خوێندراوەتەوە: (1)

نوسینگەی پارێزەرانی ئیمڕاڵی ئاشكرایكرد، عەبدوڵڵا ئۆجەلان وتویەتی ئاشتیی ڕاستەقینە ئەوەیە کورد لەناو یاسادا جێی خۆی بگرێتەوە”، دەشڵێت، پرەنسیپی هیوا هەنگاوێکە دەبێت دەوڵەت بینێت. دەبێت ئەم بارە هەڵبگرێت.

نوسینگەکە پارێزەرانی ئیمڕاڵی، لەبارەی كۆتا دیداریان كەلە هەفتەی ڕابردودا، لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان و زیندانییەکانی دیکەی گرتوخانەی ئیمراڵی ئەنجامیاندا، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوەو دەڵێن،” ئۆجەلان بەپارێزەرەکانی ڕاگەیاندوە، دەبێت کورد بەگشتی لەناو یاسادا جێی خۆی بگرێتەوەو ئاشتیی راستەقینە هەر ئەوەیە”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئۆجەلان وتویەتی،” تاوەکو ئەمڕۆ یاسای کورد پشتگوێ خراوە، بەڵام دەبێت ئەمڕۆ یاسایەکی یەکخستنی دیموکراسی دابنرێت”.

باس لەوە کراوە کە لەدیدارەکەدا، دۆخی یاسایی ئۆجەلان لەچوارچێوەی بڕیاری “مافی هیوا”ی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا یەکێک لەبابەتە سەرەکییەکانی گفتوگۆ بوە.

ئۆجەلان، لەبارەی پرەنسیپی هیوا وتویەتی،”پرەنسیپی هیوا هەنگاوێکە دەبێت دەوڵەت بینێت. دەبێت ئەم بارە هەڵبگرێت. ئەمە بابەتێکە کاریگەری لەسەر هەزاران کەس هەیە. لەهەر لایەکەوە سەیری بکەیت دەبێت ئەمە هەڵبگیرێت. لە رووی یاساییەوە دەبێت ئەمە بکرێت. سیاسەت و دادپەروەریش ئەمەیان دەوێت”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 74 Today: 3,017 📊 Click Here