خوێندراوەتەوە: (244)

وەزارەتى سامانەسروشتییەکانى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان رایگەیاندووە، بەمەبەستی کۆنترۆکردنی هەڵکشانی نرخی غازی شلی ماڵان و وەکو هەنگاوی یەکەم لە پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١١ی ئاداری ٢٠٢٦ لە ڕێگای بریکارەکانی گەڕۆکەوە و بەکارتی ئەلکترۆنی دەست بە دابەشکردنی غاز بۆ ماڵان دەکات. وەزارەتى سامانەسروشتییەکان راشیگەیاند، پرۆسەکە ٣٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هەر هاوڵاتییەک دەتوانێت لە ڕێگای ئەم سیستەمە بەکارتی ئەلەکترۆنی ٢ بوتڵی غاز بە نرخی فەرمی ٨,٥٠٠ دینار لە ڕێگای بریکارەکانی غاز فرۆشەکانی گەڕۆک وەربگرێت. هەروەها راشگەیەنراوە، هەر ئەمڕۆش لە چەند گەڕەکێکی پارێزگای هەولێر بوتڵی غازی ماڵان بەنرخی فەرمی ٨٫٥٠٠ (هەشت هەزارو پێنج سەد دینار) دەفڕۆشرێتە هاوڵاتیان بە کارتی ئەلکترۆنی و، لە ڕۆژانی داهاتووشدا لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکانی دیکە سیستەم و ڕێگای گونجاو دەگیرێتەبەر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 143 Today: 1,245 📊 Click Here