خوێندراوەتەوە: (1.2K)

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، بزووتنەوەی حەماس ئامادەیە بۆ ئاشتییەكی بەردەوام و پێویستە ئیسرائیل دەستبەجێ بۆردومانكردنی غەززە ڕابگرێت. لە كاردانەوەی ڕاگەیەندراوەكەی بزووتنەوەی حەماسدا، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “تروس” وتی: پێموایە حەماس ئامادەیە بۆ ئاشتییەكی درێژخایەن، بۆیە پێویستە ئیسرائیل دەستبەجێ بۆردومانی غەززە ڕابگرێت، بۆ ئەوەی سەرجەم دیلەكان بە سەلامەتی بگەڕێنینەوە. ترەم جەخت دەكاتەوە، ئازادكردنی دیلەكان لەم ساتەوەختەدا و بەمجۆرە، زۆر ترسناكە، هەربۆیە گفتوگۆ لەسەر چۆنێتی ئەنجامدانی ئەو كارە دەكەن. دەشڵێت: ئەمە تەنیا لەبارەی غەززەوە نییە، بەڵكو لەبارەی ئاشتییەكی دوورمەودایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هاوكات لە ێكی ڤیدیۆییدا، ترەمپ سوپاسی قەتەر، توركیا، سعودیە، میسر و ئوردونی كرد كە یارمەتییان داوە بۆ جێبەجێكردنی پلانەكەی و ڕاگرتنی شەڕ. وتیشی: ئەمە ڕۆژێكی گەورە و بێوێنەیە لە زۆر ڕووەوە، هەمووان یەكدەنگ و هاوڕابوون بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ و بەدیهێنانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 167 Today: 2,090 📊 Click Here