خوێندراوەتەوە: (37)

ئەحمەد هیلالی وتەبێژی تیمی سەرۆکایەتیی بۆ دۆسیەی تێکەڵکردنەوە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە ئەمرۆ سێشەممە ژمارەیەکی تر لە دەستبەسەرکراوان و ڕاگیراوان ئازاد دەکرێن.

هیلالی لەلێدوانێکدا بەپێگەی “نۆرس پرێس”ی نزیک لە ئیدارەی خۆسەری راگەیاندووە کە هەموو ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە ڕووداو و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی ناوچە جیاجیاکانی باکووری سووریاوە هەبووە دەگرێتەوە و پرۆسەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت تا هەمووان ئازاد دەکرێن.

سەبارەت بە کردنەوەی ڕێگاکانی سەرێ کانی و گرێ سپی و گەڕانەوەی ئاوارەکان، هیلالی ڕوونی کردەوە کە ئەو ڕێگایانە لە ماوەی 2 ڕۆژدا دەکرێنەوە و ئێستا کار لەسەر ڕێوشوێنی ئەمنی و پاککردنەوەی ناوچەکان لە مین دەکرێت بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان.

جەختیشی کردەوە کە دوای کردنەوەی ڕێگاکان هەموو ئاوارە و دەرکراوەکان دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ گوند و شارۆچکەکانی خۆیان لە سەرێ کانی و گرێ سپی و ناوچەکانی دیکە بەبێ جیاوازی.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 112 Today: 2,291 📊 Click Here