خوێندراوەتەوە: (73)

ماوەی پێنج رۆژە مووچەی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە عێراق دواکەوتوە و باس لە راگرتنی مووچەکەیان دەکرا، بەڕێوەبەری بەشی دارایی و كارگێڕی لە دەستەی حەشدی شەعبی عێراق لەبارەی دەنگۆی راگرتنی مووچەی دەستەکەیان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 28ی حوزەیرانی 2025، حسێن ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەشی دارایی و كارگێڕی لە دەستەی حەشدی شەعبی عێراق رایگەیاند، “موچەی حەشدی شەعبی دابینكراوە و لە ناوەڕاستی هەفتەدا خەرج دەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کارتە نوێیەكانی ئەندامانی دەستەكە لەبری بانكی ڕافیدەین لە بانكی نەهرێن چاپكراون و لە ئێستادا كار لەسەر پارەی پێشوەختە دەكەین و پاڵپشتی خەرجكردنیان دەكەین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 160 Today: 2,231 📊 Click Here