خوێندراوەتەوە: (1.0K)

کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان ڕاگەیەنراوێک لەبارەی دۆخی سیاسی بڵاودەکاتەوەو دەڵێت،”هەڵوێستی حزبی شیوعی کوردستان کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانە لەزوترین كاتدا”.

كۆمیتەكە لەڕاگەیەندراوەكەدا دەڵێت،” لەكۆبونەوەی حزبەكەدا ڕوداوە خێراکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی و جیهان بەگشتی بەهۆی گۆڕان لەپارسەنگی هێزو ئەگەرو لێکەوتەکانی لەسەر دۆخی عێراق و کوردستان، گفتوگۆی لەبارەوە کرا”.

لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە، هەڵکشانی ئاراستەی نیولیبرالیزم و دەرئەنجامەکانی لەسەر پەیکەرو ڕۆڵی دەوڵەت بەئاراستەی خزمەتکردنی ناوەندی ئۆلیگارشی و کۆمپانیاکان و میکانیزمەکانی ئابوری بازاڕ لەسەر حسابی نەمانی ئاسایشی ئابوری و کۆمەڵایەتی و هەڵکشانی ڕێژەی هەژاری و بێکاری و پێشێڵکاری زیاتر لەسەر ماف و ئازادییەکان، تاتوێكراوە.

كۆمیتەكە، بەردەوامی قەیرانی سیاسی و کارانەکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بە یەکێک لەمەترسییەکانی سەر شەرعیەتی میللی و دیموکراسی و قەوارەی هەرێمی کوردستانی داناوە.

لەبارەی هەڵوێستی حزبەكەشەوە، ئەەویان ئاشكراكردوە، هەڵوێستی حزبی شیوعی کوردستان کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانە لەزوترین كاتدا.
هۆشداریش دەدات لەوەی لەحاڵەتی بەردەوامبونی پەکخستنی پەرلەمان و دامودەزگا شەرعییەکان، جگە لەگەڕانەوە بۆ ئیرادەی خەڵک و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی کوردستان وەک بژاردەیەک بۆ دەرباز کردنی هەرێمی کوردستان، ئەمەش نەخشەڕێگا و ئیرادەی سیاسی دەوێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان دوور لە عەقڵیەتی زۆنی تایبەتی هێزەکانی دەسەڵات.

لەبارەی دەستپێکردنی هەڵمەتی پرۆپاگەندەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق جەخت لەسەر بەکارنەهێنانی دارایی و سامانی گشتی و ئیستغلاڵ کردنی هەستی ئاینی و دام و دەزگا ئاینییەکان دەکەنەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 59 Today: 135 📊 Click Here