڵە هەور دەمێنێتەوە. سهبارهت بهسلێمانىو پارێزگاكانى ههڵهبجهو كهركوك، كهشناسیى ههرێم ئاماژهى بهوهداوه، “لەپارێزگاکانی سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی گەرمیانو ڕاپەڕین، تاوەکو دوای نیوەڕۆى ئهمڕۆ نمە بارانی پچڕپچڕ بەردەوامدەبێتو دواتر کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە، لەناوچە شاخاوییەکانیش ئاسمان بەنیمچە هەوری دەمێنێتەوە”. لهو ڕاگهیهنراوهى كهشناسیدا كه ئهمڕۆ بڵاویكردوهتهوه باس لهوهكراوه، “پلەی گەرما کەمێک نزمدەبێتەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانی دوێنێ، سبهینێ پێنجشەممەش، کەشی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم جێگیر دەبێت، ئاسمان لەنێوان ساماڵو پەڵە […] - [په‌یامێك له‌هاتوچۆى سلێمانیه‌وه‌](https://rojnam.xyz/%d9%be%d9%87%db%8c%d8%a7%d9%85%db%8e%d9%83-%d9%84%d9%87%d9%87%d8%a7%d8%aa%d9%88%da%86%db%86%d9%89-%d8%b3%d9%84%db%8e%d9%85%d8%a7%d9%86%db%8c%d9%87%d9%88%d9%87/): بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە سەبارەت بەڕاگرتنی پڕۆسەی بڕینی پسوڵە بەهۆی کۆتاییهاتنی ساڵی دارایی 2025. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی نزیکبونەوەی کۆتایی ساڵ، لەڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 24ى 12ى 2025 لەکاتژمێر یهكى پاشنیوەڕۆوە، بڕینی هەموو جۆرە پسوڵەیەک لەبارەگای بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕادەگیرێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕاشیگەیاند، “ئەم بڕیارە تا دەسپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لەساڵی نوێدا بەردەوامدەبێت”. ئهوهش هاتوه، “ئەو هاوڵاتییانەی لەم ماوەیەدا مامەڵەکانیان توشی سزای دواکەوتن دەبێت، بهگوێرهى ناوەڕۆکی نوسراوی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسزای دواکەوتن دەبەخشرێن”. ئەو هەنگاوەش لەچوارچێوەی ڕێکارە داراییەکانی کۆتایی ساڵدایە کە ساڵانە لەدامودەزگاکانی حکومەت بۆ ڕێکخستنەوەی ژمێریارییەکان جێبەجێدەکرێت. دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده، بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك […] - [لە عێراق دەستگیرکردنی تۆڕێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر ڕاگەیاندرا](https://rojnam.xyz/%d9%84%db%95-%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82-%d8%af%db%95%d8%b3%d8%aa%da%af%db%8c%d8%b1%da%a9%d8%b1%d8%af%d9%86%db%8c-%d8%aa%db%86%da%95%db%8e%da%a9%db%8c-%d9%86%db%8e%d9%88%d8%af%db%95%d9%88%da%b5/): دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دەستگیرکردنی تۆڕێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەری لە ژمارەیەک پارێزگای ئەو وڵاتە ڕاگەیاند. دەزگاکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بە ئامانجی دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددەی ھۆشبەر لە پارێزگاکانی بەسرە، بەغدا، نەجەف و دیوانییە ئەنجامداوە. ڕاشیگەیاندووە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١٧ کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون، کە ١٤یان ھەڵگری ڕەگەزنامەی بیانیین. باسی لەوەش کردووە لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە پارێزگای بەسرە ئەنجامدراوە، دەست بەسەر کارگەریەکی نھێنی دروستکردنی ماددەی ھۆشبەری کریستاڵدا گیراوە. ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ھەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر ٢٠ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەری کریستاڵدا […] - [عێراق.. كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری لە یەک پێناسدا كۆدەكرێنەوە](https://rojnam.xyz/%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82-%d9%83%d8%a7%d8%b1%d8%aa%db%8c-%d9%86%db%8c%d8%b4%d8%aa%db%8c%d9%85%d8%a7%d9%86%db%8c-%d9%88-%d9%83%d8%a7%d8%b1%d8%aa%db%8c-%d8%b2%d8%a7%d9%86%db%8c%d8%a7%d8%b1%db%8c/): سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری دا كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری شوێنی نیشتەجێبوون لە یەك پێناسدا كۆ بكرێنەوە و ببێتە تاكە سەرچاوەی كارتی ئەلكترۆنیی یەكگرتوو. لە ڕاگەیەندراوێكدا، نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە “سودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پڕۆژەكەی كردووە و ڕاسپاردەكانی پەسەند كردووە كە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە سیستمی كارتی نیشتمانی ببێتە سیستەمی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی داتای هاووڵاتیان”. بەپێی بڕیارەكە “داتاكانی نیشتەجێبوون دەخرێنە سەر هەمان كارت و چیتر پێویست بە هەڵگرتنی كارتی نیشتەجێبوونی جیاواز ناكات، هاوكات سیستمەكە پەرەی پێ دەدرێت بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكانی وەك گۆڕینی ناونیشان، وێنەی تۆمار (سورەت قەید) و گۆڕینی دۆخی خێزانی بە شێوەی ئەلیكترۆنی ئەنجام بدرێن و ببێتە تاكە سەرچاوە […] - [عێراق.. ئاماری نوێكردنەوەی كارتی ئەلیكترۆنیی بەشەخۆراك گەیشتووەتە 38 ملیۆن كەس](https://rojnam.xyz/%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82-%d8%a6%d8%a7%d9%85%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d9%86%d9%88%db%8e%d9%83%d8%b1%d8%af%d9%86%db%95%d9%88%db%95%db%8c-%d9%83%d8%a7%d8%b1%d8%aa%db%8c-%d8%a6%db%95%d9%84%db%8c%d9%83/): وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند پرۆسەی نوێكردنەوەی ئەلیكترۆنیی كارتی بەشەخۆراك سەركەوتنی بەدەستهێناوە و لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی زانیارییەكانیان نوێ كردووەتەوە گەیشتووەتە 38 ملیۆن كەس. ستاڕ جابری بریكاری وەزارەتی بازرگانی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنی تایبەتەوە هاوڵاتییان دەتوانن مامەڵەكانیان بەبێ سەردانیكردنی فەرمانگەكان ئەنجام بدەن. وتیشی” پڕۆسەكە لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەت بۆ دروستكردنی بنكەیەكی زانیاریی ورد و جیاكردنەوەی ئەوانەی شایستەی بەشەخۆراكن، پرۆسەی گۆڕینی كارتەكە بۆ ئەلیكترۆنی و لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی زانیارییەكانیان نوێ كردووەتەوە گەیشتووەتە 38 ملیۆن كەس. ناوبراو ڕوونیشی كردەوە، كە وەزارەت تەنیا بە نوێكردنەوەی داتاكانەوە نەوەستاوە، بەڵكو ئەپڵیكەیشنی ئەلیكترۆنی خستووەتەكار كە […] - [پێویستە تا کۆتایی ئەم مانگە سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و دوو جێگرەکەى هەڵبژێردرێن](https://rojnam.xyz/%d9%be%db%8e%d9%88%db%8c%d8%b3%d8%aa%db%95-%d8%aa%d8%a7-%da%a9%db%86%d8%aa%d8%a7%db%8c%db%8c-%d8%a6%db%95%d9%85-%d9%85%d8%a7%d9%86%da%af%db%95-%d8%b3%db%95%d8%b1%db%86%da%a9%d9%89-%d9%be%db%95%d8%b1/): دوابەدوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق تیشكی خستە سەر ئەوپەڕی ماوە دەستوورییەكانی