بڕیارێكی شارەوانی ڕانیە بۆ خستنە ماستەر پلانی دوو گوند بە ناوكانی تیتۆكە و هەنجیرەیە، دانشتوانی هەردوو گوندی نیگەران كردووە و بەتایبەت كە بڕیارەكە بێ گەڕانەوە خەڵكی ئەو گوندانە دراوە. خەڵكی ئەو گوندانە دەڵێن ئەوان بەو بڕیارە ڕازی نین گەر بكرێت پێویستە قەرەبوو بكرێنەوە، گەرنا كێشەی كۆمەڵایەتی لێدەكەوێتەوە.
