کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانى گەرما جێگیر دەبێت، سبەینێش پلەکانى گەرما چەند پلەیەک نزمدەبێتەوە و ئەگەرى بوونى کەمێک بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵیش هەیە، بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:- کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ دوو شەممە 29- 09- 2025 کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت . خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کم/ک. ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت. پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت. سبەی سێ شەممە 30- 09- 2025 کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت. لەکاتەکانی نیوەڕۆ ئەگەری چالاک بوونی خێرایی با هەیە لەگەڵ کەمێک بەرزبوونەوەی تۆز وخؤل. خێراى با / لەسەرخۆ –مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک. لەکاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ماوەیەکی کەم چالاک دەبێت بۆ سەروی 30کم/ک ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت. پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 33 پلەی سیلیزی سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی دهۆک : 30 پلەی سیلیزی زاخۆ :32 پلەی سیلیزی ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی ئاکرێ : 33 پلەی سیلیزی کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی سۆران : 29 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزی گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی 29- 09 – 2025