خوێندراوەتەوە: (7.1K)

حکومەتی سوریا لە راگەیەندراوێکدا، نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبەرامبەر روداوە خوێناوییەکانی باشوری وڵات (سوەیدا) دەربڕی و رایگەیاند، ئەو روداوانە دەرئەنجامی تەشەنەسەندنی “گروپە چەکدارە دەرچووەکان لە یاسا”ن. هاوکات جەختیشیکردەوە کە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، هێزێکی تایبەتمەند دەنێرێت.


گرنگترین خاڵەکانی بەیاننامەکەی حکومەتی سوریا:


ئیدانەکردنی توندوتیژییەکان:راگەیەندراوەکە هێرشکردنە سەر خێزانە بێ لایەنەکان، تۆقاندنی منداڵان و دەستدرێژیکردنە سەر کەرامەتی خەڵکی بە “کردەوەیەکی ئیدانەکراو و رەتکراوە” ناوبرد کە “بە هیچ پاساوێک قبوڵ ناکرێت.”

بنەمای ئاشتیی نەک تۆڵەسەندنەوە: حکومەتی سوریا جەختی کردەوە کە هەڵوێستی لەسەر بنەمای “پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتییە نەک لۆژیکی تۆڵەسەندنەوە.” هەروەها رایگەیاند: “بە ئاژاوە وەڵامی ئاژاوە نادەینەوە، بەڵکو بە یاسا پارێزگاری لە یاسا دەکەین و بە دادپەروەری وەڵامی دەستدرێژی دەدەینەوە، نەک بە تۆڵەکردنەوە.”

دەوڵەت بۆ هەمووان: لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “کۆماری عەرەبیی سوریا جارێکی دیکە دەیسەلمێنێتەوە کە دەوڵەتی هەموو رۆڵەکانیەتی، بە جیاوازیی پێکهاتەکانیانەوە، لە تائیفەی درووز و هۆزەکانی بەدەوی، نەک هی تائیفە و گروپێکی دیاریکراو.”

بانگەواز بۆ دانبەخۆداگرتن و ناردنی هێز: دیمەشق داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات دان بەخۆیاندا بگرن و زمانی عەقڵ بەسەر هەموو شتێکدا زاڵ بکەن. لەم چوارچێوەیەشدا، رایگەیاند کە لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکەن بۆ “ناردنی هێزێکی تایبەتمەند بۆ کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکان و چارەسەرکردنی کێشەکە لە مەیداندا.”

داوای یەکڕیزیی نیشتمانی: لە کۆتاییدا، حکومەتی سوریا داوا لە “هەموو رۆڵەکانی نیشتمان، خاوەن دانایی و بەرپرسیارێتییەکان” دەکات کە یەکبگرن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و کاربکەن بۆ پاراستنی ئەو پێکهاتە کۆمەڵایەتییە فرەڕەنگەی کە ناسنامەی سوریایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 98 Today: 2,246 📊 Click Here