خوێندراوەتەوە: (0)

جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەبارەی حكومەتی هەولێرەوە بەدەنگهات ودەڵێت ئەو قسەیە هەڵەیە.

فەرهاد ئەتروشی، جێگری دوه‌می سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، “ئێمە پێداچونمان بۆ ئەو نوسراوانە کردوە کە لەلایەن دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتەوە دەرکراون و ئاماژە بەبەکارهێنانی زاراوەی وەک حکومەتی هەولێر کردوە، ئەو دەستەواژەیە هەڵگری واتایەکی نادروستەو پیشەییبونی نییە”.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەشڵێت، ئامانجی سەرەكی لەزەقكردنەوەی لەو جۆرە دەستنیشانکردنانە قۆستنه‌وه‌ی ناکۆکی و ململانێ سیاسییەکانه”.

فەرهاد ئەتروشی، داواش له‌هه‌موو داموده‌زگاكانی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كات دوربكه‌ونه‌وه له‌به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی ناده‌ستوری له‌به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، کە پێچەوانەی دەستورو یاساكانن و جەختیش دەكاتەوە، كەداوایان لێدەکەن خۆیان لەناکۆکی و ململانێی سیاسی بەدوربگرن کە خزمەت بەیەکڕیزی عێراق و بەرژەوەندی گەل ناکەن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بەبۆری هەرێمی كوردستاندا گرفت لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدراڵ دروست بوو.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 59 Today: 77 📊 Click Here