خوێندراوەتەوە: (6.7K)

نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له تۆمارێكی ده‌نگیدا دڵنیایی ده‌دات ده‌رباره‌ی دۆخی ته‌ندروستی، هۆشداریش ده‌دات له “درۆ”ی پێش هه‌ڵبژاردن.

میدیا عێراقییه‌كان تۆمارێكی ده‌نگی نوری مالیكی-یان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا باس له‌وه ده‌كات كه “هه‌ندێك لایه‌ن پێشوه‌خته ده‌ستیان كردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ و درۆ، به ئامانجی دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر راى گشتی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان”.

له تۆماره‌كه‌دا مالیكی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه باری ته‌ندروستی باشه و هه‌موو ئه‌و زانیارییه ناڕاستانه‌ی له‌و باره‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه، ناڕاستن.

راشیگه‌یاند كه ئه‌و په‌یجانه‌ی ئه‌و جۆره ده‌نگۆیانه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه گوماناوین و پاڵنه‌رێكی زانراویان هه‌یه، داواشی له هاوڵاتیان كرد نه‌كه‌ونه داوی درۆیه‌كه‌وه كه سه‌قامگیری سیاسی به ئامانج ده‌گرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 134 📊 Click Here