ئەمریكا هەوڵەكانی چڕكردوەتەوە بۆ چەكداماڵینی گروپە چەكدارەكانی عێراق و ئەو هەنگاوەی كردووەتە مەرج بۆ پاڵپشتیكردنی حكومەتی نوێی ئەو وڵاتە، گرووپە چەكدارەكانی عێراقیش دابەشبوون بەسەر دوو بەرەدا لەنێوان ڕەتكردنەوەی چەكدانان و ئامادەیی بۆ چەكداماڵین لەترسی بە ئامانج گرتن و هێرشكردنە سەریان. چاودێران لەو بڕوایەدان دەستبەرداربوونی گروپە چەكدارەكانی عێراق لە چەكەكانیان دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی توندوتیژی و كردنەوەی دەرگا بۆ ڕێكخستنی پەیوەندی نێوان دەوڵەت و هێزە چەكدارەكان، هەندێكیش هۆشداری دەدەن لەوەی بەردەوامبوونی چەك بە دەستی گروپە چەكدارەكان دەبێتە هۆی لەناوبردنی هەر هەوڵێكی چاكسازیی ڕاستەقینە.
زانیاریی زیاتر لەم ڕاپۆرتەدایە
