خوێندراوەتەوە: (83)

هەردی حەسەن ـ
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ڕۆژی 23 ی ئازاری 2026 ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا هالۆکس بەسێ کەسەوە کەوتە ناو ڕووباری گافڕێنی بناری قەندیل و یەکێک لەو کەسانە کەشوفیری ئۆتۆمبێلەکە بوو خنکا و بێسەر شوێن بوو.

عەلی قادر ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارەستانیەتی ڕاپەڕین بە ی ڕاگەیاند” لەسەرەتای ڕوداوەکە و دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە تیمی بەرگری و شارستانیەت و مەلەوانیمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە تیمەکانمان بەدرێژای ئەو سێ ڕۆژە لە هەوڵ و گەڕان دابوون و سەختی ناوچەکە و تیژڕووی و ساردی و لێڵی ئاوی ڕووبارەکە گرفتێکی گەورەبوون بۆ کاری تیمی مەلەوانی بەڵام تیمەکانمان بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە دڵسۆزانە ئەرکی خۆیان بەجێ هێنا”.

ناوبراو وتیشی ” نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مەودایەکی دووری کە نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە شوێنی ڕووداوەکە توانرا تەرمی ( عبدول ڕەزاق حەمەدئەمین ) کە لەدایک بووی ساڵی 1979 یە لەناو ئاوی ڕووبارەکە دەربهێنەوە و دوای توێکاری پزیشکی دادی ڕادەستی کەس و کاری کرایەوە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 171 Today: 2,671 📊 Click Here