لە بارەى دەستپێکردنەوەى دانوستانەکانى ئەمریکا و ئێران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران خوازیارى ڕێککەوتنە و هەنگاویشی بە ئاڕاستەى ڕێککەوتن ناوە. ترەمپ جەختی لەوەکردەوە، گفتوگۆکانیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی “زۆر باش” بووە و تاران هەنگاوی بە ئاڕاستەى ڕێککەوتن ناوە. وتیشى “کەشتیگەلێکی جەنگیی گەورەیان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێخستووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگەنە شوێنی مەبەست”. سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند، رێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، وتیشی: “دەمەوێت لە رێگەی رێککەوتنەوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین”. دوێنێ لە مەسقەتى پایتەخى عوممان گەڕێکى دیکەى دانوستانى ناڕاستەوخۆى ئەمریکا و ئێران بەڕێوەچوو، بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە گەڕێکی نوێی کۆبوونەوە و گفتوگۆکان لە نێوان هەردوولا دەستپێبکاتەوە.
