خوێندراوەتەوە: (1.0K)

كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان ناسراو بە (ئەپیكور) ئاشكرایكرد، لەڕێكەوتنە سێ قۆڵیەكەدا، گەرەنتی شایستە داراییەكانی كۆمپانیا نەوتییەكان كراوەو دەڵێت،” بازرگانێک نەوتەکە دەفرۆشێت و شایستەی کۆمپانیاکان لەهەژماری تایبەت بەکۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دادەنێت “.

ئەپیکور لەڕاگەیەنراوێکدا کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردوە،” حكومەتی عێراق لەڕێكەوتنەكەی لەگەڵ كۆمپانیاكان و هەرێمی كوردستان تێچوی بەرهەمهێنانی نەوتی لەكێڵگەكانی هەرێم بە 16 دۆلار دیاریكردوە”.

دەشڵێت،” حکومەتی عێراق قەرەبوی تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە، دەکاتەوە”.

ئەوەش ئاشكرادەكات، بازرگانێکی دیاریکراو نەوتەکە دەفرۆشێت و شایستەی کۆمپانیاکان لەهەژماری تایبەت بەکۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دادەنێت، كەئەمەش دەبێتە گەرەنتی بۆ كۆمپانیا نەوتییەكان لەپاراستنی شایستە داراییەكانیان”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 192 Today: 1,499 📊 Click Here