خوێندراوەتەوە: (6.5K)

-

بەرەی گەل لە راگەیەندراوێکدا داوا لە هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم دەکات دەست تێوەردان بکەن.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئابی 2025، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان انپێدانانی تۆمەتبارەکانی لالەزاری بڵاوکردەوە، دواتر بەرەی گەل رایگەیاند، “سەبارەت بە سیناریۆ لاواز و چەواشەکارییەکەی یەکێتیی نوێ بەر لەوەی ئێمە لە بەرەی گهل رەتی بکەینەوە و بەدرۆی بخینەوە، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەشێوەیەکی بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیی و میدیاکان بەدرۆیان خستەوە”.

ئاماژە بەوەکراوە، “ئەم سیناریۆ چەواشەکارییە بەهیچ شێوەیەک ناتوانێ ئەو تاوانە گەورە و قێزەونە دژ بە مرۆڤایەتیەی 22ـی ئاب پەردەپۆش بکات”.

بەرەی گەل دەڵێت، “داوا لە سەرۆکایەتیی هەرێم و حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کوردستان دەکەین ئەم رەوشە خراپ و قێزەونە ڕابگرن، بۆ ئەوەی هیچی تر هەرێمەکەمان دووچاری سەرکۆنە و ناشیرینی نەبێت لەناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 79 Today: 391 📊 Click Here