خوێندراوەتەوە: (1.1K)

ڕاوێژکاری سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشكرایكرد، ئامانجی سەردانەكەی نوری مالیكی بۆ هەولێر، دیاریکردنی پشکی حزبەکان نەبوە، بەڵکو دانانی نەخشەڕێگایەک بوە بۆ ئەوەی بەخێرایی حکومەت پێکبهێنرێت.

عەباس موسەویی ڕاوێژکاری نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشكرایكرد، لەسەردانەكەیاندا باسی ئەوە نەکراوە کێ ئەو پۆستە وەردەگرێت یان کام حزب پۆستەکان پڕ دەکاتەوە، بەڵکوو بەگرنگ زانراوە هەر پێکهاتەیەک بەرکەوتوەکانی خۆیان یەکلابکەنەوە.

ڕاوێژکارەكەی نوری مالیکی ئەوەش ئاشكرادەكات، باس لەکێشەکانی هەولێرو بەغداو یاسای هەڵبژاردن و تێبینییەکانی سەر یاساکە ئەو هەڵە تێگەیشتنەی لەیاساکان لەڕابردوو هەبوو کراوەو هەموو هەوڵەکانیش لەپێناو زوو پێکهێنانی حکومەتە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ نوری مالیکی بەسەردنێکی فەرمی گەیشتە هەولێر.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 113 Today: 167 📊 Click Here