خوێندراوەتەوە: (1.5K)

کۆمپانیای دانەغاز وردهكاریى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆ ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “کۆگایەک لەکێڵگەی گازی کۆرمۆر بەموشەک بەئامانجگیراوە”.

دانە غاز دەڵێت، “بەرهەمهێنان وەستاوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە کۆمپانیاکە لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە لەسەر هێڵە بۆ بەدواداچونی زیاتر”.

دەقی ڕاگەیه‌ندراوەکە:
کۆمپانیای دانه‌غاز (PJSC) بازاڕ ئاگاداردەکاتەوە کە کۆگایەکی عەمبارکردنی شلەمەنی لەکێڵگەی کۆرمۆر لەهەرێمی کوردستانی عێراق بەموشەک بەئامانجگیراوە.

هیچ زیانێکی گیانی بەر کارمەندان نەکەوتوە، پرۆسەی بەرهەمهێنان بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکەو ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە ڕاگیراوە.

کۆمپانیاکە لەهەماهەنگی بەردەوامدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوچەکەو لەکاتی گونجاو‌دا زانیاریی‌و نوێکاریی زیاتر بەبازاڕ ڕادەگەیەنێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 226 Today: 1,695 📊 Click Here