خوێندراوەتەوە: (7.2K)

_

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی 8ـی 2025، کۆنفرانسی هاوپەیمانی حیزبە سۆشیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی لە سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی دەستیپێکرد و تێیدا وتاری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خوێندرایەوە.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وتاری بافڵ تاڵەبانی خوێندەوەر و تێیدا رایگەیاند، لە هەموو قۆناغەکاندا، ژنانیش شانبەشانی پیاوان خەباتیان کردووە و قوربانیان داوە و هیچ دەستکەوتێک بەبێ قوربانی ژنان بەدەست نەهاتووە.

وتیشی: دووپاتی دەکەینەوە کە هەموو خانمان و ژنانی کورد، دایکان و پێشمەرگەکان، ئەوانەی لە بواری پەروەردە، سیاسەت و کۆمەڵگای مەدەنی کاردەکەن، جێگەی شانازی هەموو کوردستانن و رابەر دەبن لە داهاتوودا. 

جەختیشی کردەوە کە، وەک یەکێتی، “هەموو دەرفەتێک دەقۆزینەوە بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە ژنانی کورد رێزی تەواوی لێبگیرێت. پێکەوە ژنان و پیاوان دەتوانن کوردستانێکی دادپەروەرتر بنیاد بنێن.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 149 Today: 1,570 📊 Click Here