ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق بەی ڕاگەیاند، 100 ئیمزا بۆ كاراكردنی مادەیەكی دەستوری لەبارەی زمانی كوردی لەنوسراو بڕیارو یاساكانی عێراق كۆدەكاتەوەو دەڵێت، سوپاسی هەڵوێستی فراکسیۆنی یەکێتی و سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنە کوردییەکان و کوتلەکانی دیکە دەكات، کە هاوهەڵوێست بون بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکە.
پۆڵا سیروان دێڕەشەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، لەلێدوانێكی تایبەتدا بەی وت،” لەسەرو بەندی ساڵی نوێی كوردی و زمانی دایكدا لەپەرلەمانی عێراق، 100 ئیمزای فراكسیۆنە جیاجیاكانی ئەنجومەنی نوێنەران كۆكردوەتەوە، بۆ كاراكردنی ماددەی4ی دەستوری هەمیشەیی عێراق كەباسی ئەوەدەكات زمانی عەرەبی و كوردی هەردوكیان زمانی فەسمیی وڵاتن، كە دەبێت لەیاساو وتارو نوسراوەكان بەكاربێن و بڵاوبكرێنەوە.
دەشڵێت، لەسەروبەندی ساڵی نوێی كوردی و ڕۆژانی جلی کوردی و زمانی دایکدا، نزیکەی 100ئیمزام بۆ کاراکردنی ماددەیەکی دەستوری لەدەستوری هەمیشەیی عێراقدا کۆکردەوە، بۆ هەموان گرنگە کە چەندە خاڵی ناکۆکمان لەسیاسەتی حوکمڕانیدا هەبێت، بەڵام لەخاڵی «زمان، خاک و نیشتمانەکەماندا» هاوبەش بین.
ئەم پەرلەمانتارە جەختیشی كردەوەو وتی،” سوپاسی هەڵوێستی فڕاکسیۆنی یەکێتی و سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنە کوردییەکان و کوتلەکانی دیکە دەكات، کە هاوهەڵوێست بون بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
