رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایدەگەیەنێت، تورکیا وڵاتی سەرەکیی کوردە و برای
کوردانی دەرەوەی سنوریشە، لەبارەی پەکەکەشەوە
دەڵێت، هێرشەکانی راگرتوە و بە شێوەیەکی سەرەتایی چەکی
داناوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەوتارێکدا لەپەرلەمانی
تورکیا ئاماژەی بەوەکرد،” بۆ گەیشتن بە ئاشتی لەتورکیا هەنگاوی مێژویی نراون
و سوپاسی سەرکردایەتی دەم پارتی دەکەم، لە
بەرامبەر هەنگاوەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی “.
باسی لەوەشکرد،” ئامانجمان کۆتاییهێنان بە تیرۆر و بەهێزکردنی
برایەتییە “.
لەبارەی ئەو کۆمیسیۆنەی بەمەبەستی چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانی
تورکیا پێکهێنراوە، ئەردۆغان وتی،” کۆمیسیۆن نیشانی داوە ئەو پرسە بە چەک
چارەسەر نابێت “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.