خوێندراوەتەوە: (1.1K)

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ژمارەی گیانلەدەستدان و بریندارانی بەهۆی لافاو و بارانبارینەوە ڕاگەیاند، لە پارێزگاكانی عێراق چوار كەس و لە هەرێمیش سێ كەس گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون. بە وتەی سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆن و فریاگوزاریی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاو و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە لە ماوەی نێوان 9 بۆ 11ـی كانوونی یەكەم چوار كەس بووە، هەروەها دوو كەسیش بریندار بوون. دەشڵێت: لە پارێزگای كەركووك دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و یەك برینداربوون تۆمار كراوە، هاوكات پارێزگای زیقار دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆمار كردووە، هەروەها لە پارێزگاكانی واسیت، دیوانیە و نەجەف سێ حاڵەتی برینداربوون تۆمار كراون. سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو كە “تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیویانە (30) كارمەند لە بنكەیەكی تەندروستی سەر بە كەرتی داقوق بۆ چاودێری تەندروستی سەرەتایی لە كەركووك رزگار بكەن. ڕوونیشی كردەوە، ڕووداوەكان بەهۆی خنكان و تەزووی كارەبا یان رووخانی خانوو بەهۆی زریان و بارانی بەهێزەوە بوون. تایبەت بە هەرێمی كوردستان، دوو كەس لە چەمچەماڵ و كەسێكیش لە گەرمیان بەهۆی باران و لافاو گیانیان لەدەست دا، هەروەها ئەندازیارێكی بە ڕەچەڵەك عەرەبیش لە ڕۆژی سێشەممەوە لە بازیان بێسەروشوێن بووە و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 195 Today: 945 📊 Click Here