سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەساڵیادی دامەزراندنی 241 ساڵەی شاری سلێمانی پەیامێك ئاڕاستەی شارەكە دەكات و دەڵێت، سلێمانی ناوێكی دیاری مێژوی كولتوری و سیاسیمانهو هه‌میشه كاریگهرو مایه‌ی پێ‌زانین و شانازیی گه‌لی كوردستانه”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 241 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە پیرۆزبایی لەهاوڵاتیانی شارەکە کرد‌و دەڵێت،” له‌یادی 241 ساڵه‌ی بنیاتنانیدا، به‌گه‌رمی پیرۆزبایی له‌شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، شاری خۆشه‌ویستی سلێمانی، پایته‌ختی رۆشنبیری، مه‌ڵبه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و له‌ته‌واوی خه‌ڵكی ئازیزی شار، ده‌كه‌م.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سلێمانی بەشارێکی کاریگەرناودەبات و ڕایگەیاند،” سلێمانی بەناوێكی دیاری مێژوی كولتوری و سیاسیمانه، هه‌میشه كاریگهرو مایه‌ی پێ‌زانین و شانازیی گه‌لی كوردستانه.”
لەکۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کردوە کەهیوای به‌رده‌وامی پێشكه‌وتن، گه‌شه‌سه‌ندن، ئاوه‌دانی و ئارامی بۆ سلێمانی و هه‌موو كوردستان ده‌خوازم.”
هاوكات، مەسرور بارزانی لەپەیامێكدا دەڵێت،” گەرمترین پیرۆزبایی لەخەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەم.”
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە،”سلێمانی وەکو شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاریی رۆشنبیریی و ئەدەبی و خاوەن مێژووەکی پڕ لەسەروەریی لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا، شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە.”
هەروەها، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لهپهیامێكدا نوسیویه‌تی،” له‌یادی 241 ساڵه‌ی بونیادنانی شاری شاران، جارێكی دیكه خۆشه‌ویستی قوڵی خۆمان بۆ سلێمانی و دانیشتووانه ئازا و سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و شانازی به ئێستا و به مێژوه درهوشاوهكهی ده‌كه‌ین”.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت،”سلێمانی نه‌ك هه‌ر بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و رۆڵه پێشانگایهتییهی كه به درێژایی مێژوه‌كه‌ی بینیوویه‌تی لای هه‌موو كوردێك شارێكی خۆشه‌ویسته”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
