لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان رایگەیاند، روماڵكردن و گواستنەوەی روداوەكان بوەتە كێشە بۆ كەناڵەكان و بۆ وەرگرانیش.
بەهۆی زۆری مایكی كەناڵەكانەوە لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان وێنەی پرێس كۆنفرانسێكی بڵاوكردوەتەوە كە بەهۆی مایكەكانەوە روخساری ئەو هاوڵاتیەی لێدوان دەدات شاردوەتەوە، بڵاویكردوەتەوە، وێنەكە بەڵگەی ئەوەیە كە روماڵكردنی كۆنفرانسەكان لەسلێمانی گەیشتوەتە قۆناغێك دەبێت ئیتر یان پەنا بەرینە بەر گواستنەوە بە فریكیۆنسی، یان كەناڵەكان دەستبەرداری دانانی مایك و لۆگۆ ببن.
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان راشیگەیاندوە، پەنا بردنە بەر فریكیۆنسی یاخود دەستبەرداربون بە دانانی مایك و لۆگۆ بۆ ئەوەیە ناوەڕۆك وەك پێویست بگات و بواری پرسیارو وەڵامیش بڕەخسێت، وەرگریش لەوە زیاتر لە دۆخی زۆری مایكەكان
