دوای کوژرانی دوو هاوڵاتی عەرەب لە شاری کفری، تۆمەتباری ڕوداوەکە کە
برای ئەکبەری حاجی رۆستەمە، خۆی رادەستی پۆلیسی هەولێر کرد.
بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی هەولێر لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتبار ( جمهور ڕۆستەم محەمەد)
لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٤ خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد.
ئەوەشیخستەڕوو،
ناوبراو فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو له روداوی کوشتنی دوو هاوڵاتى له شارۆچکەی کفری،
کە ڕۆژی 24ى 9ى 2025 ڕویدا و تۆموتبارەکە بە بڕیاری داوەری لێکۆلینەوە ڕاگیراوە.
جمهور حاجی ڕۆستەم فەرماندەیەکی خانەنشینی هێزی پێشمەرگەیە و کوژرانی
ئەو دوو هاوڵاتییەی فەرماندەکەی پێشمەرگەی پێ تۆمەتبار دەکرێت، پەیوەندی بە ڕوداوی
کوشتنی ئەکبەری حاجی رۆستەمەوە هەیە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
