خوێندراوەتەوە: (4.3K)

_

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کەسوکاری شەهیدان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی ئاگاداردەکاتەوە، سەردانی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی سنووری پارێزگاکان بکەن.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، “ئاگاداری سەرجەم کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان، بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و زیندانییانی سیاسی، ئەوانەی مینحەیان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەتایبەتی ئەو وارسانەی کە کارتی نیشتمانییان نییە، پێویستە بەزووترین کات کارتی نیشتمانی دەربهێنن و سەردانی بەڕێوبەرایەتیە گشتییەکانی سنووری پارێزگاکان و ئەو بەڕێوبەرایەتییەی کە مینحەی لێوەردەگرن، بکەن؛ بەمەبەستی تۆماربوون لە سیستمی لیستی مووچەی پەیڕۆڵ بۆ ئەوەی گرفت بۆ مینحەکەیان دروست نەبێت”.

داواشدەکات، بە زووترین کات پاپەندبن پێیەوە بۆ ئەوەی گرفتی مینحەی مانگانەتان بۆ دروست نەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 28 Today: 115 📊 Click Here