خوێندراوەتەوە: (822)

بەهۆی كێشەی كارەباوە، لە ناوچەیەكی سنووری بادینان خۆپیشاندان بەڕێوە چوو و ڕێگایەكی سەرەكی داخرا. شەوی ڕابردوو لە کۆمەڵگەی قەدش-ی سنووری ئامێدی لە پارێزگای دهۆك، هاووڵاتیان دژی كەمیی كاتەكانی پێدانی كارەبا ڕژانە سەر شەقام و ناڕەزاییان دەربڕی. لە خۆپیشاندانەكەدا هاووڵاتیان بە سووتاندنی تایە ناڕەزاییان نیشاندا و ڕیگەی سەرەكی نێوان ئامێدی دهۆكیان بە ڕووی ئۆتۆمبێلەكاندا داخست و هاتوچۆیان پەكخست. خۆپیشاندەران دەڵێن بڕی پێویستی كارەبایان بۆ دابین نەكراوە، داوای چارەسەركردنی كێشەكانیان دەكەن و هۆشداری لە بەردەوامی فشارەكانیان گەیشتنیان بە ئەنجام دەدەن. قەدش كۆمەڵگەیەكە لە نێوان قەزای ئامێدی و پارێزگای دهۆك هەڵكەوتووە، كەوتووەتە سەر ڕێگەی سەرەكی نێوان دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەشێك لە ناوچەكانی بادینان، لە ڕابردوویشدا چەندین جار بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەكانەوە ناڕەزاییان دەربڕیوە و لەلایەن بەرپرسانەوە بەڵێنی چارەسەرییان پێ دراوە، بەڵام وەك خۆیان دەڵێن: بەڵێنەكان نەبراونەتە سەر و جێبەجێ نەكراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 1,556 📊 Click Here