خوێندراوەتەوە: (1.1K)


كەشناسی شەپۆلێكی خۆڵبارین و بارانبارينی ڕاگەیاندو كەشناسێكیش بۆدەڵێت،” شەپۆلەكە هەینی دەستپێدەكات و خۆڵبارین و ناسەقامگیری كەشوهەوا تا ڕۆژی یەكشەممە بەردەوما دەبێت”.

كەشناسی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،” شەپۆلێكی خۆڵبارینی چڕ‌و بارانبارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە”.

پشتیوان محێدین، شارەزایی كەشناسی لەلێدوانێكدا بەی وت،”له‌ڕۆژی هه‌ینیه‌وه شه‌پۆلێكی خۆڵبارینی چڕ زۆربه‌ی ناوچه‌كان و حاڵه‌تێكی لاوازی باران و هه‌وره بروسكه به‌شێكی ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه”.

ئەم كەشناسە ڕاشیگەیاند،” له‌رۆژی هه‌ینیه‌وه ناسەقامگیری كەشوهەوا دەستپێدەكات و ئەگەری بارانبارین لەناوچە شاخاوییەكان هەیەو به‌هۆی زیادبونی خێرایی با شه‌پۆلێكی خۆڵبارینی چڕ له‌دره‌نگانی هه‌ینیه‌وه ڕوو ده‌كاته ناوچه جیاوازه‌كان”.

ئەوەشی خستەڕوو، شەپۆلەكە لەڕۆژی شه‌ممه‌وە به‌تێپه‌ڕبونی كات و به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی خێرایی با خۆڵبارینه‌كه به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه و لاوازی ده‌چێت، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌دواوه به‌ته‌واوی كۆتایی پێدێت و نامێنێت دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 127 Today: 1,995 📊 Click Here