خوێندراوەتەوە: (3.5K)



عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، دوای ئەوەی رۆژی ٢٣ـی مانگی رابردوو تاوانێکی کوشتن لەگوندی سەیبێخانی سەربەناحییەی شێخ تەویل لەنێوان دوو لایەن بەهۆی کێشەی زەوی وزارەوە روویدا.

دووپاتیکردەوە، دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و وەرگرتنی وتەی چوار شاهید کە رووداوەکە بەوجۆرە بووە کە کەسێک دوو کەسی کوشتووە کە برای یەکترن و کەسێکی دیکەی بریندارکردووە دواجار خۆیشی کوشتووە.

پۆلیسی گەرمیان ئەنجامی راپۆرتەی کۆتایی دەخاتەڕوو زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات، دوای لێکۆڵینەوەی وردی پۆلیس و ئەنجامی راپۆرتی توێکاری پزیشکی دەربەندیخان دەرکەوت کە تاوان لێکراو (موحسین عەلی) پێنج فیشەکی بەرکەوتووە و خۆی نەکوشتووە بەڵکو کوژراوە.

سەبارەت بە تۆمەتبارانی رووداوەکەش دەخاتەروو، لە ئێستادا ١٢ کەس لەهەردوو لایەن دەستگیرکراون و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شەش تۆمەتباری تر بەهەمان ماددە دەرچووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 129 Today: 2,793 📊 Click Here