خوێندراوەتەوە: (1.3K)

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركردنی ڕێكاری حاجی عه‌لی به‌تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ڕاگه‌یاند.

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، كە”دوای بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌كی تۆمه‌تبار ڕێكاری حاجی عه‌لی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان كه به‌شێوه‌ی نه‌شیاو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سانی به‌رامبه‌ری ده‌كات، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان و به‌دواداچونمان شه‌وی ڕابردوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركرا”.

ده‌زگای ئاسایش ڕاشیگه‌یاند كه له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ی (2) له‌یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه لهدۆسیهكهی به‌رده‌وامه.

ڕێکاری حاجی عەلی کەسایەتی سۆشیاڵمیدیایهو یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ى له‌بوارى پێشبڕكێى ئۆتۆمبێل ده‌ركه‌وتوه.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 147 Today: 307 📊 Click Here