خوێندراوەتەوە: (9)

گۆڤاری “ئیكۆنۆمیست” جەخت دەكاتەوە، ئامانجەكانی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بەرامبەر بە ئێران تا ئێستاش بە نادیاری ماونەتەوە؛ ئاماژەی بەوەش دەكات، ناوبراو یاری بە ڕاستییەكان دەكات و سەرەڕای كۆكردنەوەی گەورەترین هێزی سەربازیی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە لە دوای داگیركردنی عێراق لە ساڵی 2003وە وێنەی نەبووە، هیچ دیدگایەكی ڕوونی بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە نییە. گۆڤارەكە ڕوونیشكردووەتەوە، سەرەڕای هەڵكشانی گرژییەكان تڕەمپ لە دوایین وتاریدا، تەنها چەند خولەكێكی سنوورداری بۆ قسەكردن لەسەر ئێران تەرخان كردووە، هەروەها چاودێریی لێدوانە ناجێگیرەكانی سەبارەت بەڕێگری لەتاران بۆ نەبوونە خاوەن چەكی ئەتۆمیی، سزادانی ڕژێمەكەی و سنوورداركردنی بەرنامە موشەكییەكەی، و تەنانەت ڕووخاندنی ڕژێمەكە كردووە. ئیكۆنۆمیست ئاماژەی بەوەش داوە، ئامانجی سەرەكی واشنتۆن بریتی بووە لە هەڵنانی ئێران بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی لە ڕێگەی هەڕەشە و بەكارهێنانی هێزەوە. هاوكات، ئەنجامی ڕاپرسییەكی هاوبەش لەگەڵ دامەزراوەی “یوگۆڤ” ئاشكرای كردووە، تەنها 27%ی ئەمریكییەكان پشتگیری وەشاندنی گورزی سەربازی لە ئێران دەكەن، ئەمەش بەهۆی بوونی جۆرێك لە سەرلێشێواوی و سەرسوڕمانی ناوخۆیی، كە تەنانەت لە نێوان لایەنگرانی بزووتنەوەی “ماگا”دا بەدی دەكرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 57 Today: 269 📊 Click Here