بافڵ تاڵەبانی وەك یەكەم سەركردەی سیاسی پیرۆزبایی لەفەرهاد ئەتروشی كرد بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و دەڵێت، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و بەدەستهێنانی متمانەی زۆربەی پەرلەمانتارەكان پیرۆزبایتان لێدەكەم”.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی لەپۆستێكیدا دەڵێت،” بەڕێز فەرهاد ئەتروشی، جێگری دوەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و بەدەستهێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، پیرۆزبایتان لێدەکەم و هیوادارم لەم ئەرکە گرنگەتاندا سەرکەوتوبن”.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای ڕێكەوتنی یەكێتی و پارتی، بافڵ تاڵەبانی لەڕێگەی پەیامێكەوە پشتگیری خۆیانی بۆ كاندیدەكەی پارتی ڕاگەیاند.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