تایبەت بە پێكهێنانی سێ سەرۆكایەتییەكە. بەپێی وێنەیەكی هێڵكاریی كە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڵاوی كردووەتەوە ” بەپێی ماددەی 54 لە دەستوور پێویستە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوو جێگرەكەی لە ماوەی 15 ڕۆژدا كە لە ڕۆژی یەكشەممە، 14 /12ـەوە دەست پێ دەكات، ئەنجام بدرێت. بەپێی ئەوەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی بڵاوی كردووەتەوە: هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە ماوەی 30 ڕۆژدا دەبێت لە ڕێكەوتی یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران دوای هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ و دوو جێگرەكەی. ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەشڵێت: دەبێت لە ماوەی 15 ڕۆژیش لەدوای هەڵبژاردنی […] - [موسەننا سامەڕائی كاندیدی بەهێزى سوننەکانە بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق](https://rojnam.xyz/%d9%85%d9%88%d8%b3%db%95%d9%86%d9%86%d8%a7-%d8%b3%d8%a7%d9%85%db%95%da%95%d8%a7%d8%a6%db%8c-%d9%83%d8%a7%d9%86%d8%af%db%8c%d8%af%db%8c-%d8%a8%db%95%d9%87%db%8e%d8%b2%d9%89-%d8%b3%d9%88%d9%86%d9%86/): چەند میدیایەكی عێراقی ئاشكرایان كردووە، ژمارەی كاندیدانی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لە شەش كەسەوە بۆ سێ كەس كەمکراوەتەوە، تا ئێستاش ئەگەری زۆر هەیە كە موسەننا سامەڕایی ببێتە كاندیدی هاوبەشی لایەنە سوننەكان. لایەنە سوننەكانی عێراق داوا دەكات تا 10 ڕۆژی دیكە یەكەم دانیشتنی پەرلەمان بكرێت، ناوی موسسەننا سامەڕائییش وەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەهێنرێت. ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتیمانیی سوننە كە لە لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن لە سوننەی عێراق پێكهاتوون، شەوی ڕابردوو كۆ بوونەوە و جەختیان كردەوە لە پەلەكردن لەپێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییە هاوبەشە سیاسییەكان لەو پێناوەدا. هاوكات داواشی كردووە، پێش 25ی12 دانیشتنی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك و […] - [چوارچێوەی هەماهەنگی كۆ دەبێتەوە و (سوودانی) و (مالیكی) لە ڕكابەرییدان](https://rojnam.xyz/%da%86%d9%88%d8%a7%d8%b1%da%86%db%8e%d9%88%db%95%db%8c-%d9%87%db%95%d9%85%d8%a7%d9%87%db%95%d9%86%da%af%db%8c-%d9%83%db%86-%d8%af%db%95%d8%a8%db%8e%d8%aa%db%95%d9%88%db%95-%d9%88-%d8%b3%d9%88%d9%88/): ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە و چاوەڕێ دەكرێت هەنگاوی گرنگ بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆكوەزیران بنێت. دوای ئەوەی دوێنێ دادگای فیدڕاڵی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی پەسەند كرد، پێكهاتە و لایەنەكان پەلە دەكەن لە تەواوكردنی شایستە یاسایی و دەستوورییەكان و دەیانەوێ بە زوویی پۆستەكان یەكلا بكەنەوە. بەپێی هەواڵی میدیاكانیش، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگیی لایەنە شیعەكانی عێراق كۆببێتەوە. بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی چوارچێوەی هەماهەنگی بە گرنگ و یەكلاكەرەوە ناو دەبرێت بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەبارەی كاندیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق. هاوكات ڕكابەریی توند لە نێوان (نووری مالیكی) و (محەمەد شیاع سوودانی)دایە بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی