خوێندراوەتەوە: (1.2K)

شاڵاو عەلی عەسکەری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستی لەکارکێشایەوە، لەوبارەیەوە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی حزبەکە دەڵێت،” دەگمەنن ئەو سەرکردانەی بە ئارەزوی خۆیان دەستبەرداری پۆست دەبن “.

ئەمڕۆ دوشەممە، بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی لە دەباشان بەڕێوەچوو، بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمی کۆبونەوەکەش، پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و تێڕوانین و ستراتیژی یەكێتی بۆ پێكهێنانی هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ تاوتوێکراون.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لەكۆبونەوەكەدا، (شاڵاو شەهید عەلی عەسكەری)، بەویستی خۆی داوای لە مەكتەبی سیاسی كرد، دەستبەرداری پۆستی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ببێت. لە وتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، کە لە دەرەوەی ئۆرگان و بەرپرسیارێتی حزبی داكۆكیكارێكی سەرسەختی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبێت و لەهەر وێستگەیەكی خەباتیشدا لەپێناو یەكێتی ئامادەیی دەبێت.

لەبەرامبەردا، بافڵ تاڵەبانی وتی، “دەگمەنن ئەو سەرکردانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە ئارەزوی خۆی دەستبەرداری پۆست دەبن، ئەوەی باوە بەرپرسانی ناوچەکە هێندە لە پۆستەکانیان دەمێننەوە، کە خەڵک کارە باشەکانیان لەیاد دەکەن، بۆیە ئەوەی هەڤاڵ شاڵاو ئەمڕۆ کردی نمونەی سەرکردەیەکی سەربەرز و بوێر و نیشتیمان پەروەرە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 159 Today: 790 📊 Click Here