خوێندراوەتەوە: (863)

ئه‌گه‌رچى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه هه‌موو ڕێوشوێنه‌كان تهواوكرابون بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان حكومه‌تى دیمهشقو ئیداره‌ى خۆسه‌رى ڕۆژئاواى كوردستان كه ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد، به‌ڵام دیمه‌شق لهبڕیارێكى له‌ناكاودا، ڕه‌تیكرده‌وه كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆژئاواى كوردستان بكات.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى دهستكهوتون، حکومەتی سوریا ڕەتیکردوه‌تەوە، هیچ دانوستانێك لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد یه‌كێك له‌به‌رپرسه باڵاكانى ئیدارەی خۆسەر ئەنجامبدات، بەبێئەوەی هۆکارێک بخاتەڕوو.

ئه‌وه‌ش زانراوه، سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دەرەوەی سوریاوه وتویهتى، حکومەت ڕەتیدهكاتهوه پێشوازیی لەئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بکات بۆ دانوستان‌و كۆبونه‌وه.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به-ى وت، “پێشتر بڕیاربوو کۆبونەوەی نێوان حکومەتی دیمه‌شق ئیلهام ئەحمەد كه لەلایەن لایەنی ئەمریکاوە ئاماده‌كاریى بۆ كرابوو، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بەهەماهەنگی سیاسیی‌و ئەمنیی بێت”.

پێشتریش ئیدارەی خۆسەر ئامادەیی خۆی بۆ تەواوکردنی دانوستانەکان ڕاگه‌یاندبوو، بەپشتبەستن بەڕێککەوتنی 10ی ئادار کە لەنێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیى هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده)و ئەحمەد شه‌رع سەرۆکى سوریاوه واژۆکرابوو.

ئیدارەی خۆسەر حکومەتی کاتیی تۆمەتبار دەکات بەدواخستنی جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەو حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع-یش چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ى گرنگ‌و چاره‌نوسسازى له‌گه‌ڵ كورد ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 167 Today: 2,090 📊 Click Here