خوێندراوەتەوە: (1.0K)

سەرۆکی یەکێتیى ئەورووپا لیستێک سازش ئامادە دەکات کە وڵاتانى ئەورووپا لە ڕووسیا داواى دەکەن لە بەرانبەر کۆتاییهاتنى جەنگى ڕووسیا و ئۆکرانیا. ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوى کردووەتەوە، کایا کاڵاس، ەبرپرسی سیاسەتى دەرەوەى یەکێتیى ئەورووپا بە رۆژنامەنووسانى ڕاگەیاندووە، پێشنیازی کردووە لیستێک ئامادە بکرێت و ئەو سازشانە لەخۆبگرێت کە وڵاتانى ئەورووپا بۆ چارەسەرى کێشەى ئۆکرانیا ئاراستەى ڕووسیای دەکەن. کالاس ڕاشیگەیاندووە: ئەگەر ڕێککەوتنی ئاشتیى رووسیا و ئۆکرانیا سەربگرێت ئەوا دەبێ هەمووان بزانن، سەرکەوتنی ڕێککەوتنەکە پێویستی بە ڕەزامەندیى ئەورووپییەکان هەیە و ئەوانیش بە هەمان شێواز مەرجیان لەسەر ڕووسیا هەیە. جێی باسە لە 30 ى مانگی ڕابردوو،ـ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیرى دەرەوەى ڕووسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى هەرگیز واز لە دانوستان ناهێنێت بەڵام مەحاڵەى لەگەڵ سەرکردەکانى ئێستاى ئەورووپا بگەنە ڕێککەوتن. لە دواى گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، ئەمریکا نێوەندگیریى مۆسکۆ و کیێڤ دەکات بۆ ئەوەى بگەنە ڕێککەوتن و کۆتاییهێنان بە جەنگ بەڵام لەم گفتوگۆیانەدا بەشدارى بە وڵاتانى ئەورووپا نەکردووە. ئەمەش ترسی پەراوێزخستنی لاى ئەورووپیەکان دروست کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 33 Today: 230 📊 Click Here