خوێندراوەتەوە: (1.0K)

دوای گەیشتنی پەیامەكەی ئۆجەلان، سەرۆک هۆزە عەرەبەکانی سوریا بەگەرمی پێشوازیان لێكرد‌و ڕایانگەیاند،”هزرو ئایدۆلۆژیای ئۆجەلان بنەمای سەرەکی پرۆژەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرییە”.

پێنج هۆزە عەرەبەکه جەختیان لەوە کردەوە، کە “هزر و ئایدۆلۆژیای عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە بانگێشتی ئاشتی پێکەوەژیان دەکات، بناغەیەکی سەرەکییە کە ئەزمونی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لەسەر دروستبوەو بونیادنراوە.”
ڕاشیانگەیاند،” ئەوان شانازیی قوڵی خۆیان دەربارەی پرۆسەی چارەسەری دیموکراسی دەربڕیوە، کە ئێستا هەیەو لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بەرجەستە بوە”.

هۆزە عەرەبەکان ئەوەشیان خستەڕوو، کە پرۆسەی چارەسەری کۆڵەکەی سەقامگیرییە بۆ گەلانی ستەملێکراو و پایەیەکی بنەڕەتیشە لەڕووبەڕوبونەوەی عەقڵیەتی دورخستنەوەو وەدەرنان لەگەڵ هەوڵدان بۆ چاندنی ناتەبایی و دووبەرەکی”.

رۆژی 15ی ئەم مانگە، پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕادەستی سەرۆک هۆزە عەرەبەکانی سوریا لەناوچەکانی جزیرە، دێرەزۆر، ڕەققەو تەبقە کرا، كەتێیدا، جەخت لەسەر گرنگی یەکێتی و پاڵپشتی لەکورد لەسەر بنەمای نەتەوەیی دیموکراتیک كرابویەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 127 Today: 2,471 📊 Click Here