خوێندراوەتەوە: (1.5K)

پهیام

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ داوای لە سەرۆک شارەوانیی ھەڵبژێردراوی شاری نیویۆرک، زوھران مامدانی کرد کە بە باشی لەگەڵیدا مامەڵە بکات و ڕایگەیاند کە زوھران مامدانی سەرەتایەکی خراپی ھەبوو. دۆنالد ترەمپ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی “FOX NEWS” وتی: “دەبێت زوھران مامدانی لەگەڵم باش بێت، چونکە من ئەو کەسەم کە دەبێت ڕازی بم بە زۆرێک لەو بابەتانەی کە ئاراستەی دەکرێن، جگە لەوەش زۆھران مامدانی دەستپێکردنەکەی خراپ بوو”. وتیشی: “دەبێت زوھران مامدانی ڕێز لە واشنتۆن بگرێت، چونکە ئەگەر ڕێزی لێ نەگیرێت ھیچ شانسی سەرکەوتنی نابێت و من دەمەوێت سەرۆک شارەوانیی نوێی شاری نیویۆرگ سەرکەوتوو بێت، چونکە من نیویۆرکم خۆشدەوێت”. زوھران مامدانی تەمەن ٣٤ ساڵ کە کەسێکی موسڵمانە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانیی نیویۆرک سەرکەوتنی بەدەستھێنا و بووە یەکەم موسڵمان کە ببێت بە سەرۆک شارەوانیی گەورەترین شاری ئەمریکا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 49 Today: 174 📊 Click Here