هاوڵاتییان لە سنووری باڵەکایەتی بەهۆی نەبوونی کارەباوە گردبوونەوە و رێگەی هامڵتۆنیان داخست و بەپێی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران تەقە دەکەن و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک بە سەختی برینداربوو. هاوکات دانیشتوانی ناحیەی بالیسان و گوندەکانی دەوروبەری گردبوونەوە و داوای چاککردنی کارەبا دەکەن و دەشڵێن، بەهۆی نەبوونی کارەباوه ئاویشیان نیە.
، بەشێک لە هاوڵاتییانی ناحیەی بالیسان دەڵێن، بەم چلەی هاوینە ئاو و کارەبامان نیە، رۆژ هەبووە لە ٢٤ کاتژمێر تەنها دوو کاتژمێر کارەبا هەبووە.
یەکێک لەو هاوڵاتییەکانیش وت، “هەفتەیەکە سەرم نەشتووە و کارەبا زۆر خراپە، هەتا بەڵێنی چاککردنی کارەبامان پێنەدەن رێگاکە ناکەینەوە و لێرە دەخەوین”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکە لە تەواوی سنووری پارێزگای هەولێر، کارەبای نیشتمانی کەم بووەتەوە، هەر ئەمڕۆش ئەوە دووەمجارە ئەم رێگایە دادەخرێت بەهۆی خراپی کارەبا.
