به‌شێكی دیكه له پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداده‌وه گه‌یشته هه‌ولێر. ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: بڕی پانزه ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دینار وه‌ك شایسته‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆساڵی 2025 خرایه‌سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی. وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی نێردراوه شه‌ش ملیار دیناری بۆ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، پێنج ملیار دینار بۆ هه‌ولێر و چوار ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دیناری ده‌درێته جووتیارانی دهۆك. وه‌زاره‌تی بازرگانی ئاشكراشی كردووه، سبه‌ی له هه‌ولێر ده‌ست به‌دابه‌شكردن ده‌كرێت و هه‌فته‌ی داهاتوش له سلێمانی و دهۆك ده‌ست پێ ده‌كات. ڕاشیگه‌یاندووه: به‌پێی ڕۆژی ڕاده‌ستكردنی گه‌نمه‌كانیان بۆ ئه‌و جوتیارانه‌ی له یه‌ك ته‌ن هه‌تا په‌نجا ته‌ن گه‌نمیان لێ وه‌رگیراوه شایسته‌كان وه‌رده‌گرن، پاشان ئه‌وانه‌ی بڕی زیاتریان ڕاده‌ستی سایلۆكان كردووه، پاره‌كانیان وه‌رده‌گرن.
