ـ سلێمانی بەهۆی مەترسی هەرەسهێنانی پردی گەڕەكی خەلیفاوا لە باشووری شاری سلێمانی بە ناچاری تا چارەسەرێكی گونجاو بڕیاردراوە پردەكە دابخرێت و هاتۆچۆی لەسەر نەكرێت، هاوكات داوا لە بەشێك لەو ماڵانەی كە لە چەمەكەوە نزیكن كراوە تا وەرزی بەهار ماڵەكانیان چۆڵ بكەن. گرفتەكە بۆ تەواونەكردنی ئاوەڕۆی سندوقی گەڕەكەكە دەگەڕێتەوە و جێگری پارێزگاری سلێمانیش دەڵێ: ئەگەر كۆمپانیاكە پڕۆژەكە تەواو نەكات سزای دەدەین.
