خوێندراوەتەوە: (1.2K)

وەزارەتی كۆچ چاوەڕێی لیستی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی قەزای چەمچەماڵ دەكات بۆ قەرەبووكردنەوەیان. وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی 9ی كانوونی دووەم لە چەمچەماڵ و هەرێم، چاوەڕێی لیستی كۆتایی زیانەكانن. عەلی جەهانگیر، وتەبێژی وەزارەت ئاماژەی بەوە كرد، بەشێك لە قەرەبووەكان لەلایەن ئەوان و بەشەكەی تری لەلایەن لیژنەی باڵای فیدراڵییەوە دەبێت. لافاوەكە 3 قوربانی و یەك بێسەروشوێنی لێكەوتەوە، هاوكات كۆمیسیۆنی چەمچەماڵ لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنێكەوە خەریكی تۆماركردنی زیانلێكەوتووانە تاوەكو زیاتر لە 7 ملیار دیناری هاوكارییەكان بەپێی سێ ئاست (ماڵ، دووكان، ئۆتۆمبێل) دابەش بكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 50 Today: 96 📊 Click Here