خوێندراوەتەوە: (1.4K)

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران و ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوەو یەكێك لەو تەوەرانەی كەتاوتوێدەكرێت موچەی موچەخۆرانی هەرێمە.

بەپێی ئەو کارنامەی فەرمانگەی میدیا‌و زانیاریی بڵاویکردووەتەوە، لەکۆبونەوەکەدا سێ تەوەرى سەرەکی گفتوگۆ دەکرێن:

لەتەوەری یەکەمدا، بەدواداچونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دواهەڵوێستی بارودۆخی دارایی هەرێم و خەرجکردنی موچەی موچەخۆران و بەدواداچونی دەرئەنجامی کۆبونەوەی تیمی هاوبەشی هەردوو چاودێریی دارایی فیدراڵی و هەرێم لەبارەی پابەندیی دارایی هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێم لەبەرامبەر یەکتر گفتوگۆ دەکرێت.

لەتەوەری دوەمدا، هەنگاوەکانی ئەم دواییە سەبارەت بەکەوتنەبواری جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە لەناو وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ دەکرێ.

لەتەوەری سێیەمدا، گفتوگۆ دەکرێت لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ، تایبەت بە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بەبڕیاری پێشوی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (282) لە ڕێکەوتی 18ی حوزەیرانی 2025، تایبەت بەلێخۆشبوونی سزاکانی سەرپێچیی هاتوچۆ بەڕێژەی (20%) بۆ شەش مانگی دیکە تاکوو 30ی حوزەیرانی 2026.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 78 Today: 1,984 📊 Click Here