خوێندراوەتەوە: (240)

حكومەتی چین بە ئامانجی زیادكردنی ڕێژەی لەدایكبوون و خستنەوەی وەچە لە وڵاتەكەی چەند ڕێكارێك دەگرێتە بەر. لە دوای تێپەڕبوونی سێ دەیە لە لێخۆشبوون، جارێكی دیكە حكومەتی چین باجی بەسەر دەرمان و كەلوپەلی ڕێگری لە دووگیانبوون سەپاندەوە. لە سەرەتای ئەمساڵەوە دووبارە دەرمان و كەلوپەلەكانی ڕێگری لە دووگیانبوون لە 13% باجیان بەسەردا سەپێنرا، ئەوەش بە ئامانجی زیادكردنی ڕێژەی لەدایكبوون كە پاشەكشەی كردووە و ساڵی 2024 بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەك ڕێژەی لەدایكبوون لە چین كەمیكرد و پسپۆڕان هۆشداری لەو پاشەكشەیە دەدەن لە ڕێژەی لەدایكبوون. بەمدواییە وڵاتی چین چەندین رێكاری گرتووەتە بەر بۆ هاندنی زیادبوونی هاوسەرگیری و زیادبوونی ڕێژەی لەدایكبوون و وەچەخستنەوە، چونكە چەندین دەیەیە بەهۆی پەیڕەوكردنی سیاسەتی یەك منداڵ كە لەساڵی 1980 بۆ 2015 جێبەجێ كرا، هەروەها بەهۆی بەرزیی خەرجیی و فێركردن و نادڵنیایی لە دەستكەوتنی كار و خراپیی دۆخی ئابووریی وای لە گەنجانی چین كردووە خۆ لە پڕۆسەی هاوسەرگیریی بەدوور بگرن، بەو هۆكارانەشەوە ڕێژەی لەدایكبوون لە چین پاشەكشەی كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 36 Today: 134 📊 Click Here