خوێندراوەتەوە: (1.5K)

ئامادەكارییەكان بۆ دانیشتنی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەواو كران و پەرلەمان ئامادەیە. ڕۆژنامەی سەباح كە رۆژنامەی فەرمیی حكومەتی عێراقە بڵاوی كردووەتەوە، فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەتایبەت فەرمانگەكانی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكان ئامادەكاریی تەواویان كردووە بۆ گرێدانی كۆبوونەوەی یەكەمی پەرلەمان كە بڕیارە دووشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت. رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش داوە، خشتەی كاری دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان بریتی دەبێت لە سوێندخواردنی كاندیدانی دەرچوو، هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و دوو جێگرەكەی، ئەمەش بە مەبەستی هەنگاونان و تەواوكردنی شایستە وپۆستەكانی دیكە لەناو حكومەتی عێراق. ئەمە لە كاتێكدایە لایەنەكانی سوننە كە “ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتیمانی”یان پێك هێناوە ڕایانگەیاندووە: پابەند دەبن بە وادە دەستوورییەكانەوە و پێش كۆبوونەوەكە كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان یەكلا دەكەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 31 Today: 66 📊 Click Here