لایەنەكان و كاندیدكردنی بۆ پۆستەكە. میدیاكانی عێراق باسیان لەوەش كردووە […] - ["گەر مالیكی و سودانی سازش نەكەن بۆ یەكتر، كاندیدی جێگرەوە دێتە ئاراوە"](https://rojnam.xyz/%da%af%db%95%d8%b1-%d9%85%d8%a7%d9%84%db%8c%d9%83%db%8c-%d9%88-%d8%b3%d9%88%d8%af%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%b3%d8%a7%d8%b2%d8%b4-%d9%86%db%95%d9%83%db%95%d9%86-%d8%a8%db%86-%db%8c%db%95%d9%83%d8%aa/): سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسای نووری مالیكی رایگەیاند، لە نێو هێزە شیعییەكاندا تێكدان و پەرتبوون هێڵی سوورە و، بۆ پرسی كاندیدی سەرۆكوەزیرانیش پلانی بی ئامادەیە. زیا ناسری، سەركردە لە دەوڵەتی یاسا كە لە لایەن نووری مالیكییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، رایگەیاند، كاندیدی بەهێز لە ئێستادا تەنها مالیكی و سوودانییەو هەردوو كاندید كێبڕكێ دەكەن و هێشتا كەسیان سازشیان بۆ ئەوی تریان نەكردووە. ناسری دەشڵێت، لە نێو چوارچێوەی هەماهەنگیدا هیچ بژاردەیەكی لەو شێوەیە نییە كە عاساكە لەسەری یەكێك لە كاندیدەكاندا بشكێت و ئەوی تریان سەربكەوێت، بەڵكو لە دۆخی رێنەكەوتندا كاندیدێكی دیكە دەهێنرێتە پێشەوە. بەپێی ئەوەی سەركردەكەی دەوڵەتی یاسا دەیڵێت، مالیكی بە ڕوونی ئەوەی راگەیاندووە، پلانی جێگرەوەی […] - [لە ڕێژەی وەچەخستنەوەدا عێراق پلەى سێیەمى وڵاتانی عەرەبی گرتووە](https://rojnam.xyz/%d9%84%db%95-%da%95%db%8e%da%98%db%95%db%8c-%d9%88%db%95%da%86%db%95%d8%ae%d8%b3%d8%aa%d9%86%db%95%d9%88%db%95%d8%af%d8%a7-%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82-%d9%be%d9%84%db%95%d9%89-%d8%b3%db%8e%db%8c/): بەپێی ئامارێكی فەرمی، عێراق لە ڕووی وەچەخستنەوە و منداڵبوونەوە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی سێیەمدایە. پێگەی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە ڕێژەی دانیشتووان، ئامارێكی نوێی وەچەخستنەوەی لە وڵاتانی عەرەبی بۆ ئەمساڵ خستووەتە ڕوو. بەپێی ئامارەكە لە میسڕ دوو ملیۆن و 450 هەزار منداڵ لەدایك بووە و لە پلەی یەكەمدایە، لە یەمەنیش ملیۆنێك و 400 هەزار منداڵ لەدایكبوون و پلەی دووەمی گرتووە، عێراقیش بە لەدایكبوونی ملیۆنێك و نزیكەی 200 هەزار منداڵ پلەی سێیەمی گرتووە. بەپێی ئامارەكە هەریەك لە وڵاتانی جەزائیر، مەغریب، سووریا و سعودییە و ئەردەن لە دوای عێراقەوەن بۆ ڕێژەی وەچەخستنەوە. هاوكات بەشێك لە ولاتانی كەنداو لە ڕیزبەندی دواوەی وەچەخستنەوەن […] - [حكومەتی عێراق پێداچوونەوە بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستاندا دەكات](https://rojnam.xyz/%d8%ad%d9%83%d9%88%d9%85%db%95%d8%aa%db%8c-%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82-%d9%be%db%8e%d8%af%d8%a7%da%86%d9%88%d9%88%d9%86%db%95%d9%88%db%95-%d8%a8%db%95-%d8%af%d8%a7%d9%87%d8%a7%d8%aa%db%8c-%d9%86/): ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئابووری كۆ بووەوە و بڕیاری دا پێداچوونەوە بە داهاتی نانەوتیی هەرێمدا بكات. ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئابووری بە سەرپەرشتیی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیران كۆبووەوە و تاوتوێی خەرجی و داهاتەكانی عێراق و دۆسیەی مووچە و بودجەی سێ سەرۆكایەتییەكەی كرد. بەپێی نووسینگەی سەرۆكوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئابووری بڕیاری داوە پێداچوونەوە بە بڕی ئەو پشتیوانییەدا بكاتا كە حكومەتی عێراق بۆ جووتیارانی دابین دەكات، بە ئامانجی ئەوەی پشتیوانیی حكومەت بۆ چاندنی گەنم بگاتە لەسەدا 170 بەپێی نرخەكەی لە بۆرسەی جیهانیدا. لە ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سوودانیدا هاتووە: لیژنەی باڵای حكومەتی عێراق پێداچوونەوە بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستاندا دەكات كە لە ئێستادا […] - [له‌نێو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا؛ عێراق له‌ وه‌چه‌خستنه‌وه‌دا له‌ ڕیزبه‌ندی سێیه‌مه‌](https://rojnam.xyz/%d9%84%d9%87%d9%86%db%8e%d9%88-%d9%88%da%b5%d8%a7%d8%aa%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%b9%d9%87%d8%b1%d9%87%d8%a8%db%8c%d8%af%d8%a7%d8%9b-%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82-%d9%84%d9%87/): بهپێی ئامارێكی فهرمی، عێراق له ڕووی وهچهخستنهوه و منداڵبوونهوه لهسهر ئاستی وڵاتانی عهرهبی له پلهی سێیهمدایه. پێگهی نهتهوه یهكگرتووهكان تایبهت به ڕێژهی دانیشتووان، ئامارێكی نوێی وهچهخستنهوهی له وڵاتانی عهرهبی بۆ ئهمساڵ خستووهته ڕوو. بهپێی ئامارهكه له میسڕ دوو ملیۆن و 450 ههزار منداڵ لهدایك بووه و له پلهی یهكهمدایه، له یهمهنیش ملیۆنێك و 400 ههزار منداڵ لهدایكبوون و پلهی دووهمی گرتووه، عێراقیش به لهدایكبوونی ملیۆنێك و نزیكهی 200 ههزار منداڵ پلهی سێیهمی گرتووه. بهپێی ئامارهكه ههریهك له وڵاتانی جهزائیر، مهغریب، سووریا و سعودییه و ئهردهن له دوای عێراقهوهن بۆ ڕێژهی وهچهخستنهوه. هاوكات بهشێك له ولاتانی كهنداو له ڕیزبهندی دواوهی وهچهخستنهوهن […] - [وادەی یەكەم دانیشتنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکرا](https://rojnam.xyz/%d9%88%d8%a7%d8%af%db%95%db%8c-%db%8c%db%95%d9%83%db%95%d9%85-%d8%af%d8%a7%d9%86%db%8c%d8%b4%d8%aa%d9%86%db%8c-%d8%ae%d9%88%d9%88%d9%84%db%8c-%d8%b4%db%95%d8%b4%db%95%d9%85%db%8c-%d8%a6%db%95%d9%86/): سەرۆككۆماری عێراق رۆژی 29 كانوونی یەكەمی 2025ی وەك وادەی ئەنجامدانی یەكەم دانیشتنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران دیاریی كرد. لە مەرسوومێكدا د.عەبدولــلەتیف ڕەشید سەرۆككۆماری عێراق، بانگهێشتی ئەندامانی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی كردووە بۆ ئەنجامدانی یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنەكە لە 29 كانوونی یەكەمی 2025، بە جۆرێك لە لایەن بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەكەوە سەرۆكایەتی بكرێت. ڕاشیگەیاندووە: ئەم مەرسوومە لە ڕۆژی دەرچوونی و دوای بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەڕمی (وەقائیعی عێراقی)، دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. ڕۆژی 14ی ئەم مانگە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی عێراقی پەسەند كرد و دواتر ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی كۆماری كرد. - [عێراق.. فۆڕمێك بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ده‌رچووی به‌شه‌ پزیشكییه‌كان بڵاو كرایه‌وه‌](https://rojnam.xyz/%d8%b9%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%82-%d9%81%db%86%da%95%d9%85%db%8e%d9%83-%d8%a8%db%86-%d9%85%d9%87%d8%a8%d9%87%d8%b3%d8%aa%db%8c-%d8%af%d8%a7%d9%85%d9%87%d8%b2%d8%b1%d8%a7/): وهزارهتی تهندروستی عێراق فۆڕمێكی ئهلكترۆنی خسته بهردهست دهرچوانی بهشه پزشكییهكانی ههرێمی كوردستان و دهرچوانی دهرهوهی عێراق بهمهبهستی دامهزراندنیان. وهزارهتی