دەزگای بەخشین كۆتا مووچەی ساڵی 2025ی منداڵانی نازداری دابەشكرد، بەهۆی ڕێگری و لابردنی سندوقەكانی هاوكارییشەوە، لە ماركێت شوێنە گشتییەكان، بە بڕیارێكی حكومەتی ماوەبەسەرچوو، پێدەچێت ئەمە كۆتا مووچەی ئەو چینە بێت.
منداڵانی نازدار و دایكانیان داوا لە حكومەت دەكەن، لەگەڵ ئەوەی هاوكارییان ناكات، ڕێگری لە كۆمەككردنیان لەلایەن خێرخوازانیشەوە نەكات.
