خوێندراوەتەوە: (1.6K)

مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی چەرموو پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوا دووپات دەكەنەوە.

بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەك، لە كەمپی زانكۆی چەرموو لە بانی مەقان لە قەزای چەمچەماڵ، گردبوونەوەیەكی فراوان بە بەشداری مامۆستایان و خوێندكاران بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێوەچوو.

لە گردبوونەوەكەدا، بەشداربووان بە پۆشینی جلی كوردی و بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان، لەڕێگەی وتار و دروشمەوە هاوسۆزی و پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ كوردانی ڕۆژئاوا دەربڕی.

لای خۆیەوە سەرۆكی زانكۆی چەرموو ڕایگەیاند، سازكردنی ئەم جۆرە چالاكییانە ێكە بۆ سەلماندنی ئەوەی كە خوێندكاران نەوەیەكی زیندوون و سەرقاڵبوونیان بە تەكنەلۆژیاوە، لە خەم و ئازارەكانی نیشتمان و میللەتەكەیان دای نەبڕیون، بەڵكو بە هەستێكی نەتەوەییەوە بەردەوامن لە پشتیوانیكردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 2,736 📊 Click Here