تهندروستی عێراق ڕایگهیاند “بهفهرمانی ساڵح مههدی حهسناوی، وهزیری تهندروستی، فهرمانگهی پلاندانان و پهرهپێدانی سهرچاوه مرۆییهكان داوا له دهرچووانی كۆلێژهكانی ههرێمی كوردستان و دهرهوهی عێراق (پزیشكی ددان، دهرمانسازی، كۆلێژه تهكنیكییهكان) و پهیمانگه پزیشكی و تهندروستی و تهكنیكییهكان بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) دهكات كه ئارهزووی پڕكردنهوهی فۆڕمی ئهلیكترۆنی تایبهت به دامهزراندنیان ههیه لهسهر میلاكی وهزارهتهكهمان، بهپێی یاسای پلهبهندی پزیشكی ژماره 6ـی ساڵی 2000”. له راگهیندراوێكدا هاتووه “سهیركردن و ڕاگهیاندنی دامهزراندنهكان دوای پهسهندكردنی خشتهكانی بودجه لهلایهن وهزارهتی دارایی و بهپێی پێداویستیی وهزارهتهكهمان دهبێت، دهشڵێت: […] - [ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی له‌ عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌](https://rojnam.xyz/%d8%a6%d9%87%d9%85%d8%b1%db%8c%d9%83%d8%a7-%d8%af%d9%87%d8%b3%d9%87%da%b5%d8%a7%d8%aa%db%8c-%d8%a8%d9%87%d9%83%d8%a7%d8%b1%d9%87%db%8e%d9%86%d8%a7%d9%86%db%8c/): وەزارەتی دەرەوەی عێراق خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سەبارەت بە دەنگدانی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ ھەڵوەشاندنی دەسەڵاتی بەکارھێنانی ھێزی سەربازیی لەلایەن ئەمریکا دژبە عێراق. وەزارەتەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: “خۆشحاڵین بە دەنگدانە مێژووییەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی دوو دەسەڵاتی بەکارھێنانی ھێزی سەربازی دژبە عێراق بۆ ساڵانی ١٩٩١ و ٢٠٠٢، ئەوەش لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٦، چاوەڕوانی ئەوە دەکەین پڕۆژەیاساکە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپەوە پەسەند بکرێت، بۆ ئەوەی بچێتە واری جێبەجێکردنەوە”. ڕاشیگەیاندووە: “تەواوکردنی قۆناغەکانی ھەڵوەشاندنەوەی دوو دەسەڵاتی بەکارھێنانی ھێزی سەربازی لەلایەن ئەمریکاوە دژبە عێراق، کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە بەسەریاندا تێپەڕیووە، ھەروەھا ئەم ھەڵوەشاندنەوەیە دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخانی […] - [شاندی باڵای یه‌كێتی و پارتی له‌ كۆبوونه‌وه‌دان](https://rojnam.xyz/%d8%b4%d8%a7%d9%86%d8%af%db%8c-%d8%a8%d8%a7%da%b5%d8%a7%db%8c-%db%8c%d9%87%d9%83%db%8e%d8%aa%db%8c-%d9%88-%d9%be%d8%a7%d8%b1%d8%aa%db%8c-%d9%84%d9%87-%d9%83%db%86%d8%a8%d9%88%d9%88/): پهیام کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام دەستیپێکرد. شاندی یەکێتی پێكدێن له قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ و ڕێواز فایەق، ئامانج ڕەحیم. شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری و ئەندامێتیی پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح. ههردوو حزب له بارهی كاراكردنهوهی پهرلهمان و پێكهێنانی كابینهی دهی حكومهتی ههرێم و پۆستهكانی بهغداوه قسه دهكهن. - [كۆبوونه‌وه‌ی شاندی یه‌كێتی و پارتی له‌ پیرمام كۆتایی هات](https://rojnam.xyz/%d9%83%db%86%d8%a8%d9%88%d9%88%d9%86%d9%87%d9%88%d9%87%db%8c-%d8%b4%d8%a7%d9%86%d8%af%db%8c-%db%8c%d9%87%d9%83%db%8e%d8%aa%db%8c-%d9%88-%d9%be%d8%a7%d8%b1%d8%aa%db%8c-%d9%84/): پهیام کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام كۆتایی پێهات. شاندی یەکێتی پێكدێن له قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ و ڕێواز