خوێندراوەتەوە: (1.4K)

وەزارەتی بارزگانی عێراق لەڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە دەستیان كردوە بەبڕینی بەشەخۆراكی مانگانە و دەڵێت،” سێ ملیۆن و 132 هەزار هاوڵاتی كە موچەكانیان لەملیۆنێك و 500 هەزار دینار زیاترە، بەشەخۆراكەكەیان دەبڕدرێت”.

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرایكرد، پێشنیاریان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكردوەتەوەو قبوڵكراوە، بۆ بڕینی بەشە خۆراكی ئەو هاوڵاتیانەی كە موچەكانیان لەملیۆنێك و 500 هەزار دینارە.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بەڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند،” لەئێستادا ئەوەی موچەی دوو ملیۆن دینار تێپەڕ بكات بەشە خۆراكەكەی دەبڕدرێت، لەگەڵ ئەندامانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی و پزیشكی و دەرمانسازی و خاوەن كۆمپانیاكان كاری لەسەر دەكەن”.

ئەم بەرپرسە ئاشكراشیكردوە،” سێ ملیۆن و 132 هەزار هاوڵاتی دەگرێتەوە كە زیندانیان و كۆچكەران و ئەو كەسانەی لەخۆگرتوە، كە ناونوس نەكراون”.

دەشڵێت، “حەوت ملیۆن هاوڵاتی سودمەندن لەچاودێری كۆمەڵایەتی و هەموو مانگێكیش بێ دواكەوتن بەشە خۆراكیان بەسەردا دابەشدەكرێت”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 32 Today: 2,747 📊 Click Here