خوێندراوەتەوە: (1.2K)

دۆخی كەشوهەوا ناجێگیرە و دوو ڕۆژ پشووی فەرمیی قوتابخانە و زانكۆكان لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیەنرا و ئهمڕۆش دهۆك كردی به پشوو. پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و لەپێناو سەلامەتی گشتیدا، ڕاوێژیان بە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و یەكە كارگێڕییەكان كردووە و بڕیاریان داوە ئهمڕۆ و سبەی، 20 و 21 ی ئەم مانگە لە سەرجەم قوتابخانە و زانكۆكانی حكومی و ناحكومی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەوام ڕادەگیرێت. هاوكات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و دواتریش ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایانگەیاند: بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و بە مەبەستی پارستنی سەلامەتیی قوتابیان و مامۆستایان، ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە پشووی فەرمیی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومییە. لای خۆیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: دۆخی كەشوهەوای هەولێر زۆر ناجێگیر نابێت بۆیە پێویست ناكات لە قوتابخان و ناوەندەكانی هەولێر بكرێتە پشوو. هەروەها عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، وەزیر دەسەڵاتی داوەتە سەرجەم سەرۆكی زانكۆكان بۆ ئەوەی بە لەبەرچاوكردنی دۆخی كەشوهەوا بڕیای پێویست بدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 135 Today: 1,458 📊 Click Here