خوێندراوەتەوە: (1.5K)

جڤاتی
نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان (باڵی کوردسات) بڕیاریدا بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی
عێراق بکەن و دەڵێت، هەڵبژاردنەکە ڕەنگدانەوەی خواستی ڕاستەقینەی دەنگدەران نییە.

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” رۆژی دووشەممە (3ی 11ی 2025)، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی
گۆڕان، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سیاسیی و بڕیاردان لە هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە “.

ئەوەشخراوەتەڕوو،”بە پشت بەستن بە ئەنجامی ڕاپرسی ناو گۆڕانخوازان
و وەرگرتنی بۆچونی ژمارەیەک کەسایەتی دیار، هاوکات ڕاسپاردەکانی کۆبونەوەی جڤاتی
گشتی، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، بڕیاردرا لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم، بایکۆتی
هەڵبژاردن بکرێت و ئەنجام و ئاکامەکانی بخرێتە ژێر پرسیارەوە، لەبارەی کەرکوک و
ناوچە دابڕێندراوەکانیش، وەک بەرپرسیارێتیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی، هانی دەنگدەرانمان
دەدەین بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بەو کاندیدە کوردانە بدەن، لەپێناو
کوردستانیەتی ئەو ناوچانە و بەرگریکردن لە مافە نەتەوەییەکان خەباتی پەرلەمانی دەکەن
“.

دەقی بڕیارەکانی جڤاتی نیشتیمانی
گۆڕان:
یەکەم:
هەڵبژاردنەکە ڕەنگدانەوەی خواستی ڕاستەقینەی
دەنگدەران نییە، بەتایبەت، کە پارە و چەک و پەیوەندییە ئیقلیمییەکان، ڕۆڵی یەکلاکەرەوە
لە ڕەنگڕێژکردنی ئەنجامەکان دەبینن، ئەمەش بەردەوام ئاڵوگۆڕی ڕووکەشانەی دەسەڵاتی
سیاسیی لێکەوتووەتەوە. لەو ڕوانگەیەوە، ئەزمونی دیموکراسی و هەڵبژاردنەکانی عێراق
لەبەردەم شکست و بێ متمانەیی دەنگدەرە.
دووەم:
لە ئەزمونی (٢٢) ساڵەی حوکمڕانی عێراقدا،
بەردەوام مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت مافی خاک و ناوچە دابڕاوەکان،
نەوت و گاز، بودجە و شایستە داراییەکان زیاتر پێشێل کراون و خەڵکی کوردستان بوونە
قوربانی بێباکی و خەمساردی دەسەڵاتدارانی بەغدا و هەرێمی کوردستان، ئەمەش قۆناغ بە
قۆناغ بەهێزبونەوەی دەسەڵاتی مەرکەز و پاشەکشێی حوکمە فیدڕاڵیەکانی لێکەوتووەتەوە،
کە بێگومان ئەم سیاسەتە دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵکی کوردستانە.
سێیەم:
هەروەکچۆن ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن مانای
لەدەستدانی ڕەوایەتی یاسایی و دەستوری دەگەیەنێت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پڕ لە
ساختەکاری و دیزاینکراویش مانای بەدەستهێنانەوەی ڕەوایەتی سیاسیی ناگەیەنێت، کە بەداخەوە
ساختەکاری و گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەردەوام بووەتە مۆتەکەی هەڵبژاردن و یاریکردن
بە ئیرادەی هاوڵاتیان.
چوارەم:
لە ڕابردودا، نوێنەرانی کورد لە جومگەکانی
حوکمڕانی بەغدا، نوێنەرایەتی خواستی حزبی و کەسیی خۆیان کردوە، ئاواتەکانی خۆیان هێناوەتەدی
و داخوازییە ڕەواکانی خەڵکیان بێ وەڵام هێشتووەتەوە. بەتایبەتیش لە پرسی چاودێریکردنی
حکومەتی ئیتحادی و پێشێلکردنی مافە دەستوری و داراییەکانی هەرێم و موچە و قوتی فەرمانبەران.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 156 Today: 1,310 📊 Click Here