فایەق، ئامانج ڕەحیم پێكهاتبوون و ههروهها شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری و ئەندامێتیی پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح. ههردوو حزب له بارهی كاراكردنهوهی پهرلهمان و پێكهێنانی كابینهی دهی حكومهتی ههرێم و پۆستهكانی بهغداوه قسهیان كرد بهڵام له دوای كۆبوونهوهكهیان هیچ لێدوانێكیان بۆ میدیاكان نهدا و هیچ زانیارییهك نییه ئایه گهیشتوون به ڕێكهوتن یان نا. - [سەرۆکى نوێى شارەوانییەکانى چەمچەماڵ و شۆڕش دەستبەکاربوون](https://rojnam.xyz/%d8%b3%db%95%d8%b1%db%86%da%a9%d9%89-%d9%86%d9%88%db%8e%d9%89-%d8%b4%d8%a7%d8%b1%db%95%d9%88%d8%a7%d9%86%db%8c%db%8c%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86%d9%89-%da%86%db%95%d9%85%da%86%db%95%d9%85%d8%a7%da%b5/): پهیام ئەمڕۆ بەسەرپەرشتى ئـەندازیار (ئاسۆ شێرکۆ) بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى، سەرۆک شارەوانییەکانى چەمچەماڵ و شۆڕش ئاڵوگۆڕ کران. بە گوێرەى دوو فەرمانى جیاواز کە لەلایەن بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانییەوە دەرکراوە، (ئارام نەجات فیض الله) سەرۆکى شارەوانى چەمچەماڵ لە پۆستەکەى بەخشرا و (على ڕەووف نورى) لە شوێنەکەى دەسبەکار بوو، (بورهان عبدالله أمین) سەرۆکى شارەوانى شۆڕش لە پۆستەکەى بەخشرا و (هاوکار فاضل کاکەبرا) بەوەکالەت لەشوێنەکەى دەستبەکاربوو. ## Pages - [Visitor Statistics](https://rojnam.xyz/visitor-stats/) - [Blog](https://rojnam.xyz/blog/) - [دەربارەى ئێمە](https://rojnam.xyz/%d8%af%db%95%d8%b1%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95%d9%89-%d8%a6%db%8e%d9%85%db%95-2/): دەربارەی ئێمە ئێمە پلاتفۆرمێکی میدیایی هەمەڕەنگ و سیاسى سەربەخۆین کە لە هەرێمی کوردستاندا کاردەکەین لە ساڵى ٢٠٢٤ دامەزراوە و بە ئامانجی گەیاندنی نوێترین هەواڵ و گۆڕانکارییەکان . ئەرکی سەرەکیمان بریتییە لە گواستنەوەى ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کورد لە هەرێمی کوردستانی عێراق و هەموو جیهاندا. ئێمە بە سەربەخۆیی و بێلایەنی کاردەکەین، هیچ کام لە لایەنە سیاسییەکان یان گرووپە بەرژەوەندیدارەکان کاریگەریان لەسەر کارەکانمان نییە. مەبەستمان ئەوەیە کە دەنگی ڕاست و ڕوونی گەلی کورد بین و وێنەیەکی ورد و دروست لە بارودۆخی ئێستا و داهاتووی کوردستان نیشان بدەین . بەرپرسیارێتی ناوەڕۆک بەرپرسیارێتی بۆچوون و ڕاکان ماڵپەڕی ڕۆژنامە وەک پلاتفۆرمێکی میدیایی کاردەکات کە دەرفەت […] - [پەیوەندیکردن](https://rojnam.xyz/%d8%af%db%95%d8%b1%d8%a8%d8%a7%d8%b1%db%95%d9%89-%d8%a6%db%8e%d9%85%db%95/): پەیوەندیمان پێوە بکە ئێمە هەمیشە ئامادەین بۆ گوێگرتن لە خوێنەرانمان و دۆستانی ڕۆژنامەوانی. ئەگەر هەر پرسیارێک، پێشنیار، یان تێبینیتان هەیە، یان دەتانەوێت هاوکاریمان بکەن، بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی پەیامەکانتانین. نارديني وتار و هەواڵ ئایا نووسەرێکی و ڕۆژنامەوانێکی بەتواناین؟ یان زانیاری و هەواڵی گرنگتان هەیە کە پێتان وایە شایانی بڵاوکردنەوەیە؟ ئێمە بە خۆشحاڵییەوە وتار، هەواڵ، و ناوەڕۆکی پێشنیارکراوتان وەردەگرین. ئەگەر دەتانەوێت وتارەکانتان لەگەڵ ئێمەدا هاوبەش بکەن و بۆمان بنێرن، تکایە بیاننێرن بۆ: ئیمەیڵ: rojnama@xyz.com ڕێنماییەکانی نارديني وتار ئێمە لە ماوەی ٢٤-٤٨ کاتژمێردا وەڵامتان دەدەینەوە. ناونیشان: هەرێمی کوردستان-سلێمانى – عێراق [comment]: # (Generated by Hostinger Tools Plugin)